This is my personal space. I have started sharing my views and stories here since 2012. I may not be able to share all what I post on other social media platforms here, but try my best to record some of what is happening around us here.
Friday 7 December 2012
هه‌رسه‌ركرده‌یه‌ك ویستى پىَ درێژى بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى زیاد بكات، ده‌بىَ له سه‌ره‌تاوه به‌رى لىَ بگیرىَ و لێى قه‌بوڵ نه‌كرىَ، ده‌نا رۆژ دواى رۆژ زیاتر كۆنترۆڵى كۆمه‌ڵگه ده‌كات و حه‌زى مانه‌وه‌ى زیاترى له لا چه‌كه‌ره ده‌بىَ... پشتیوانى له گه‌لى میسر ده‌كه‌م كه ده‌یانه‌وىَ سه‌رۆكه‌كه‌یان حوسنى موباركێكى ئیسلامى نه‌بىَ، به‌ڵكو سه‌رۆكێكى نوىَ بىَ كه كورسى وه‌كو ده‌رفه‌تێكى كاتى بۆ خزمه‌ت كردنى كۆمه‌ڵگه سه‌یر بكات نه‌ك بۆ خۆ پته‌وكردن. ئه‌گه‌ر له عێراق زوو رێگرى له نورى مالیكى بكرابوایه كه به ویستى خۆى كۆنترۆڵى سوپا و هه‌واڵگرى و جومگه‌گرگه‌كانى دیكه‌ى ده‌سه‌ڵات نه‌كات، ئیستا وا نه‌ده‌بووه كه‌ڵه‌گا... هیچ كاتێك دیموكراسى ماناى ئه‌وه نیه زۆرینه هه‌وڵى تواندنه‌وه و سرِینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى كه‌مینه بدات، ئه‌وه دیكتاتۆریه‌تى زۆرینه‌یه جا له هه‌ر كوێى دونیا بىَ.
به‌ڵى بۆ سه‌رۆكێك كه باوه‌رِى به به‌جێهێشتنى كورسى هه‌بىَ و ده‌سه‌ڵات به ده‌رفه‌ت بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵك بزانىَ و ره‌زاى خۆى زۆر گران نه‌كات.
هێمن میرانى

ئه‌و وێنه‌یه و هه‌ندىَ ورده سه‌رنج له رابردوو
هێمن میرانى
- به بیرم دىَ ده‌ر و دراوسێكانمان ئه‌گه‌ر ئێواره‌یه‌ك بۆ میواندارى بهاتبانایه ماڵمان، یه‌كێكیان كلاشینكۆفێكى سینى، یان مزه‌لى جه‌یشى شه‌عبى یان حه‌فتا و پێنجییه‌كى له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنا، ئه‌وه‌ى حه‌فتا و پێنجیه‌ك و قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كى عه‌سكه‌رى هه‌بوایه هه‌ر پادشایه‌ك بوو بۆ خۆى!
- به بیرم دىَ كه له‌و شارۆچكه‌یه‌ى لێى ده‌ژیام به زۆرى زۆردارى ئاڵاى حزبى فه‌رِمانرِه‌واى ناوچه‌كه ده‌بوایه له‌سه‌ر هه‌موو ماڵ و دوكانێك هه‌ڵبدرىَ، ئێمه هه‌ڵمان نه‌دا، چونكه ئێمه (already) له‌سه‌ر ئه‌و حزبه حساب بووین...
- به بیرم دىَ كه كاتێك گه‌نجێك زه‌واجى ده‌كرد، ده‌بوایه ده‌مانچه‌یه‌ك و چه‌ند یه‌ده‌گێكى فیشه‌كى ده‌مانچه له‌به‌ر پشتى خۆى ببه‌ستى و له ته‌ك بووكه خان بوه‌ستىَ و خه‌ڵكیش وێنه‌ى له‌گه‌ڵ بگرن، جا ئه‌و ده‌مانچه‌یه هى خۆى بوایه چاك بوو، ده‌نا ده‌بوایه له‌م و له‌و بپارِێته‌وه كه ده‌مانچه‌كه‌ى خۆیان بۆ رۆژى زه‌ماوه‌ندى به قه‌رز پىَ بده‌ن...
- به بیرم دىَ له ناو ماڵى خۆت بووى، نان گران بوو، به‌نزین گران بوو، نه كاره‌با هه‌بوو نه ئاو... له ناكاو چه‌ند چه‌كدارێك كه سه‌ر به یه‌كێك له‌دوو حزبه‌كه گه‌وره‌كه‌ى كوردستان بوون و ناویان له خۆیان نابوو ( پێشمه‌رگه) خۆیان ده‌كرده ماڵه‌وه و داوایان ده‌كرد سه‌یاره‌كه‌ت وه‌كو ( سوغره) بده‌ى یان به خۆت هه‌تا فڵان شارییان ببه‌ى، یان ئه‌و چه‌كانه بگوازییه‌وه... ئه‌گه‌ر ئازاش بووى ده‌تگوت نا؟!!
- به بیرم دىَ سه‌دان كه‌س له نێو ماڵى خۆیان به كراس و بیجامه‌وه ده‌رهێندران و دواتر به مردوویى ته‌رمه‌كانیان درایه‌وه خێزانه‌كانیان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 19 ى مایسى 1992 ده‌نگیان به حزبه‌كه‌ى دیكه دابوو!!.
- هاوینه و له‌سه‌ر بان خه‌وتووى، نه كاره‌با هه‌یه و نه سپلیت، له‌گه‌ڵ خشه خش و ته‌قه ته‌ق به‌خه‌به‌ر دێى، سه‌یر ده‌كه‌ى چه‌كداره‌كانى ( به‌ناو پێشمه‌رگه‌كانى ) فڵانه مه‌سئول خه‌ریكى برِینى كێبڵ و دزینى موعاویله‌ى گه‌رِه‌كه‌ى خۆیانن!.
- به بیرم دىَ لۆ خۆت كاسبیت ده‌كرد، ئه‌وه‌نده‌ت ده‌زانى چه‌ند چه‌كدارێك له په‌ناى گردێك یان له دۆڵێك لێت په‌یدا ده‌بوون و خۆیان وه‌كو ( پێشمه‌رگه) ى فڵانه به‌رپرس ده‌ناساند و داواى برێك پاره‌یان لىَ ده‌كرد، جا هه‌رچى ناوێك له‌و پاره‌وه‌رگرتنه ده‌نێى بنىَ...!!
- به بیرم دىَ فڵانه حزب ریزێك ئۆتۆمبێڵى به سوغره ده‌گرت و پرِى ده‌كرد له لایه‌نگرى خۆى و به ناو شارى ده‌سورِاندنه‌وه و ئاڵاى حزبه‌كه‌ى خۆى و وینه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى خۆى به به‌رچاوى لایه‌نگرانى حزبه‌كانى دیكه و خه‌ڵكى دیكه با ده‌دا و ئه‌گه‌ر حه‌زیشیان لىَ بوایه هه‌تا دڵیان دا ده‌كه‌وت ته‌قه‌ى خۆشیان بۆ ئاسمان كرد..
به‌بیرم دىَ و به بیرم دىَ و به بیرم دىَ...
- ئه‌م رووداوانه زۆر دوور نین، ته‌نیا له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو بوون...كاتێك بیر له‌مانه ده‌كه‌مه‌وه كوردستانى ئه‌وسام هه‌ر وه‌كو غانا و كینیا و سوودان دێته به‌رچاو..
- كاتێك بیر له‌مانه‌و سه‌دانى دیكه ده‌كه‌یته‌وه و به‌راوردیان ده‌كه‌یت به‌م دۆخه‌ى ئێستا، كاكه زۆر زۆر پێش كه‌وتووین... هه‌ر شوكرانه‌ى ده‌وىَ...

Hasty is from Kurdistan not Iraq...
Hasty has not got any place in a school yet, we applied for four schools and unfortunately we have been told that all places are full now. Today as a temporary solution Hasty went to a pre-school nursery. One of his teachers asked him:
Teacher: Where are you from Hasty, are you from Iraq?
Hasty: No I am from Kurdistan not Iraq!
So proud of you my son, you are the future of your Kurdistan.
هه‌ستى خه‌ڵكى كوردستانه نه‌ك عێراق
هه‌ستى هێشتا له قوتابخانه وه‌رنه‌گیراوه، به داخه‌وه فۆرممان پێشكه‌شى چوار قوتابخانه كردووه، كه‌چى ده‌ڵێن شوێنمان نیه و ده‌بىَ چاوه‌رِى بكه‌ن... ئێمه وه‌كو چاره‌سه‌رێكى كاتى ئه‌مرِۆ هه‌ستیمان ره‌وانه‌ى باخچه‌یه‌كى منداڵان ى تایبه‌ت كرد. یه‌كێك له مامۆستاكانى ئه‌مرِۆ پرسیارى له هه‌ستى كردبوو: هه‌ستى تۆ خه‌ڵكى كوێى، تۆ خه‌ڵكى عێراقى؟هه‌ستیش وه‌ڵامى دابووه: نه‌خێر من خه‌ڵكى كوردستان‌م...
كه بۆى گێراینه‌وه خه‌ریك بوو له خۆشیان باڵ بگرم، جێى شانازى ئێمه‌ى ئاینده‌ى كوردستان، هه‌ستى

Subscribe to:
Posts (Atom)
دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن&...
-
کۆمێنتی هەندێ قوتابیان: ئایا فێری هیچ دەبین لە خوێندنی ئەلیکترۆنی؟ یان، فێری هیچ نەبووین! وەڵا فێری هیچ نەبووین، لە ترسی غیابات دێینە خەت!! ...
-
نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی کوردستان بابەت: رێکخستنی چەک هەڵگرتن و...