Wednesday 19 June 2013



حزب و ژیان

هێمن میرانی



مۆسیقارە، دکتۆر و راگری کۆلێجماف پەروەرە، وەزیرە، پارلەمانتارە، وەرزشوانێکی چالاکە، گەنجێکی چاوکراوە و پر هیوایە، هەر یەک لەمانەیە خۆی پێ گرنگ نیە تا لە بارەگایەکی حزبی دانەنیشێ و تەواجودی خۆی نەسەلمێنێ...تا خۆی بۆ بەرپرسی دەزگایەکی حزبی نەچەمێنێتەوە.
تا لەسەر قسەیەکی راست کە لە دژی حزبەکەی کراوە نەیەتە وەڵام و پینە و پەڕۆی بۆ نەکا، دڵی داناکەوێ.
چونکە هەست بە بوون و سەنگی خۆی ناکا، لە سێبەری حزبەکە نەبێ خۆی بە شت نازانێ.
ئەمەش لە بەر ئەوە نیە کە باوەڕی بێ قەید و شەرتی بە پەیڕەو و پڕۆگرامی حزبەکە هەیە، رەنگە هەر نەشیخوێندبێتەوە.
بەڵکو حزب ئەو ئەسپە سەرکەشەیە دەتگەیەنێتە شوێنە باشەکان. داتدەمەزرێنێ، موچەت دەداتێ، دەتوانی لە دائیرەکەت بکەیتە فشە و موحاسەبەش نەکرێی، کاندیدت دەکا بۆ پۆستی جۆراوجۆر، پارلەمانتار و ئەندام شارەوانی و ئەنجومەنی پارێزگا و وەزیر ( هەڵبەت ئەمانە هەمووی بە رێژەیی).
ئەمە ئەو دەردەیە مرۆڤە گەورەکانی لە بەر دەرگای حزب بچووک بچووک کردۆتەوە...
هەر دیوومە خەڵک شانازی بە حزبی بوونەوە دەکەن، حزبم نەدی شانازی بکە کە فڵانە هونەرمەند و فڵانە پسپۆڕ و فڵانە گەنجی کارامە بونەتە ئەندامی و گوێیان لێ دەگرێ نەک ئەوان هەمیشە گوێ لە حزب بگرن...
کێشە گەورەکە ئەوەیە حزب بە راستی بەس گوێ لە خۆی دەگرێ و ئەو مرۆڤە گەورانەش بوونەتە گوێگر و لە قسەکردنی دروست و چالاکانە کەوتوون.
دەیان کەسایەتی کوردی بێ لایەن پرۆژەی هەرە جوانیان پێشکەش کردووە، کوا کێ گوێی لێ گرتوون؟ کامە پرۆژە بە راستی خراوەتە لیستی گفتوگۆ لەسەرکردن؟ هۆکارەکە ئەوەیە حزب تەنیا گوێی لە خۆی دەبێتەوە، چونکە ئەو پەیام دەنێرێ و خوارەوەش فیدباکی نیە، تەنیا وەرگرو جێ بەجێ کارە.
ئەمە یەکێکە لە دەردەکانی حزبایەتی کردن لە کوردستان...
وەرە رەخنەیەک بگرە بزانە چەند کەس بۆت دادەبەزێ، ئەگەر چوار بن سیانیان رەنگە هەر لە شتەکە نەگەیشتبن بە تەواوی، رەتت دەکەنەوە و دەکەونە ناشرین کردنت...
کارەساتەکە ئەوە نیە تەنیا بڕێکی زۆری لایەنگرانی پارتی و یەکێتی بۆ دەستکەوتی سیاسی و دارایی ئەوە بۆتە پیشەیان، کارەساتەکە ئەوەیە بڕێکی باشی لایەنگرانی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانیش هەمان دەردیان بە رەنگی خۆیان هەیە...
ساڵی پار و بە ماوەیەکی زۆر لە پێش کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی، لە گەڵ پەیجی گەنجانی یەکگرتوو کەوتمە گفتوگۆ و پێشنیارم کرد کە داوا لە بەڕێز سەڵاحەددین بەهائەددین بکەن خۆی کاندید نەکاتەوە؟ لە هەموو لایەکەوە هێرشیان هێنا و گوتیان ئەگەر ئازای ئەو داوایە لە مەسعود بارزانییەکەی لای خۆت بکە؟ لە کاتێک داواکەم لە قازانجی ئەوان بوو، دواتریش کە مامۆستا سەڵاح خۆی هەڵنەبژاردەوە، ئێستاش یەکگرتوو ئەمەی کردۆتە خاڵی شانازی و جیاوازی خۆی لە گەڵ هێزەکانی دیکە...
هەر لە سەر داوای بزوتنەوەی گۆڕان خۆی، د. مەریوان وریا قانیع سیمینارێکی بۆ کردن و کۆمەڵێک رەخنە و سەرنجی بابەتی لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان پێشکەش کرد ( لە کاتێک لە لای پارتی و یەکێتی ئەو بەڕێزە رووناکبیری عەیار ٢٤ ی گۆڕانە)، ئەو گۆڕانخوازانە کارێکیان پێ کرد لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر ناچار بوو روونکردنەوە بدات.
ئەوەیە مرۆڤ تووشی بێ ئومێدی دەکا، ئەو پەتایە بە فۆرم و رەنگی جیاواز بۆ هەموو لایەک پەڕیوەتەوە...
کاک ئاریان فەرەج ناوی لە بەشێک لەم دیاردەیە ناوە ( رەخنە و رەخنە لە خەڵک گرتن) لە کاتێک لە پەیڕەوی هەندێ لە حزبەکان ( رەخنە و رەخنە لە خۆگرتن هەیە - ئەگەر چی کاریشی پێ ناکرێ).

دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن&...