Friday 5 July 2013

ئاسایشی خۆراک و شۆڕشی سەوز


ئاسایشی خۆراک و شۆڕشی سەوز
هێمن میرانی
یەکێک لەو هەڕەشانەی ژیانی مرۆڤایەتی دەخەنە بەر مەترسی لە سەدەی بیست و یەکدا کەمی خۆراکە. ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی لە بەرزبوونەوەیەکی خێرادایە و بەرهەم هێنانی خۆراکیش بۆ ئەو ژمارە زۆرە پێویستی بە هەماهەنگی و هاوکاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە. لە بیست ساڵی داهاتوو پێداویستیەکانی خۆراک دوو بەرامبەر دەبنەوە. لە خوارەوە لینکی دەکیومێنتاریەک بڵاو دەکەمەوە کە تەلەفزیۆنی BBC بە ناوی ئایندەی خۆراک The Future of Food 

بە زنجیرە بڵآوی کردۆتەوە.

بۆ ئەوەی بەشدار بین لە چارەسەرکردنی ئەو تەنگەژەیە، دەبێ هەر یەکەمان لە شوێنی خۆی و بە گوێرەی دەرفەت بەشدار بێ لە دابین کردنی خۆراکدا. لە بەریتانیا دوو ئافرەت لە باخچەی خۆیانەوە دەستیان پێکرد و ئێستا بە راکێشانی سەرنجی خەڵک و بەشداری پێکردنیان، خۆراکی گوندێک لە سەوزە و هەندێ جۆری میوە و دانەوێڵە دابین دەکەن. هەروەها حکومەت دەبێ پلانێکی ستراتیجی روونی بۆ شۆڕشی سەوز Green revolution ئامادەبکا و پرۆسەی نەمام ناشتن و بەرئاوکردنی ئەو زەویانەی بە کەڵکی بەروبووم دێن دەست پێ بکا.
پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە ئێمە لە کوردستان وێڕای ئەوەی ئاوێکی زۆری سەر زەویمان هەیە و چەندین دەشتی فراوانمان هەیە کە ئەگەر بەرئاو بکرێن دەتوانن خۆراکی هەموو عێراقیش بدەن، چەندە کراونەتە خەمی حکومەت. ئایا حکومەتی هەرێم بە جددی ئاسایشی خۆراکی کوردستانی کردۆتە ئەولەویەتی بەرنامەکانی خۆی؟ لە کاتێک هەموومان دەزانین کە ئێستا لە ماستاوەوە بگرە تا تەماتە و خیار لە سوریا و ئێران و تورکیا دێتە کوردستان و ئەوەی پێی دەگوتری پشت بە خۆبەستنSelf-sufficiency لە ئاستێکی نزمدایە و جوتیارەکانی کوردستان ناتوانن بەرهەمی خۆماڵی بۆ هەموو وەرزێک و بە ئاستی پێویست دابین بکەن. بۆ بیرێک لەو پاروە نەکەینەوە کە رۆژ بە رۆژ تێچووی ئامادەکردنی گران دەبێ... من وەکو کۆنە جوتیارێک، دەزانم کە ئەرکەکانی جوتیاری چەند سەختە، بۆیە حکومەت لە بارودۆخی ئاوادا دەبێ بە بەرنامەیەکی نیشتیمانی فراوانەوە تەدەخول بکا و شۆڕشی سەوز و نان دەست پێ بکا.

The Future of Food
https://www.youtube.com/watch?v=XiPuCSGo_wo

دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن&...