Monday 9 April 2018

حکومەتی خزمان و دۆستان

یەکێک لە هۆکارە دیارەکانی فەشەلی ئیدارە و حوکمڕانی لە کوردستان لە بیست و قسوور ساڵی رابردوو بریتیە لە دامەزراندنی خەڵکانی خاوەن پلە و پۆست لەسەر بنەمای پێگەی باوکیان یان برا و کەسی نزیکیان بە بێ ئەوەی حساب بکرێ کە ئاخۆ باوکی چەند سەرکەوتوو بووە یان کچەکەی یان کوڕەکەی چەند شیاو و لێهاتووە بۆ بەڕێوەبردنی خەڵک. دامودەزگاکانی حکومەت بە تایبەت شوێنە هەستیارەکانی بڕیار و جێبەجێکردن لە سەرەوە بۆ خوارەوە پڕ کراون لە کچ و کوڕی فڵان و فیسار و نەوەکانیشیان وا بۆ جیلی ئایندە رادەهێندرێن و لە جیاتی ئەوەی بڕۆن کۆمپیوتەر و ماتماتیک و تەندروستی و ڕێگاوبان بخوێنن، کچ و کوڕەکانیان دەنێرن سیاسەت بخوێنن وەکو ئامادەکاری...
ئەو فۆرمە لە حکومەتی خزمان و دۆستان کوردستانی هێنایە سەر ساجی عەلی لە رووی دارایی و لە رووی ئیدارە و حوکمڕانیش گەندەڵی کردە کارتی حوکمی ڕۆژانە و خۆدەوڵەمەند کردن. ئەو مۆدێلەی خزمان و دۆستان هیچ میکانیزمێکی لێپرسینەوە و بەدواداچوون و پاداشت و سزای نەهێڵا چونکە زۆرینەی ئەوانەی بەو میتۆدە پۆستیان بە باڵادا دراوە، پاداشت کراون نەک وەکو ئەرک و بەرپرسیاریتی کاریان پێ سپێردرابێ.
ئەگەر ئەو فۆرمەی حوکمڕانی نەگۆڕدرێ، جا هەر کێ بێتە دەسەڵات و بیباتەوە، ئەو قیچۆکەی ماومانیشە لەم دەیەیە لە دەستی دەدەین.
هێمن میرانی - هەولێر
٩ ی نیسانی ٢٠١٨

دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن&...