بازرگانه‌کان و داعش و ماکیاڤیللی
توێژه‌رانی سیاسه‌ت نیکۆڵۆ ماکیاڤیللی باش ده‌ناسن، یه‌کێک له وته
دیاره‌کانیشی که ره‌نگه به‌لای زۆر خه‌ڵک ئاشنا بێ ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێ "
ئامانج پاکانه بۆ ئامراز ده‌کات "، ببورن ئه‌گه‌ر به‌کوردی کردنه‌که
زۆر ئاڵۆز بێ. دیاره مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه که گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و
ئامانجه به ده‌ست بهێنی که بۆی تێده‌کۆشی، کێشه نیه چ رێگه‌یه‌ک
ده‌گریته به‌ر. با واز له ماکیاڤیلی بێنین. ماوه‌یه‌که میدیاکانی
کوردستان راپۆرت له دوای راپۆرت ده‌رباره‌ی مۆدێلی جۆراوجۆری بازرگانی
کردن له گه‌ڵ داعش بڵاو ده‌که‌نه‌وه وه‌کو: فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵی توییوتا
به ره‌تل و گواستنه‌وه‌یان بۆ داعش، بازرگانی نه‌وت و به‌نزین، بازرگانی
گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه و ئه‌وه‌تا ئێستاش باسی بوتڵه غاز ده‌کرێ.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بازرگانانه‌ی ئه‌و مامه‌ڵانه‌یان له گه‌ڵ داعش کردووه
هه‌رگیز ترسی ئه‌وه‌یان به دڵدا نه‌هاتووه که شتێک هه‌یه ناوی حکومه‌تی
هه‌رێم و قانون و شه‌ڕه له گه‌ڵ داعش. ره‌نگه ئه‌وان له‌و په‌ڕی
متمانه و هێزه‌وه ئه‌مه‌یان کردبێ. چونکه زۆرینه‌ی کات ئه‌وه‌ی مرۆڤ له
تاوان ده‌گێڕێته‌وه بریتیه له مه‌ترسی ئاشکرا بوون و سزا وه‌رگرتن.
ئێستا که راپۆرت له دوای راپۆرتیان له‌سه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه. تۆپه‌که
ده‌که‌وێته گۆڕه‌پانی حکومه‌تی هه‌رێم و قانون له کوردستان که خۆیان
بسه‌لمێنن که هه‌ن و ئه‌و که‌سانه‌ش سزا بده‌ن.
کێشه‌ی گه‌وره له
که‌یسی له‌م جۆره له کوردستان هه‌میشه ئه‌وه بووه که ره‌نگه خه‌ڵکی
گه‌وره و به‌رپرس له په‌نایانه‌وه بن. ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی
کوردستان ببێته چاو‌دێر و داوا له پارله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم بکا که به
ره‌چاوکردنی بارودۆخی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه، له کاتێک که هه‌رێم له
شه‌ڕدایه له گه‌ڵ داعش، ئه‌و بازرگانانه و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له
پشتیانه‌وه‌ن ده‌ست نیشان بکرێن و بدرێنه دادگا و دوای ئه‌وه‌ی دادگا
حوکمی خۆی ده‌دات، به ئاشکرا ناوه‌کانیان ئاشکرا بکرێ و سزاکانیان بۆ
خه‌ڵک بخرێته روو. چونکه هه‌میشه ئه‌وه‌ی کێشه‌ی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری
قانون بووه له کوردستان ئه‌وه بووه که قانون مێشووله‌کان ده‌گرێ و
ناوێرته پڵنگه‌کان. بێگومان ئه‌گه‌ر خه‌ڵک و پارله‌مان و میدیا چاودێری
به‌رده‌وامی ئه‌و که‌یسانه نه‌که‌ن، ره‌نگه پڵنگه‌کان وه‌کو که‌یسه‌کانی
گه‌نده‌ڵی و ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی کردوویانه له بیست ساڵی رابردوو،
ئه‌مه‌شیان بۆ بچێته سه‌ر.
ده‌بێ هه‌موومان داوا بکه‌ین که ئه‌و
که‌سانه په‌نا نه‌درێن و به هیچ جۆرێک و به هیچ بیانووێک له قانون
نه‌شاردرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێ داوای ئه‌وه‌ش بکه‌ین که شه‌فافیه‌ت
هه‌بێ و خه‌ڵک دوای ته‌واو بوونی لێکۆڵینه‌وه‌کان به ره‌سمی بزانێ که
ئه‌و ناپاکانه کێن که هیچ سنوورێکی ئه‌خلاقیان له لادا نه‌ماوه.
هێمن میرانی
وێنه: پاڵاوتنی نه‌وت به شێوه داعشیه‌که‌ی