Friday 24 April 2015

شوێنی پەڕینەوە

لە سەر شەقامی ٦٠ مەتری لە هەولێر شوێنی پەڕینەوەی ئەوەندە جوان دروست کراون لە جادەکانی بەریتانیاش هەر ئەوە هەیە.. بەڵام نزیکەی یەک کاتژمێر ڤیدیۆم تۆمار کرد لەسەر جادە، یەک شوفێرم نەدیت هاوکاری پیادەکان بکات کە دەیانەوێ مافی خۆیان پیادە بکەن و لەسەر شوێنی پەڕینەوە بە قانونی بپەڕنەوە...



ئەوەی لەسەر جادەکان دەقەومێ کارەساتێکی یەکجار گەورەیە. شوفێر کەس نازانێ بۆ ئەوەندە پەلەیەتی، نوسراوە ٦٠ ئەو لە ١٠٠ کەمتر لێ ناخوڕێ..
بەو بۆنەیەوە داوا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەکەم لە چەند شوێنێکی پەڕینەوە لەسەر جادەکانی وەکو شەست مەتری و سەد مەتری ترافیک لایت بۆ هاوڵاتیان دابنێن وەکو ئەوەی لێرە لە ئەوروپا هەیە. مادەم کاکی شوفێر رێگەی نادات بپەڕێتەوە با ترافیک لایت هەبێ کە کەمتر لە خولەکێک شوفێر رادەگرێ بۆ ئەوەی ئەو خەڵکەی دەیەوێ بپەڕێتەوە بتوانێ بۆ خۆی بێ ترس بپەڕێتەوە. باوەڕتان بێ ژیانی سێ بەشی ئەوانەی دەپەڕنەوە لە مەترسیدایە...

سڵاو لە خەڵکی سادە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەکادیمیا، تەنیا کلیکێکم کرد لەسەر ئەکاونتی پرۆفیسیۆرێکی زانکۆی ئۆکسفۆرد کە نزیکەی 14 کتێب و ٤٥ لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی بڵاوکردۆتەوە و بەو کلیکە داواکاری بۆ چوو کە یەکێک لە لێکۆڵینەوەکانی کە هی ساڵی ١٩٩٤ ە بەڵکو لە ئەکاونتەکەی دابنێ، پرۆفیسۆرەکە ئیمەیلێکی تایبەتی بۆ ناردووم و نوسیویەتی " من ئێستا لە ماڵەوەم و نەخۆشم و ناتوانم بچمە زانکۆ، ئەگەر دەتوانی تا دوو هەفتەی دیکە چاوەڕێ بکەی دەچمەوە زانکۆ بۆت سکان دەکەم و رەوانەی دەکەم بۆت"...
لە کوردستان، ئەو کاتەی قوتابی ماستەر بووین، مامۆستایەکی خۆمان کتێبێکی کۆپی کراوی ئینگلیزی پێ بوو کە ساڵی ١٩٦٥ چاپ کرابوو، هی لێکۆڵەرێکی ناسراو بوو. بە شانازیەوە دەیگوت " لە کوردستان تەنیا من ئەو دانەیەم هەیە و پێشتانی نادەم، زۆر پاڕاینەوە بەڵکو بمانداتێ کۆپی بکەین، کەچی نەیدا. لە کاتێک مامۆستامان بوو ئەو دەرسەشی پێ دەگوتین"...
جا کاکی خۆم خەتا بەس لە سیاسەت نیە، نیوەی ئەو کەسانەی دەبنە خاوەن بڕوانامە، یان پۆست و پلەو پایە و پارە و سەیارەیان دەست دەکەوێ نەخۆش دەکەون..
ئەو پڕۆفیسۆرە بەریتانیە کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ( سێیەم باشترین زانکۆ لە دونیا ) دەرس دەڵێتەوە و من لە دوور و نزیک ناناسێ، بەڵام چونکە نەخۆشی دەروونی نیە، بە بڕوانامە و پسپۆڕیەکی سادەتر بۆتەوە و بە یەک کلیک دێتە سەر خەت و وەڵامی کەسێکی نە ناسراو دەداتەوە. ئەو بەڕێزانەی لای خۆشمان چونکە نەخۆشن، هەر حەزیان بە چەوساندنەوە و خۆ بە گەورە زانینە بەسەر خەڵک

دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن&...