Wednesday 27 May 2015

خوێندنەوەیەکی دیکە بۆ کورد و شەڕی ناوخۆ

کورد پێویستی بەوە نیە ئامۆژگاری بکرێ کە شەڕی ناوخۆیی نەکات، وەکو دەیڤید ماکدوێڵ دەڵێ، کورد ئەوەندەی گوللەیان بە یەکتری وەناوە، نیو ئەوەندە بە ئێران و تورکیا و عێراق و سوریایان وە نەناوە. 
کورد رەنگە یەکەم میللەت بێ کە زۆرترین زیانی لە شەڕی ناوخۆیی کردبێ و کەمترین دەرسی وەرگرتبێ. هۆکارەکان رەنگە زۆر بن، بە لای من دیارترینیان ئەوەیە کە کورد خاوەنی سەرکردەی سیاسی نیە، شۆڕشگێڕ و قارەمانمان زۆرن، بەڵام سەرکردەی سیاسیمان نیە کە بتوانێ سەرۆکایەتی بەرژەوەندییە جیاوازەکان بکات و لایەندار نەبێ.


دووەمیش زۆرینەی ئەو شەڕە ناوخۆییانەی کراون کورد تەنیا یاری کەرەکە بووە، دەنا شەڕەکان لە بنەڕەتدا لە نێو دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوچەکە بووە و بە نوێنەرایەتی کراون و (Proxy war) بوونە و بە کوردیان کردووە.
لە دڵەوە ئەو شەڕ و سەنگەر لێکگرتنەی دیموکرات و پەکەکە ئیدانە دەکەم، ئاشکراشە ئەوە تەنیا جەولەیەکی دیکەی ململانێی نیوان دەوڵەتانی ناوچەکەیە کە یاریزانە کوردەکان دیسان بێ هیچ دەستکەوتێک یاریان بۆ دەکەن.
کورد و شەڕی ناوخۆ و هۆکارەکان دەکرێ بکرێتە پرۆژەی نوسینەوەی زنجیرە کتێب، توێژینەوەی زانستی لەسەر بکرێ.
هێمن میرانی

دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن&...