Monday 14 January 2013

ساڵى پار وه‌زیرى وزه‌ى به‌ریتانیا رووبه‌رووى دادگا كرایه‌وه‌ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ سه‌فه‌رێكى هاتنه‌وه‌ى له‌ ئه‌وروپا ئۆتۆمبێله‌كه‌ى زیاد له‌ خێرایى ئاسایى لێخورِیووه‌، هه‌رچه‌نده‌ بیانووى هێنایه‌وه‌ كه‌ خۆى ماندوو بووه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ى سه‌یاره‌ى لێخورِیووه‌ كه‌چى دادى نه‌دا و دواتر ناچار بوو ده‌ستیش له‌ كار بكێشێته‌وه‌.
ئه‌و مه‌سئولانه‌ى لاى ئێمه‌ نه‌ك حساب بۆ قانون ناكه‌ن، به‌ڵكو حساب بۆ سه‌لامه‌تى و ژیانى خه‌ڵكیش ناكه‌ن. ئاخر به‌ عه‌نته‌ریات لێخورِین له‌ ترافیكى سوور ته‌نیا پێشێلى قانون نیه‌، به‌ڵكو حساب نه‌كردنه‌ بۆ ژیان و سه‌لامه‌تى ئه‌و شوفێرانه‌ى دیكه‌ كه‌ له‌ ترافیكه‌ سه‌وزه‌كه‌ى ئه‌و به‌ره‌وه‌ وه‌كو مافى خۆیان دێن... با بزانین ئه‌وانه‌ له‌ پاش ئه‌و پێشێلكارییه‌ چ ده‌ڵێن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ن شتێكى زۆر ئاساییه‌.
سه‌یرى رووداو بكه‌ن....http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/19976.html
پێم وایه‌ شتێكى چاوه‌رِوان نه‌كراو نیه‌ كه‌ گۆرِانیش وه‌كو باقى حزبه‌كانى دیكه‌ ئینشیقاقى تێ بكه‌وىَ، به‌ تایبه‌ت چونكه‌ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى به‌رِێوه‌به‌رانى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ هه‌ر كۆنه‌ سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتین، ئه‌و جیله‌ى كه‌ باوه‌رِیان به‌ جێهێشتنى كورسى و ده‌ستاوده‌ستكردنى پۆست و ده‌سه‌ڵات نیه‌. ئه‌م جیله‌ چ له‌ناو پارتى و یه‌كێتى بن چ له‌ ریزى هه‌ر حزب و بزوتنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌، خه‌باتى شاخ ده‌كه‌نه‌ پێوه‌ر بۆ ئیداره‌كردنى شار و به‌رده‌وام بوون له‌ كارى سیاسى، سه‌یرم پىَ دىَ ئه‌وانه‌ بۆ نیازیان نیه‌ تۆزێك بۆ خۆیان بژین و له‌زه‌ت له‌ ژیانى تایبه‌تى بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ى كورسى هه‌بىَ، باوه‌رِ ناكه‌م له‌زه‌ت له‌ ژیانى تایبه‌تى خۆى بكات... گۆرِان به‌م پێكهاته‌یه‌ى ئێستاى و به‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ سیاسییه‌ى سه‌ركرده‌كانى ئێستاى، له‌گه‌ڵ ئه‌و دیوه‌ باشانه‌ى له‌ بۆنه‌ى دیكه‌دا ده‌رباره‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان گوتوومانه‌، هه‌رگیز ناتوانىَ خۆى له‌ ته‌وقى حزبێكى جیابووه‌ له‌ یه‌كێتى و نه‌یارى پارتى بۆ حزبێكى به‌دیل له‌ كوردستان رزگار بكات، به‌ وردى سه‌رنجدان له‌ ئه‌ده‌بیات و گوتار و بڵاوكراوه‌كانى گۆرِان به‌ سانایى ئه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌بىَ. بۆیه‌ ئومێدى گۆرِانى بنه‌رِه‌تى له‌ كوردستان هێشتا زۆر زۆر دووره‌.
http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/19973.html

دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن&...