Saturday 21 December 2013


دین و ژیان لێرە
هێمن میرانی
کە لە کوردستان بووم، بە هۆی ئەو برادەرانەی لە ئەوروپا گەڕابوونەوە یان بە هۆی نوسینی هەندێ هاوڕێی سیکیۆلار، وا دەهاتە بەر چاو کە لە ئەوروپا هەر باسی دین بکەی تێر شەقت دەکەن یان دین شتێکی بێزراو و بێ نرخ و پوچە لە ژیانی خەڵک، ئەم دیدە لایەنی کەم بۆ ئەو خەڵکەی کەم خوێنەر بوو یان بە ئاگایی تەواوەوە زانیاری لەسەر دونیای دەرەوە نەبوو وەکو راستی لێ هاتبوو. کەچی دۆخەکە بەو جۆرە بێزراو نیە کە لە دوورەوە سەیر دەکرێ. لە وڵاتێکی وەکو بەریتانیا ئازادی پەیڕەوکردنی بنەما و ئەرکە ئایینیەکان بۆ هەموان دابین کراوە ( مزگەوت و کلێسا دراوسێی بێ کێشەن) و باوەڕ نەبوونیش بە هیچ ئاینێک کارێکی ئاسایی و بێ کێشەیە، هەر کەسە و لە چوارچێوەیەک کە رێز و تایبەتمەندی ئەوانی دیکە پێشێل نەکا لە گەڵ بیروباوەڕەکانی خۆی دەژی. ئەوەی سەیر بوو بە لای من ئەو دۆخەیە کە لە قوتابخانەکان لە بۆنەکانی ساڵیادی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح بینیمان. بایەخێکی یەکجار گەورە لە قوتابخانەکان بەم بۆنەیە دەدرێ. منداڵەکانی من، هەستی لە قوتابخانە و هێلان لە باخچەی منداڵان دێنەوە و هەر باسی جیسس و مێری ( عیسا و مەریەم ) دەکەن. هەستی سەرەتا هاتەوە گوتی بابە دەزانی جیسس کێیە؟ ئەمنیش لۆم باس کرد، گوتی نا ئەوان دەرێن جیسس کوڕی خوایە. جا وەرە ئەوەی لۆ روون بکەرەوەو تێی بگەیەنە کە وا نیە.
هەروەها هێلان گۆرانی مێری و بەیبی دەڵێ. ئەمانە کۆتایی مانگی دیسەمبەریان بۆ ئەو دۆخە تەرخان کردبوو. بە چیڕۆک، شانۆگەری، وێنە، گۆرانی و چەندین جۆری دیکەی جیسس و مێریان بە تێگەیشتن و باوەڕی خۆیان بە منداڵان ناساندووە لە کاتێک قوتابخانەکان سەر بە دەوڵەتن و سیستمیش سیکۆلارە. ئەوان وەکو بەشێک لە کولتور و ئەخلاقی کۆمەڵایەتی سەیری دین دەکەن، نەک وەکو بەڵا وەکو ئەوەی هەندێ برادەر لە دوورەوە وێنای دەکەن. راستە دین و ئەرکە دینیەکان بە تەواوی لە ژیانی کۆمەڵایەتی بە تایبەت لە نێو نەوەی نوێ فەرامۆش کراوە، بەڵام لە قوتابخانەکان هێشتا منداڵان بە تێگەیشتنی کریستیانیتی بۆ ژیان بە شێوەی جۆراو جۆر پەروەردە دەکرێن.

دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن&...