Monday 16 December 2013

دەست بە کارەباوە بگرن بەڵام نەتانگرێ!

هێمن میرانی

هاوڕێی دێرینم کاک رەحیم رەزگەیی ئەم پێشنیارە جوانەی بۆ کردووم. من بە تەواوی پشتگیری ئەمە دەکەم و لەوەتەی لە بەریتانیاش دەژیم باشتر تێ گەیشتووم کە ئێمە لە کوردستان نازانین نە ئاو نە کارەبا بەکار بێنین. زۆر نامەسئولانە رەفتاری پێوە دەکەین و بە فیڕۆی دەدەین.

بەڵام ئایا ئەمە بە تەنیا خەتای خەڵکە، نەخێر!
بۆچی:
١. چونکە سیستمێکی دیاریکراو و گونجاو بۆ خەرج کردنی کارەبا و پارەوەرگرتن بە گوێرەی خەرجی دانەندراوە. واتە تا ئەم دواییەش ئەوەی تەنیا دوو ژوور و هەیوانێک و سێ گڵۆپی و سەلاجەیەکی مۆدێل کۆنی هەبوو لە گەڵ ئەوەی هەژدە سپلیت و سێ بۆیلەر و بە سەدان گلۆپی جۆراوجۆری لە ڤێلا و خانوەکەی هەبوو وەکو یەک حسابیان بۆ دەکرا.
٢. ئەوانەی کارەبای زیاد خەرج دەکەن و پارە نادەنە دەوڵەت خەڵکی سادە نین، چونکە ئەو حکومەتە خۆماڵیە بۆ خەڵک زۆر دەست درێژ و ئازایە. ئەوانەی مەزرەعە و ڤێلا و کۆمپانیای جۆراجۆر و فیدەری تایبەتی کارەبایان بەشی چەند گەرەک بۆ چووە هاوڵاتی سادە نین!

٣. ئەوانەی کارەبای فولیان بۆ راکێشراوە خەڵکی سادە نین، ئەو هەموو بارەگا و دامودەزگایەی کارەبای فولیان هەیە دەبێ پارە بدەن و کارەبا کەم بکەنەوە. ئایا ئەمە دەکەن ؟
٣. لە هەموو دونیا قانون و رێنمایی ژیان رێک دەخەن، لێرەش وایە پارەی کارەبا و غاز نەدەی، شکاتت لێ دەکەن. لە لای خۆمان حکومەت دەبێ ژیان رێک بخا. چەندین ساڵە ئەو کێشەیە هەیە و دەبوایە خەڵک لەسەر دەست گرتن بە کارەبا و ئاو پەروەردە بکرێ، ئەمەش هەندێکی بە قانون دەکرێ و هەندێکیشی بە خەسڵەتی جوانی سەرکردە و سیاسیەکان کە خۆیان وەکو خەڵک کارەبایان هەبێ و دەستی پێوە بگرن. نە قانونەکە هەیە و نە خەسڵەتە جوانەکە.
٤.
بۆیە بە تەواوی پشتگیری ئەوە دەکەم کە دەبێ خەڵک هاوکاری دەوڵەت بکا دەنا بەو حاڵەی ئێستا هەگیز کێشەی کارەبا چارەسەر نابێ. بەڵام هاوکاریەکە تەنیا ئەوە نیە کە من لە خۆمەوە بیکەم، دەبێ ئەمە رێک بخرێ و بۆ هەموان وەکو یەک بێ.

دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن&...