Posts

Image
زێره‌ڤانى بىَ موچه‌! هێمن میرانى پێنه‌دانى موچه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى یان هه‌ر داموده‌زگایه‌كى دیكه‌ بۆ ماوه‌ى دوو مانگ به‌ بىَ ئه‌وه‌ى وڵات دووچارى كاره‌ساتى سروشتى یان ئیفلاس بوو بىَ، دووباره‌ و سه‌د باره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ كاتێك موچه‌ سه‌ره‌تاییترین مافى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ كار ده‌كه‌ن، شوره‌ییه‌كى زۆر گه‌وره‌یه‌ و حكومه‌ت یان هه‌ر حزبێك به‌رپرس بێ له‌ به‌رده‌وامى ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكێك كه‌ برِیار نیه‌ به‌ خۆبه‌خش كار بكه‌ن ( بۆ نمونه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌ندامى حزب، یان چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى نین تا كارى دیكه‌یان هه‌بىَ ) له‌ ساده‌ترین مانادا ده‌یانه‌وىَ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ته‌نانه‌ت بۆ بچووكترین مافى خۆشى ده‌ست پانبكاته‌وه‌ و بپارێته‌وه‌، كاتێك موچه‌شیان دا ئیدى بیكه‌نه‌ ده‌ست كه‌وت و خه‌ڵك چه‌پڵه‌یان بۆ لێ بدات و بیكاته‌ مانشێتى گه‌وره‌ گه‌وره‌. وه‌ڵاهى عه‌یبه‌ بیلاهى شه‌رمه‌، ئه‌مه‌ ئه‌و په‌رِى بىَ قانونى و حساب نه‌كردنه‌ بۆ كه‌رامه‌تى تاكى كورد، حساب نه‌كرده‌ بۆ گوزه‌رانى خه‌ڵكێك كه‌ منداڵه‌كانى ده‌بىَ حه‌فتا رۆژ چاوه‌رِوانى چۆره‌ موچه‌یه‌ك بك...
Image
كورسى و له‌زه‌ت... هێمن میرانى ره‌نگه‌ بوون به‌ كه‌سى یه‌كه‌م له‌ داموده‌زگاكان له‌زه‌تى تایبه‌تى خۆى هه‌بىَ، ئه‌مرِۆ براى به‌رێز كاك غه‌فور مه‌خموریش كرایه‌وه‌ سكرتێرى گشتى حزبه‌كه‌ى خۆى، پیرۆزبایى لىَ ده‌كه‌م هه‌رچه‌نده‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆى ئاماده‌ نه‌بووه‌ خۆى كاندید بكات به‌ڵام كه‌سى دیكه‌ خۆى بۆ سكرتێرایه‌تى كاندید نه‌كردووه‌. یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى گرتۆته‌وه‌ به‌ ته‌واوى حزب و حكومه‌ت و داموده‌زگا مه‌ده‌نى و ئیعلامییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ برِێكى كه‌مى ئه‌م دامه‌زراوانه‌ سه‌رۆك و سكرتێر و مودیر په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن. ئاخر له‌وه‌ بگه‌رىَ كه‌ زۆرینه‌ى زۆرى حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ سى چل ساڵه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ ده‌ پانزه‌ ساڵ یه‌ك كه‌س " به‌ هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌" هه‌ر سه‌رۆك و سكرتێره‌، خه‌مه‌كه‌ له‌وه‌یه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ حكومه‌تیشى گرتۆته‌وه‌ و پارتى و یه‌كێتى له‌ نێوان كاك به‌رهه‌م و كاك نێچیرڤان له‌ دوو ئیداره‌یى و ئیداره‌ى یه‌كگرتوودا پاس پاسانى به‌ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌كه‌ن، خه‌مه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ مودیرى ته‌له‌فزیۆن هه‌یه‌ دوانزه‌ سێانزه‌ ساله...
Image
گه‌نده‌ڵى و سزادانى گه‌نده‌ڵه‌كان.. پرۆفیسیۆرێكى بوارى گه‌نده‌ڵى كه‌ به‌ ره‌گه‌ز خه‌ڵكى كینیایه‌ و ئێستا بۆ تراسنپه‌رێنسى ئینته‌رناشناڵ كار ده‌كات، له‌م رۆژانه‌ سیمینارێكى له‌ له‌نده‌ن هه‌بوو.. ئه‌و به‌رێزه‌ ده‌یگوت سه‌ره‌تا له‌ كینیا ئه‌گه‌ر كه‌سیك مانگایه‌كى بدزیبوایه‌ یه‌كسه‌ر حكومه‌ت ده‌یگرت و ده‌یخسته‌ به‌ندینخانه‌ و سزا ده‌درا، به‌ڵام به‌ سه‌دان كه‌س پاره‌ى میلله‌ت و حكومه‌تیان ده‌دزى كه‌س به‌ خه‌یاڵیشتى دانه‌ده‌هات و كه‌سیش ده‌ستگیر نه‌ده‌كرا. له‌ بنه‌رِه‌تدا كینییه‌كان هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌كیان نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى ناو له‌م دیارده‌یه‌ بنێن كه‌ Corruption ه‌ ( ئێمه‌ش پێى ده‌ڵێین گه‌نده‌ڵى)... له‌ كوردستانیش هێلكه‌یه‌ك بدزى ئه‌گه‌ر فه‌قیر بى قورِت به‌سه‌رى ده‌بى، به‌ڵام دزىگه‌وره‌ گه‌وره‌ هه‌ن و " پاره‌ى میلله‌تیش ده‌خۆن و ژه‌هراویش نابن"! ئه‌رىَ ئه‌گه‌ر هه‌ر لۆ خۆشیش بىََ، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ندىَ له‌و كه‌سانه‌ لا نابات و نایانداته‌ دادگا... خۆ سه‌رده‌مێك ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ زۆر خۆش بوون، ده‌یانگوت ئه‌ها فڵان له‌ فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر گێرِدرایه‌وه‌ و نه‌یانهێش...
Image
پارله‌مانى گه‌نجان... چه‌نده‌ ئۆرگان و داموده‌زگاى زیاتر له‌ كوردستان دابمه‌زرىَ، هێنده‌ زیاتر سه‌روه‌تى گشتى به‌ فیرِۆ ده‌رِوات و ئاستى خزمه‌تگوزارى داده‌به‌زىَ، چه‌نده‌ حزبى دیكه‌ له‌ كوردستان دابمه‌زرىَ كه‌ له‌ سه‌د كه‌س تێپه‌رِ نه‌كه‌ن و بودجه‌یه‌كى گه‌وره‌شیان پىَ بدرىَ، هێنده‌ ماناى راسته‌قینه‌ى دیموكراسى كاڵ ده‌بێته‌وه‌ و فره‌ییه‌كى سیاسى ساخته‌  روخسارى سیستمى سیاسى كوردستان ره‌نگ ده‌كات... ئه‌و هه‌موو سه‌نته‌ر و رێكخراو و ناوه‌ندى رۆشنبیرى و فه‌رهه‌نگخانه‌ و بنكه‌ و حزب و رێكخراوى جه‌ماوه‌رى و گۆڤار و رۆژنامه‌ و بلاڤۆك و ته‌له‌فزیۆنى مه‌حه‌لى و سه‌ته‌لایت و وێب سایت و رادیۆ و چى و چىچ و چى كه‌ پاره‌ له‌ ( حكومه‌تى كوردستان) وه‌رده‌گرن قورساییه‌كى گه‌وره‌ن به‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى و كاریگه‌رییه‌كى  كه‌میان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه‌ هه‌یه‌. شوێنى كار و كه‌سابه‌ت و ده‌وامى دووه‌مى ئه‌و براده‌رانه‌ن كه‌ ناتوانن به‌ موچه‌یه‌ك ژیانیان بسورِێنن. ره‌نگه‌ زۆر راشكاو و گشتگیرانه‌ قسه‌م كردبىَ، به‌ڵام برِێكى زۆرى ئه‌و ده‌زگایانه‌ى ناوم هێنان خۆشیان ده‌زانن هیچ ئیزافه‌یه‌كیان نیه‌ و ته‌...
Image
 بۆ فه‌خامه‌تى سه‌رۆك كۆمار و تێكۆشه‌رى ئازیز مام جه‌لال... هێمن میرانى محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل ى گه‌وره‌ مێژوونووس و نوسه‌رى ناودارى عه‌ره‌بى ده‌گێرته‌وه‌ كه‌ پێش شۆرِشى ئیسلامى ئێران دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ خومه‌ینى هه‌بووه‌، هه‌یكه‌ل چه‌ندین سه‌ركرده‌ى دونیاى بینیووه‌ و دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون، خۆى بۆ دیمانه‌كه‌ى ئیمام خومه‌ینى ئاماده‌ ده‌كات و ده‌چێته‌ شوێنى دیدار، كه‌ دیمانه‌كه‌ ته‌واو ده‌بىَ به‌ سه‌رسورِمانه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ هاوكاره‌كه‌ى خومه‌ینى ده‌پرسىَ كه‌ یه‌كه‌م جاره‌ رووبه‌رووى حاڵه‌تێكى سه‌یر بۆته‌وه‌، هه‌رچى ئه‌و پرسیارى خۆى كردووه‌، خومه‌ینى به‌ جۆرێك قسه‌ى كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كان یه‌كى نه‌گرتۆته‌وه‌. هاوكاره‌كه‌ى جوان ده‌ڵىَ كه‌ ( ئیمام زۆر له‌ لاى گرنگ نیه‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى تۆ وه‌كو ئه‌وه‌ى تۆ ده‌ته‌وىَ بداته‌وه‌ یان نا، به‌ڵام له‌لاى ئه‌و گرنگه‌ كه‌ له‌ رێى جه‌نابته‌وه‌ چ به‌ جیهان ده‌ڵىَ)... جه‌نابى مام و سه‌رۆك كۆمار... تۆ تێكۆشه‌رێكى دێرینى كوردستانى و سه‌رت له‌ نێو سیاسه‌تدا سپى كرد و ته‌مه‌نت له‌ نێو سیاسه‌تدا گه‌یانده‌ هه‌شتا ساڵ، پێم سه‌...
Image
Anti Corruption Seminar Hawler, Kurdistan 24.06.2012
Image
Hemn Merany's presentation about fighting corruption http://www.youtube.com/watch?v=X21Vdkj4GZI