- Get link
- X
- Other Apps
Posts
- Get link
- X
- Other Apps
فەرموون با خەڵک یەکلای بکاتەوە هێمن میرانی دوایین راگەیاندراوی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کۆڕەکەی بەڕێز مەسرور بارزانی – ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیدی هەردوو حزبی حوکمڕان و هاوپەیمانی بەرامبەر بە پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان روونتر کردەوە. ئێستا لە سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان لە نێو پێنج حزبە گەورەکەی کوردستان دوو بەرە هەیە. یەکەم چوار حزب ( سێ ئۆپۆزیسیۆنەکە) و یەکێتی لەگەڵ گەڕانەوەی رەشنووسی دەستورن بۆ هەموارکردنەوە بەر لەوەی بخرێتە راپرسی. بەرەی دووەم پارتی دیموکراتی کوردستانە ( رەنگە هەندێ حزبی دیکەی بچووکیش هەبن) لە گەڵ ئەوەن راپرسی بکرێ و دەستوور رێکارە یاساییەکەی خۆی بگرێ جا بە سەرکەوتن یان رەت کردنەوە بخرێتە راپرسی. ئەرگومێنتی بەرەی یەکەم کە داوای گەڕانەوەی دەستور دەکەن پەیوەندی بە کۆمەڵێک خاڵی بنەڕەتیەوە هەیە کە پەیوەندیان بە شیوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم ( داوا دەکەن سەرۆک لە جیاتی راستەوخۆ لە پارلەمان هەڵبژێردرێ) و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم و هەندێ دامودەزگای وەکو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و دەسەڵاتەکانی. ئەو بەرەیە ( بە رەسمی گۆڕان ئەوەی راگەی...
- Get link
- X
- Other Apps
بۆ کێی دەکەی کاکی گەنج هێمن میرانی بەڕێز وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی گۆمەکەی شلەقاند و پەیجەکانی پارتی و یەکێتی لە فەیس بووک ب ە شوێنی تێکدانی سایکۆلۆجیای خەڵک لە لایەن کەسانی بێ ئیشەوە شوبهاند. لە راستیدا: ١- بەشێکی زۆری ئەو پەیجانەی فەیس بووک بەوانەی ئەو بەڕێزە ناوی بردن و چەندانی دیکەش کە وەکو بڵندگۆی ئۆپۆزیسیۆن خۆیان نمایش دەکەن، کاریگەری زۆر خراپیان لەسەر میزاج و سایکۆلۆجیای خەڵک هەیە، رقی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵات، حزبەکان و بەرپرسەکان تا دێ ئەستوور دەکەن، بە جۆرێک کوردستانی نێو فەیس بووک بۆ دوو زۆنی تەواو دژ بە دابەش بووە. ٢. ئەو گەرموگوڕیەی پارتی و یەکێتی کە ئەو بەڕێزە باسی دەکا ئەو کاتە راست بوو ئەگەر ئەوانەی ئەو پەیجانەی فەیس بووک بەڕێوە دەبەن وەکو سایتی ویکلیکس یان گروپی ئەنۆنیمەس نا دیار و نە ناسراو بوان. برادەر: ئێوە بەس ماوە لق و مەڵبەندێک بۆ فەیس بووک دابنێن! وەکو من زانیاریم هەیە لێشاوێک خەڵکتان بۆ چەواشەکاری رەوانەی ئەو فەیس بووکە کردووە، هەڵبەت مەبەستم هەمووتانە، حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات. ئێوە ( پارتی...
- Get link
- X
- Other Apps
با هەڵوێست لەسەر تەقە کردن وەربگرین هێمن میرانی چونکە حکومەت لە وڵآتی ئێمە سیاسەتی رۆژ دەکا و زۆر زوو بەڵێنەکانی خۆی لە بیر دەچێتەوە، ئەولەویەتی نیە، کارێک دەست پێ دەکا و بە نیوەچڵی بەجێی دەهێڵێ، هەمیشە ئێمە دەبێ دەستمان لەسەر دڵمان بێ و چاوەڕێی شتی ناخۆش بکەین. لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٩ دیسان لایەنگرانی پارتی و یەکێتی دەستیان بە تەقەکردن کرد. ئەو کات وتارێکی زۆر توندم نوسی و رۆژنامەی ئاسۆ لە بەشی خوارەوەی لاپەڕەکانی رۆژنامەکە بڵاویان کردەوە.ماڵیان ئاوا چاک بوو هەر بڵاویان کردەوە! لەوێش داوام کرد کە ئەو بابەتە دەبێ هەر ئێستا هەڵوەستەی لەسەر بکرێ بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو بەرەڵڵایە دابندرێ. کەس نەیکردە خەم، ئەوە دیسان دەیان کەس بریندار بوون، هەزاران گوللەی وێڵ نرانە ئاسمان و کەوتنەوە ماڵی خەڵک و شەقامەکان. ئەوە خەتای کێیە؟ کە خەڵك هەمووی چەکدارە و ئەو بابەتە سنووردار نەکراوە خەتای حکومەت و پارتی و یەکێتیە، چونکە ئەوە بەشێکی چەکداری لایەنگری ئەو دوو حزبەن رێز بۆ قانون و ژیانی خەڵک دانانێن، ئەوە حکومەتی هەرێمە کە ئەو دوو حزبە پێکهێنەرینە دۆش داماوە و باکی بە ژیانی خ...
- Get link
- X
- Other Apps
سەرۆک لە وتارەکەیدا چی پێمان گوت! هێمن میرانی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ وتارێکی بڵآو کردەوە کە پەیوەستە بە سەرۆکایەتی و کۆمەڵێک بابەتی پەیوەنددار بەم پرسە. وتارەکە لە هەندێ بڕگەیدا زۆر دیبلۆماسیانە نوسراوە و قسە و رای جیاواز هەڵدەگرێ. وەکو کەسێک کە ئەو پرسانەی لە وتارەکە هێمایان بۆ کراوە لە لام بایەخمەندە و پێشتریش لێرە سەرنجەکانی خۆم دەربارە گوتوون، بە پێویستی دەزانم هەندێ خاڵ دەربارەی ئەو وتارەکە و لێکەوتەکانی بنووسم. یەکەم: هاتنە سەر خەتی جەنابی سەرۆک لەسەر ئەو بابەتە مانا و گرنگی خۆی هەیە، چونکە هەموو خەڵک قسەی لەسەر بابەتێک دەکرد کە پەیوەندی بە سەرۆکەوە هەیە تەنیا سەرۆک نەبێ. لەم سۆنگەیەوە ئەم وتارە لایەنی کەم ئەگەر بە لیڵیش بێ دەتوانرێ هەندێ سەرە داو لە تێگەیشتنی سەرۆک بزانرێ. دووەم: هەرچەندە سەرۆک ئاماژە بەوە دەکا کە ئەو هەر خۆی بە پێشمەرگە دەزانێ و پۆست بە لایەوە گرنگ نیە، هیچ ئاماژەیەکی روون بە خۆ کاندید نەکردنەوەی نیە. بە پێچەوانەوە زۆر جەخت کردنەوە لەسەر گەڕانەوە بۆ رای خەڵک بە تایبەت لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک بە راستەوخۆ و پشتگیری ...
- Get link
- X
- Other Apps
با بۆ جارێكیش بێ دادگا یهكلاكهرهوه بێ هێمن میرانى وا بڵاوكرایهوه كه بهرێز سهڵاحهددین بههائهددین ئهمڕۆ له بنكهیهكى پۆلیس له سلێمانى داواى یاسایى له دژى بهرێز ئهدههم بارزانى تۆمار كرد له سهر كهیسى تۆمهتباركردنى به جاسوس لهلایهن بهرێزى دووهمهوه پاش ئهوهى ناوبراوى یهكهم له دیمانهیهكى رۆژنامهوانیدا رهخنهى له ئهداى بهرێز سهرۆكى ههرێمى كوردستان گرتبوو. بابهتى تۆماركردنى داواى یاسایى لهلایهن سیاسییهك له دژى سیاسییهكى دیكه له دۆخى ئێستادا له كۆمهڵێك لایهنهوه بایهخى ههیه: یهكهم: میدیاكانى پارتى چ ئهوانهى راستهوخۆ سهر به پارتین و چ ئهوانهش كه له ژێرهوه لینكیان لهگهڵ پارتى ههیه، ههروهها كادیرانى پارتى زۆر به باوەڕ به خۆبوونهوه بڵاوى دهكهنهوه كه " پارتى مهلهفێكى ئهستوورى جاسووسى سهڵاحهددین بههائهددینى لهبهر دهسته". له لای بهرامبهر ئهوانهى داكۆكى له كهسى تاوانباركراو دهكهن بێ منهتى خۆیان پیشان دهدهن و هانى بهرێز بههائهددین دهدهن كه له دادگا ئهو تۆمهتانه...