ئەم هەنگاوەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان ( بڕوانە ئێرە: http://krp.org/kurdish/articledisplay.aspx?id=9mu4I3UChqQ= ) بەرپرسیاریەتیەکی گەورەی خستە ئەستۆی سەرۆکایەتی پارلەمان و لایەنە سیاسیەکان تا بتوانن نیشتیمانیانە کوردستان لەو دوو بەرەییە رزگار بکەن. کوردستان پێویستی بە دەستوو)رێکە کە زۆرینەی لایەنە سیاسەییەکان و خەڵکی کوردستان لەسەری رێک بکەون و هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان کۆبکاتەوە. رەوانەکردنی ئەو هەموو گفتوگۆیەی لەسەر تەلەفزیون و فەیس بووک و کۆڕو کۆبوونەوە سیاسییەکان دەکرێ بۆ پارلەمان و کۆبوونەوەی حزبەکان هەنگاوێکی گرنگ و بەرپرسیارانەیە، بۆ ئەوەی نە کەس تۆمەت بۆ کەس دروست بکا و نە کەسیش دەستکەوتی سیاسی و شەڕی هەڵبژاردن بە دەستوورەوە بکا. لە وەها بڕیار و دۆخێکدا سەرکەوتن و شکستخوارد نیە، چونکە لە دانوساندا مەنتقی سەد یان سفر نیە. هیوادارم بەو هەنگاوە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەکان لە ژێر سەرپەرشتی پارلەمانی کوردستان دەست پێ بکەن و لایەنەکان بە چارەسەرێکی ناوەندی بگەن کە زۆرینەی لایەنەکان پشتگیری بکەن.. من پشتگیری ئەم هەنگاوە دەکەم و بە ئاماژەیەکی پۆزەتیڤ و گرنگی دەزانم. هێمن...
Posts
- Get link
- X
- Other Apps
President Wilson's Fourteen Points From World War I Document Archive Delivered in Joint Session, January 8, 1918 Gentlemen of the Congress: Once more, as repeatedly before, the spokesmen of the Central Empires have indicated their desire to discuss the objects of the war and the possible basis of a general peace. Parleys have been in progress at Brest-Litovsk between Russsian representatives and representatives of the Central Powers to which the attention of all the belligerents have been invited for the purpose of ascertaining whether it may be possible to extend these parleys into a general conference with regard to terms of peace and settlement. The Russian representatives presented not only a perfectly definite statement of the principles upon which they would be willing to conclude peace but also an equally definite program of the concrete application of those principles. The representatives of the Central Powers, on their part, presented an outline of settl...
- Get link
- X
- Other Apps
Sykes-Picot Agreement From World War I Document Archive 15 & 16 May, 1916: 1. Sir Edward Grey to Paul Cambon, 15 May 1916 I shall have the honour to reply fully in a further note to your Excellency's note of the 9th instant, relative to the creation of an Arab State, but I should meanwhile be grateful if your Excellency could assure me that in those regions which, under the conditions recorded in that communication, become entirely French, or in which French interests are recognised as predominant, any existing British concessions, rights of navigation or development, and the rights and privileges of any British religious, scholastic, or medical institutions will be maintained. His Majesty's Government are, of course, ready to give a reciprocal assurance in regard to the British area. 2. Sir Edward Grey to Paul Cambon, 16 May 1916 I have the honour to acknowledge the receipt of your Excellency's note of the 9th instant, stating that the French Gove...
- Get link
- X
- Other Apps
راگەیاندن یان رۆژنامەنووسی زەرد ... هێمن میرانی ئەم دەستەواژانە زۆر بە کەمی لە لای خەڵک لە کوردستان باس کراون، لە کاتێکدا بەشێک لە وێب سایت و بڵاوکراوەکانی کوردستان دەچنە ئەو خانەیەوە. میدیای زەرد لە رۆژئاوا بە گشتی بەو دامودەزگایانە دەگوترێ کە زێدەرۆیی لە هەواڵ دەکەن و یاری بە هەستی خەڵک دەکەن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان. مێژووی سەرهەڵدانی ئەو جۆرەی میدیا بۆ سەدەی نۆزدەهەم لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە. لە کوردستان ئەو جۆرە سایت و بڵاوکراوانەی درۆی شاخدار بە ناوی هەواڵی سەرچاوە ئاشکرا نەکراو بە خەڵک دەفرۆشن، یان بۆ شکاندنی کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی پەنا بۆ ورەکاری زۆر تایبەتی کەسی دەبەن بێ یەک و دوو لە خانەی میدیای زەردو بێ پریستیج پۆڵێن دەکرێن. دەبێ شارەزاییانی میدیا قسەی زیاتر دەربارەی ئەو بابەتە بکەن.
- Get link
- X
- Other Apps
چاودێری و لێپرسینەوە ئەم دوو دەستەواژەیە لە بنەما گرنگەکانی حکومەتی چالاک و چاکن. ترسی کارمەندێکی حکومی یان هاوڵاتیەکی کەنەدی و بەریتانی و دانیمارکی لە وەرنەگرتنی بەرتیل و دزی نەکردن و فێڵ نەکردن لە سامانی گشتی بە تەنیا ئەوە نیە کە دڵسۆزە و وڵاتی خۆی خۆش دەوێ و حەرامی ناخوا :) و چی و چی، بەڵکو ترسە گەورەکە کەشف بوون و دەستگیر کردنە. ئەگەر ١٠٠٠ پاوەند وەکو بەرتیل وەربگرێ، ئاشکرا بوو کارەکەی لە دەست دەدا و تاوانەکە دەچێتە ریکۆردی کەسی و سزاش دەدرێ و زیانی دەیان هەزار پاوەندی دیکە دەکا، بۆیە لە خۆڕا ئەو سەرئێشەیە بۆ خۆی دروست ناکا. بۆیە جێی بە جێ کردنی قانون بە سەر هەمووان، بوونی دامودەزگای چاودێری و لێپرسینەوە بەشێکی گرنگی پرۆسەی خۆپاراستنن لە گەندەڵی. چونکە شەڕی گەندەڵی تەنیا بەوە ناکرێ دز و فێڵباز و تاڵانچیەکان دەستگیر بکەی و بیاندەیە دادگا، بەڵکو دەبێ رێگری بکەی هەموو خەڵک وای لێ بێ و ئەو پەتایە بگرێ... چونکە ئەگەر لە هەر دامودەزگایەک لێپرسینەوە و چاودێری و بەدواداچوون و ترس لە ئاشکرابوون و سزادان نەبوو، ئەگەرو گریمانەی تێوەگلانی خەڵکی زیاتر دێتە ئاراوە. زۆر جار خۆم گوێم لێ...
- Get link
- X
- Other Apps
عەرەب ومالیکی و مافی چارەنووس هێمن میرانی بۆ بەشی باکگراوندی مێژووی کوردستان لە تێزی دکتۆراکەم خەریکی خوێندنەوەم دەربارەی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوو. نوسەرێکی ئینگلیز باس لەو کاتە دەکا کە بەریتانیا پشتی کردە بەڵێنەکانی بۆ دروست کردنی کیان بۆ کورد و ویلایەتی موسڵێ بە عێراق لکاند. ئەو نوسەرە دەڵێ ئیدارەی بەریتانیا مەترسیان هەبوو کە سەردارە عەرەبەکان لە عێراق رێزی تایبەتمەندییە نەتەوەییەکانی کورد نەگرن و سەرکوتیان بکەن. ئێرە شوێنی ئەو باسە نیە. ئەوەم بۆیە بیرکەوتەوە چونکە نوری مالیکیم بینی چەند بە لەخۆ بایی بوونەوە دەڵێ " شتێک نیە ناوی مافی چارەنووس بێ". هەڵبەت ئەم قسەیە لە لایەک جێی پێکەنینە، چونکە ئەوە پرەنسیپێکی نێودەوڵەتیە و ئیشی مالیکی نیە نە بیبەخشێ و نە لە کەسیشی زەوت بکا، لە لایەکیش جێی نیگەرانیە کە ئەو بەڕێزە لە ژێر ئەو هەموو فشارە ناوخۆییەی عێراق هێشتا وا خۆی لە پێگەی هێز دەبینێ و شتێک رەت دەکاتەوە کە لە بنەڕەتدا مافی ئەوەی نیە قسەی لێ بکا. هەرچەندە پێ دەچێ بەیانی پێشوازی بکرێ لە هەولێر، بەڵام من سەرۆکی هەرێم بم، بەیانی وا وەڵامی دەدەمەو...
- Get link
- X
- Other Apps
هێمن میرانی خوێندكاری دكتۆرا له زانسته سیاسیهكان بۆ (شهقام) : پێشنبینی دهكهم (یهكێتی) بهشداری له كردنهدهرهوهى (پارتی) بكات له بازنهی حوكمڕانی یهكێك له هۆكارهكانی تهشهنهكردنی گهندهڵی، ئهنجامی پێكهوه كاركردنی پارتی ... و یهكێتییه پارتیهكان خۆیان ئهمهیان قهبوڵه كه بنهماڵهی بارزانی سهرۆكایهتیان بكهن، بۆیه كهس بۆی نیه له جیاتی ئهوان بیر بكاتهوه سهركرده سیاسییهكان و حزبهكانیان كوردستان له دوای 1964 كهوتونهته سهنگهر له یهكتر گرتن و ههزارهها گهنجی كوردیان به كوشتداوه له دوای راپهڕینهوه ههندێ خهسڵهت و كرداری بهعس به جل و مۆدێلی كوردییهوه له ههرێمی كوردستان جێبهجێكران له كوردستان یهكگرتووی ئیسلامی بههێزترین حزبی ئیسلامیه، بهڵام به بهراورد لهگهڵ گۆڕان بههێز نیه داوادهكهم نهوشیروان مستهفا خۆی كاندید بكات بۆ سهرۆكی ههرێم، بۆ ئهوهی وا پیشان نهدرێ كه خۆی له پۆستهكه به گهورهتر دهزانێ لهم دیدارهدا هێمن میرانی مامۆستای زانكۆو خوێندكاری دكتۆرا لهزانسته سیاسیهكان تیشك دهخاته سهر ئهزمونی...