Posts

ئاسایشی خۆراک و شۆڕشی سەوز

Image
ئاسایشی خۆراک و شۆڕشی سەوز هێمن میرانی یەکێک لەو هەڕەشانەی ژیانی مرۆڤایەتی دەخەنە بەر مەترسی لە سەدەی بیست و یەکدا کەمی خۆراکە. ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی لە بەرزبوونەوەیەکی خێرادایە و بەرهەم هێنانی خۆراکیش بۆ ئەو ژمارە زۆرە پێویستی بە هەماهەنگی و هاوکاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە. لە بیست ساڵی داهاتوو پێداویستیەکانی خۆراک دوو بەرامبەر دەبنەوە. لە خوارەوە لینکی دەکیومێنتاریەک بڵاو دەکەمەوە کە تەلە فزیۆنی BBC بە ناوی ئایندەی خۆراک The Future of Food  بە زنجیرە بڵآوی کردۆتەوە. بۆ ئەوەی بەشدار بین لە چارەسەرکردنی ئەو تەنگەژەیە، دەبێ هەر یەکەمان لە شوێنی خۆی و بە گوێرەی دەرفەت بەشدار بێ لە دابین کردنی خۆراکدا. لە بەریتانیا دوو ئافرەت لە باخچەی خۆیانەوە دەستیان پێکرد و ئێستا بە راکێشانی سەرنجی خەڵک و بەشداری پێکردنیان، خۆراکی گوندێک لە سەوزە و هەندێ جۆری میوە و دانەوێڵە دابین دەکەن. هەروەها حکومەت دەبێ پلانێکی ستراتیجی روونی بۆ شۆڕشی سەوز Green revolution ئامادەبکا و پرۆسەی نەمام ناشتن و بەرئاوکردنی ئەو زەویانەی بە کەڵکی بەروبووم دێن دەست پێ بکا. پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە ئێمە ل...
Image
پێویستیمان بە رەوت و بیرکردنەوەیەکی نوێ هەیە هێمن میرانی مرۆڤ کاتێک مێژووی وڵاتی خۆی دەخوێنێتەوە، بە سانایی دەتوانی ئەو هۆکارە ناوخۆیانە دەست نیشان بکا کە هەمیشە هیواکانی بۆ گەیشتن بە ئازادی و کیانی کوردی کاڵ کردونەتەوە. لە مێژووی دوور و نزیکدا دووبەرەکی ناوخۆیی و باڵ باڵێن و رەپێش خستنی بەرژەوەندی سیاسی و کەسی و عەشایەری و لە مێژووی نوێش بەرژەوەندی گروپ و حزبی گورزی کەمەر شکێنیان لە هیواکانی کورد داوە. هەڵبەت ئەم دووبەرەکیانە هەمیشە لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە و رژێمەکانی عێراق لە بەر رۆشنایی سیاسەتی " پەرتکە و زاڵ بە" لە دژی کورد بەکارهێنراوە و ئەمیان کردۆتە دوژمنی زیاتری ئەولا و لە دەرفەت و هەڵکەوتەی دیکەدا بە پێچەوانەوە...   دەستی گەورەی تورکیا و ئێران و رژێمی بەعس لە دوایین جەولەکانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان حاشا هەڵنەگرە.   زۆر دوور نەڕۆین لەسەر کەیسی کەرکوک ئیبراهیم جەعفەری نەیگویبوو باشە کەرکوک بگەڕێتەوە سەر کام پارچەی هەرێمی کوردستان؟ ئەوەی جێگای نەنگی و داخە، هەرگیز سوود و پەند لەو شکستانەی رابردوو وەرنەگیراوە، سەرکردەی دەستە و تاقم و گروپەکان بۆ...
Image
حزب و ژیان هێمن میرانی مۆسیقارە، دکتۆر و راگری کۆلێجماف پەروەرە، وەزیرە، پارلەمانتارە، وەرزشوانێکی چالاکە، گەنجێکی چاوکراوە و پر هیوایە، هەر یەک لەمانەیە خۆی پێ گرنگ نیە تا لە بارەگایەکی حزبی دانەنیشێ و تەواجودی خۆی نەسەلمێنێ...تا خۆی بۆ بەرپرسی دەزگایەکی حزبی نەچەمێنێتەوە. تا لەسەر قسەیەکی راست کە لە دژی حزبەکەی کراوە نەیەتە وەڵام و پینە و پەڕۆی بۆ نەکا، دڵی داناکەوێ. چونکە هەست بە بوون و سەنگی خۆی ناکا، لە سێبەری حزبەکە نەبێ خۆی بە شت نازانێ. ئەمەش لە بەر ئەوە نیە کە باوەڕی بێ قەید و شەرتی بە پەیڕەو و پڕۆگرامی حزبەکە هەیە، رەنگە هەر نەشیخوێندبێتەوە. بەڵکو حزب ئەو ئەسپە سەرکەشەیە دەتگەیەنێتە شوێنە باشەکان. داتدەمەزرێنێ، موچەت دەداتێ، دەتوانی لە دائیرەکەت بکەیتە فشە و موحاسەبەش نەکرێی، کاندیدت دەکا بۆ پۆستی جۆراوجۆر، پارلەمانتار و ئەندام شارەوانی و ئەنجومەنی پارێزگا و وەزیر ( هەڵبەت ئەمانە هەمووی بە رێژەیی). ئەمە ئەو دەردەیە مرۆڤە گەورەکانی لە بەر دەرگای حزب بچووک بچووک کردۆتەوە... هەر دیوومە خەڵک شانازی بە حزبی بوونەوە دەکەن، حزبم نەدی شانازی بکە کە فڵانە هونەرمەند و فڵانە پ...
ئەم هەنگاوەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان ( بڕوانە ئێرە: http://krp.org/kurdish/articledisplay.aspx?id=9mu4I3UChqQ= ) بەرپرسیاریەتیەکی گەورەی خستە ئەستۆی سەرۆکایەتی پارلەمان و لایەنە سیاسیەکان تا بتوانن نیشتیمانیانە کوردستان لەو دوو بەرەییە رزگار بکەن. کوردستان پێویستی بە دەستوو)رێکە کە زۆرینەی لایەنە سیاسەییەکان و خەڵکی کوردستان لەسەری رێک بکەون و هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان کۆبکاتەوە. رەوانەکردنی ئەو هەموو گفتوگۆیەی لەسەر تەلەفزیون و فەیس بووک و کۆڕو کۆبوونەوە سیاسییەکان دەکرێ بۆ پارلەمان و کۆبوونەوەی حزبەکان هەنگاوێکی گرنگ و بەرپرسیارانەیە، بۆ ئەوەی نە کەس تۆمەت بۆ کەس دروست بکا و نە کەسیش دەستکەوتی سیاسی و شەڕی هەڵبژاردن بە دەستوورەوە بکا. لە وەها بڕیار و دۆخێکدا سەرکەوتن و شکستخوارد نیە، چونکە لە دانوساندا مەنتقی سەد یان سفر نیە. هیوادارم بەو هەنگاوە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەکان لە ژێر سەرپەرشتی پارلەمانی کوردستان دەست پێ بکەن و لایەنەکان بە چارەسەرێکی ناوەندی بگەن کە زۆرینەی لایەنەکان پشتگیری بکەن.. من پشتگیری ئەم هەنگاوە دەکەم و بە ئاماژەیەکی پۆزەتیڤ و گرنگی دەزانم. هێمن...
Image
President Wilson's Fourteen Points From World War I Document Archive Delivered in Joint Session, January 8, 1918 Gentlemen of the Congress: Once more, as repeatedly before, the spokesmen of the Central Empires have indicated their desire to discuss the objects of the war and the possible basis of a general peace. Parleys have been in progress at Brest-Litovsk between Russsian representatives and representatives of the Central Powers to which the attention of all the belligerents have been invited for the purpose of ascertaining whether it may be possible to extend these parleys into a general conference with regard to terms of peace and settlement. The Russian representatives presented not only a perfectly definite statement of the principles upon which they would be willing to conclude peace but also an equally definite program of the concrete application of those principles. The representatives of the Central Powers, on their part, presented an outline of settl...
Image
Sykes-Picot Agreement From World War I Document Archive 15 & 16 May, 1916: 1. Sir Edward Grey to Paul Cambon, 15 May 1916 I shall have the honour to reply fully in a further note to your Excellency's note of the 9th instant, relative to the creation of an Arab State, but I should meanwhile be grateful if your Excellency could assure me that in those regions which, under the conditions recorded in that communication, become entirely French, or in which French interests are recognised as predominant, any existing British concessions, rights of navigation or development, and the rights and privileges of any British religious, scholastic, or medical institutions will be maintained. His Majesty's Government are, of course, ready to give a reciprocal assurance in regard to the British area. 2. Sir Edward Grey to Paul Cambon, 16 May 1916 I have the honour to acknowledge the receipt of your Excellency's note of the 9th instant, stating that the French Gove...
Image
راگەیاندن یان رۆژنامەنووسی زەرد ... هێمن میرانی  ئەم دەستەواژانە زۆر بە کەمی لە لای خەڵک لە کوردستان باس کراون، لە کاتێکدا بەشێک لە وێب سایت و بڵاوکراوەکانی کوردستان دەچنە ئەو خانەیەوە. میدیای زەرد لە رۆژئاوا بە گشتی بەو دامودەزگایانە دەگوترێ کە زێدەرۆیی لە هەواڵ دەکەن و یاری بە هەستی خەڵک دەکەن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان. مێژووی سەرهەڵدانی ئەو جۆرەی میدیا بۆ سەدەی نۆزدەهەم لە   ئەمریکا دەگەڕێتەوە. لە کوردستان ئەو جۆرە سایت و بڵاوکراوانەی درۆی شاخدار بە ناوی هەواڵی سەرچاوە ئاشکرا نەکراو  بە خەڵک دەفرۆشن، یان بۆ شکاندنی کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی پەنا بۆ ورەکاری زۆر تایبەتی کەسی دەبەن بێ یەک و دوو لە خانەی میدیای زەردو بێ پریستیج پۆڵێن دەکرێن.  دەبێ شارەزاییانی میدیا قسەی زیاتر دەربارەی ئەو بابەتە بکەن.