هێمن میرانی: له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا یه‌كێتی له به‌شی پارتی كورسییه‌كانی خۆی به‌ده‌ستهێنا ... دیمانه: ستیڤان شه‌مزینی Thursday, 31 October 2013 21:13 دیمانه گۆڕینی قەبارەی نووسین *به لابردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیش یه‌كێتی نابێته‌وه به هێزه‌كه‌ی جاران * گۆڕان هێزی دووه‌مه به‌ڵام مه‌رج نییه پارتی به‌شداریی پێ بكات له حكوومه‌تدا هێمن میرانی، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له زانستی سیاسه‌ت.خوێندكاری دكتۆرا له سیاسه‌ت و حوكمڕانی له زانكۆی لێسته‌ری به‌ریتانیا باس له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌نگی حزبه سیاسییه‌كان ده‌كات. ستیڤان: بۆچی یه‌كێتی تووشی پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاو بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا؟. هێمن میرانی: به بڕوای من یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه دووچاری پاشه‌كشێ نه‌بووه، به‌ڵكو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25ی ته‌موزی 2009 یه‌كێتی به جیابوونه‌وه‌ی باڵی نه‌وشیروان مسته‌فا و دروستكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی به‌سه‌ر هات كه له‌م هه‌ڵبژاردنه ئاكامه‌كانی ده‌ركه‌وتن.گۆڕان له‌سه‌ر لاشه‌ی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی ...
Posts
- Get link
- X
- Other Apps
یادەوەرییەکانی ئینگلستان هێمن میرانی ئەم ناونیشانە گۆشەیەکی هەفتانەیە و لە رۆژنامەی خەبات هەموو چوارشەمەیەک بڵاو دەبێتەوە... گۆشەی یەکەم یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلیستان به‌رایی هێمن میرانى به‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌ى ئێستا، ته‌نیا توركیا و ئه‌رده‌نم بینیى بوو، ئه‌ویش بینینێكى ئاوا نا كه شاره‌زاییم بداتىَ. بۆ گه‌نجێكى وه‌كو من كه بۆ خوێندن له سێپته‌مبه‌رى 2011 ه‌وه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیی كوردستان هاتومه‌ته به‌ریتانیا، مانه‌وه لێره پرِه له ئه‌زموون و بینینى شتى نوێ. هێشتا له نیوه‌ى رێگاین و زۆر شتى دیكه ماوه بیبینین و ئه‌زموونى بكه‌ین. شته‌كان به جۆرێك جیاوازن كه دیدمان بۆ زۆر شت ده‌گۆرِێ، بیركردنه‌وه‌ى پێشوومان له ژیان لێره، روانینمان بۆ زۆر بابه‌ت پێویستى به پێداچوونه‌وه ده‌بێ. جا بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى ئه‌و خوێنه‌رانه بكه‌م كه هێشتا بۆ ژیان رێ‌یان نه‌كه‌وتۆته ئه‌وروپا به گشتى و به‌ریتانیا به تایبه‌ت، ئه‌وانه‌ى ته‌نیا له رێى شاشه‌كانى ته‌له‌فزیۆنه‌وه یان به زۆر باش یان به زۆر خراپ ئاشناى ئێره‌ن، به پێویستم زانى گۆشه‌یه‌كى له‌م جۆره له رۆژنا...
- Get link
- X
- Other Apps
دیمانه‌ى گۆڤارى شه‌پۆڵ لە گەڵ هێمن میرانی شەپۆڵ/ بۆچى یه‌كێتى تووشى پاشه‌كشه‌یه‌كى به‌رچاو بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه و بوو به حزبى سێیه‌م؟ هێمن میرانى: به بڕواى من یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه دووچارى پاشه‌كشێ نه‌بووه، به‌ڵكو له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 25 ى ته‌موزى 2009 یه‌كێتى به جیابوونه‌وه‌ى باڵى نه‌وشیروان مسته‌فا و دروستكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى به‌سه‌ر هات كه له‌م هه‌ڵبژاردنه ئاكامه‌كانى ده‌ركه‌وتن. گۆران له‌سه‌ر لاشه‌ى یه‌كێتى له هه‌ڵبژاردنى پێشوو 25 كورسى پارله‌مانى برد، یه‌كێتیش له به‌شى پارتى كورسیه‌كانى خۆى به ده‌ست هێنا چونكه ئه‌و كات پارتى و یه‌كێتى به یه‌ك لیستى هاوبه‌ش بوون و سیستمه‌كه‌ش داخراو بوو، واته نه‌زانرا حه‌جمى راسته‌قینه‌ى پارتى و یه‌كێتى چه‌نده. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به رێژه‌یى هه‌ر حزبێكى خسته سه‌ر حه‌جمى راسته‌قینه‌ى خۆى. بۆیه به بڕواى من یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌دۆڕاوه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌نگانه‌ى هێناوه كه ده‌بوایه له 2009 به هۆى جیابوونه‌وه‌ى باڵى نه‌وشیروان مسته‌فا بیهێنابوایه. شەپۆڵ/ غیابى مام جه‌لال تا چه‌ند رۆڵى هه‌بووه...
ئاسایشی خۆراک و شۆڕشی سەوز
- Get link
- X
- Other Apps
ئاسایشی خۆراک و شۆڕشی سەوز هێمن میرانی یەکێک لەو هەڕەشانەی ژیانی مرۆڤایەتی دەخەنە بەر مەترسی لە سەدەی بیست و یەکدا کەمی خۆراکە. ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی لە بەرزبوونەوەیەکی خێرادایە و بەرهەم هێنانی خۆراکیش بۆ ئەو ژمارە زۆرە پێویستی بە هەماهەنگی و هاوکاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە. لە بیست ساڵی داهاتوو پێداویستیەکانی خۆراک دوو بەرامبەر دەبنەوە. لە خوارەوە لینکی دەکیومێنتاریەک بڵاو دەکەمەوە کە تەلە فزیۆنی BBC بە ناوی ئایندەی خۆراک The Future of Food بە زنجیرە بڵآوی کردۆتەوە. بۆ ئەوەی بەشدار بین لە چارەسەرکردنی ئەو تەنگەژەیە، دەبێ هەر یەکەمان لە شوێنی خۆی و بە گوێرەی دەرفەت بەشدار بێ لە دابین کردنی خۆراکدا. لە بەریتانیا دوو ئافرەت لە باخچەی خۆیانەوە دەستیان پێ‌کرد و ئێستا بە راکێشانی سەرنجی خەڵک و بەشداری پێکردنیان، خۆراکی گوندێک لە سەوزە و هەندێ جۆری میوە و دانەوێڵە دابین دەکەن. هەروەها حکومەت دەبێ پلانێکی ستراتیجی روونی بۆ شۆڕشی سەوز Green revolution ئامادەبکا و پرۆسەی نەمام ناشتن و بەرئاوکردنی ئەو زەویانەی بە کەڵکی بەروبووم دێن دەست پێ بکا. پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە ئێمە ل...
- Get link
- X
- Other Apps
پێویستیمان بە رەوت و بیرکردنەوەیەکی نوێ هەیە هێمن میرانی مرۆڤ کاتێک مێژووی وڵاتی خۆی دەخوێنێتەوە، بە سانایی دەتوانی ئەو هۆکارە ناوخۆیانە دەست نیشان بکا کە هەمیشە هیواکانی بۆ گەیشتن بە ئازادی و کیانی کوردی کاڵ کردونەتەوە. لە مێژووی دوور و نزیکدا دووبەرەکی ناوخۆیی و باڵ باڵێن و رەپێش خستنی بەرژەوەندی سیاسی و کەسی و عەشایەری و لە مێژووی نوێش بەرژەوەندی گروپ و حزبی گورزی کەمەر شکێنیان لە هیواکانی کورد داوە. هەڵبەت ئەم دووبەرەکیانە هەمیشە لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە و رژێمەکانی عێراق لە بەر رۆشنایی سیاسەتی " پەرتکە و زاڵ بە" لە دژی کورد بەکارهێنراوە و ئەمیان کردۆتە دوژمنی زیاتری ئەولا و لە دەرفەت و هەڵکەوتەی دیکەدا بە پێچەوانەوە... دەستی گەورەی تورکیا و ئێران و رژێمی بەعس لە دوایین جەولەکانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان حاشا هەڵنەگرە. زۆر دوور نەڕۆین لەسەر کەیسی کەرکوک ئیبراهیم جەعفەری نەیگویبوو باشە کەرکوک بگەڕێتەوە سەر کام پارچەی هەرێمی کوردستان؟ ئەوەی جێگای نەنگی و داخە، هەرگیز سوود و پەند لەو شکستانەی رابردوو وەرنەگیراوە، سەرکردەی دەستە و تاقم و گروپەکان بۆ...
- Get link
- X
- Other Apps
حزب و ژیان هێمن میرانی مۆسیقارە، دکتۆر و راگری کۆلێجماف پەروەرە، وەزیرە، پارلەمانتارە، وەرزشوانێکی چالاکە، گەنجێکی چاوکراوە و پر هیوایە، هەر یەک لەمانەیە خۆی پێ گرنگ نیە تا لە بارەگایەکی حزبی دانەنیشێ و تەواجودی خۆی نەسەلمێنێ...تا خۆی بۆ بەرپرسی دەزگایەکی حزبی نەچەمێنێتەوە. تا لەسەر قسەیەکی راست کە لە دژی حزبەکەی کراوە نەیەتە وەڵام و پینە و پەڕۆی بۆ نەکا، دڵی داناکەوێ. چونکە هەست بە بوون و سەنگی خۆی ناکا، لە سێبەری حزبەکە نەبێ خۆی بە شت نازانێ. ئەمەش لە بەر ئەوە نیە کە باوەڕی بێ قەید و شەرتی بە پەیڕەو و پڕۆگرامی حزبەکە هەیە، رەنگە هەر نەشیخوێندبێتەوە. بەڵکو حزب ئەو ئەسپە سەرکەشەیە دەتگەیەنێتە شوێنە باشەکان. داتدەمەزرێنێ، موچەت دەداتێ، دەتوانی لە دائیرەکەت بکەیتە فشە و موحاسەبەش نەکرێی، کاندیدت دەکا بۆ پۆستی جۆراوجۆر، پارلەمانتار و ئەندام شارەوانی و ئەنجومەنی پارێزگا و وەزیر ( هەڵبەت ئەمانە هەمووی بە رێژەیی). ئەمە ئەو دەردەیە مرۆڤە گەورەکانی لە بەر دەرگای حزب بچووک بچووک کردۆتەوە... هەر دیوومە خەڵک شانازی بە حزبی بوونەوە دەکەن، حزبم نەدی شانازی بکە کە فڵانە هونەرمەند و فڵانە پ...
- Get link
- X
- Other Apps
ئەم هەنگاوەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان ( بڕوانە ئێرە: http://krp.org/kurdish/articledisplay.aspx?id=9mu4I3UChqQ= ) بەرپرسیاریەتیەکی گەورەی خستە ئەستۆی سەرۆکایەتی پارلەمان و لایەنە سیاسیەکان تا بتوانن نیشتیمانیانە کوردستان لەو دوو بەرەییە رزگار بکەن. کوردستان پێویستی بە دەستوو)رێکە کە زۆرینەی لایەنە سیاسەییەکان و خەڵکی کوردستان لەسەری رێک بکەون و هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان کۆبکاتەوە. رەوانەکردنی ئەو هەموو گفتوگۆیەی لەسەر تەلەفزیون و فەیس بووک و کۆڕ‌و کۆبوونەوە سیاسییەکان دەکرێ بۆ پارلەمان و کۆبوونەوەی حزبەکان هەنگاوێکی گرنگ و بەرپرسیارانەیە، بۆ ئەوەی نە کەس تۆمەت بۆ کەس دروست بکا و نە کەسیش دەستکەوتی سیاسی و شەڕی هەڵبژاردن بە دەستوورەوە بکا. لە وەها بڕیار و دۆخێک‌دا سەرکەوتن و شکستخوارد نیە، چونکە لە دانوساندا مەنتقی سەد یان سفر نیە. هیوادارم بەو هەنگاوە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەکان لە ژێر سەرپەرشتی پارلەمانی کوردستان دەست پێ بکەن و لایەنەکان بە چارەسەرێکی ناوەندی بگەن کە زۆرینەی لایەنەکان پشتگیری بکەن.. من پشتگیری ئەم هەنگاوە دەکەم و بە ئاماژەیەکی پۆزەتیڤ و گرنگی دەزانم. هێمن...