Posts

Image
چی له‌و رووداوه‌ی هه‌ولێر فێر ده‌بین هێمن میرانی رووداوی ده‌ست درێژی کردنه‌ سه‌ر کچێکی تازه‌ گه‌نج ( نه‌گه‌یشتۆته‌ ته‌مه‌نی قانونی پێگه‌یشتن) به‌و جۆره‌ دڕنده‌ییه‌، ده‌بێ زه‌نگێکی ئاگادارکه‌ره‌وه‌بێ بۆ هه‌موومان که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هه‌ندێ کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بونیادی هه‌یه‌، ده‌نا چ له‌زه‌تێکه‌ سێ برا به‌یه‌که‌وه‌، سێ هاوڕێی دیکه‌شیان ده‌ست درێژی بکه‌نه‌ سه‌ر کچێکی هه‌رزه‌کار، چ وه‌حشیه‌تێکه‌ به‌و ئاسته‌ مرۆڤ برسی سێکس بێ به‌ تایبه‌ت که‌ یه‌کێکیان دوو ژنیشی هه‌یه‌. ته‌نیا راپۆرت بڵاو کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ به‌س نیه‌، ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وڵاتی ئێمه‌ ده‌بێ به‌ جددی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ و هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌ست درێژی هاوشێوه‌ بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت له‌ دونیای ده‌ره‌وه‌ش کێشه‌ی ده‌ست درێژی سێکسی به‌ ئاستی جیاواز هه‌یه‌، لێره‌ له‌ به‌ریتانیا به‌و ئازادیه‌ش که‌ له‌ بواری په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و سێکسیدا هه‌یه‌ هێشتا کێشه‌ی سه‌یر سه‌یری بواری ده‌ست درێژی هه‌ر هه‌یه‌ و به‌رده‌وام توێژینه‌وه‌ ده‌کرێ بۆ ده‌ست نیشان کردنی هۆکار و پاڵنه‌ره‌کان. یه‌کێک له‌ ر...
Image
نامه‌یه‌ک بۆ دادوه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ ساڵی 2007 ه‌وه‌ ده‌سه‌ڵآتی دادوه‌ری قانونی بۆ ده‌رچووه‌ و له‌وساوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پره‌نسیپی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات The Separation of Powers  بۆته‌ ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یه‌کێک له‌و ده‌زگایانه‌ی له‌ 20 ساڵی رابردوو زۆرترین سوکایه‌تی پێکراوه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادگاکان و حوکمی قانونه‌ له‌ کوردستان که‌ به‌ جۆره‌ها شێواز ده‌ستی سیاسی تێکه‌ڵ کراوه‌ و کامه‌ که‌یس به‌ دڵی سیاسیه‌کان بووبێ رێگه‌ی بۆ کراوه‌ته‌وه‌ و کامه‌ که‌سیش په‌نا درابێ قانون له‌ به‌ر ده‌میدا بێ ده‌سه‌ڵآت بووه‌. له‌ 2007 ه‌وه‌‌ ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادوه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کان بووه‌ که‌ له‌ خه‌می سومعه‌ی شکاوی قانون بن له‌ وڵاتی ئێمه‌دا. ئه‌رکی دادوه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کانه‌ چیتر له‌ قالبێکی بچووکی حزبیه‌وه‌ له‌ کوردستان نه‌ڕوانن، دادوه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کان ده‌بێ بێنه‌ ده‌نگ و ئه‌و ته‌له‌فونانه‌ وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه‌ که‌ ده‌ست له‌ کاروباریان وه‌رده‌ده‌ن، نه‌چنه‌ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ نهێنیه‌ حزبیانه‌ی هه‌موو شتێکیان له‌ کوردستان له‌به‌رچاوی خه‌ڵک خست و ره‌نگی حزبیان پێوه‌ کر...
Image
سه‌رکرده‌ و میلله‌تی نه‌زۆک پارتی له‌ دوا کۆنگره‌یدا بێ رکابه‌ر به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی کرده‌وه‌ سه‌رۆکی حزب ( له‌ 1979 - ) ه‌وه‌ له‌و پۆسته‌یه‌. له‌ 2013 ه‌ش وێڕای ته‌واو بوونی دوو خولی سه‌رۆکایه‌تی، له‌ پێشهاتێکی سه‌یردا له‌ گه‌ڵ یه‌کێتی هاوپه‌یمانی دوو ساڵی دیکه‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیان بۆ بارزانی به‌ قانونی ژماره‌ 19 له‌ نێو پارله‌مان درێژ کرده‌وه‌ ( له‌ کاتێک خۆی له‌ ناو خه‌ڵک هه‌ڵبژێردرابوو)، له‌ هۆیه‌ پێویستیه‌کانی ئه‌م قانونه‌ نوسراوه‌ " له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سازان له‌سه‌ر هه‌موارکردنی ده‌ستوور ئه‌م قانونه‌ داندراوه‌". له‌ ساده‌ترین وه‌ڵامیش هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی پارتی گوتیان که‌س له‌ به‌ڕێز بارزانی باشتر نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم بێ. یه‌کێتی: بڕیاریداوه‌ له‌م مانگه‌ کۆنگره‌ بکا، ساڵێکه‌ سکرتێره‌ گشتیه‌که‌ی، به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی ( له‌ 1976 - ) ه‌وه‌ له‌ هه‌مان پۆسته‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ و هه‌م یه‌کێتی بێ سکرتێر و هه‌م عێراقی بێ سه‌رۆک کردووه‌. سه‌یره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی یه‌کێتی زۆر به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ ده‌ڵێن کۆنگره‌ باسی پۆستی ...
Image
دین و ژیان لێرە هێمن میرانی کە لە کوردستان بووم، بە هۆی ئەو برادەرانەی لە ئەوروپا گەڕابوونەوە یان بە هۆی نوسینی هەندێ هاوڕێی سیکیۆلار، وا دەهاتە بەر چاو کە لە ئەوروپا هەر باسی دین بکەی تێر شەقت دەکەن یان دین شتێکی بێزراو و بێ نرخ و پوچە لە ژیانی خەڵک، ئەم دیدە لایەنی کەم بۆ ئەو خەڵکەی کەم خوێنەر بوو یان بە ئاگایی تەواوەوە زانیاری لەسەر دونیای دەرەوە نەبوو وەکو راستی لێ هاتبوو. کەچی دۆخەکە بەو جۆرە بێزراو نیە کە لە دوورەوە سەیر دەکرێ. لە وڵاتێکی وەکو بەریتانیا ئازادی پەیڕەوکردنی بنەما و ئەرکە ئایینیەکان بۆ هەموان دابین کراوە ( مزگەوت و کلێسا دراوسێی بێ کێشەن) و باوەڕ نەبوونیش بە هیچ ئاینێک کارێکی ئاسایی و بێ کێشەیە، هەر کەسە و لە چوارچێوەیەک کە رێز و تایبەتمەندی ئەوانی دیکە پێشێل نەکا لە گەڵ بیروباوەڕەکانی خۆی دەژی. ئەوەی سەیر بوو بە لای من ئەو دۆخەیە کە لە قوتابخانەکان لە بۆنەکانی ساڵیادی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح بینیمان. بایەخێکی یەکجار گەورە لە قوتابخانەکان بەم بۆنەیە دەدرێ. منداڵەکانی من، هەستی لە قوتابخانە و هێلان لە باخچەی منداڵان دێنەوە و هەر باسی جیسس و مێری ( عیسا و...
Image
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلستان غه‌رامه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ هێمن میرانى له‌م به‌ریتانیایه‌ یه‌كێك له‌ دیارده‌ هه‌ره‌ به‌رچاوه‌كان كه‌ خه‌ڵكى غه‌ریبه‌ زوو دركى پێ ده‌كا سزاى داراییه‌ Fine . ئه‌مه‌ له‌ پاڵ گه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵگه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى تاوان و سه‌رپێچى و به‌رێوه‌چوونى ژیان به‌ ئارامى. له‌م گۆشه‌یه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر هه‌ندێ سزاى دارایى و جۆره‌كه‌ى ده‌كه‌م كه‌ دانیشتوان ناچار ده‌كا خۆپارێزى بكه‌ن. خانمە پۆلیسێک سزا بۆ شوفێرێک دەنوسێ کە ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی قەدەغە راگرتووە له‌ هه‌ندێ باردا غه‌رامه‌ سروشتێكى تایبه‌تى هاندانى تیایه‌، كه‌سى سه‌رپێچیكار ناچار ده‌كا كه‌ په‌له‌ بكا له‌وه‌ى پاره‌كه‌ بدات. له‌ هه‌ندێ كه‌یسى به‌رچاودا مۆڵه‌تێكى چه‌ند رۆژى ده‌درێ به‌ كه‌سى سه‌رپێچى كار كه‌ ئه‌گه‌ر سزا داراییه‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ بدا نیوه‌ى پاره‌كه‌ ده‌دا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێته‌ دوو قات. بۆ نمونه‌ دۆستێك میوانى ئێمه‌ بوو، له‌ به‌رده‌م ماڵى ئێمه‌ ئۆتۆمبێله‌مه‌ى ( له‌ خه‌بات به‌ هه‌ڵه‌ نوسراوه‌ شوفێره‌كه‌ى - ببه‌خشن) راگرت، چونكه‌ مۆڵه‌ت...
Image
دەست بە کارەباوە بگرن بەڵام نەتانگرێ! هێمن میرانی هاوڕێی دێرینم کاک رەحیم رەزگەیی ئەم پێشنیارە جوانەی بۆ کردووم. من بە تەواوی پشتگیری ئەمە دەکەم و لەوەتەی لە بەریتانیاش دەژیم باشتر تێ گەیشتووم کە ئێمە لە کوردستان نازانین نە ئاو نە کارەبا بەکار بێنین. زۆر نامەسئولانە رەفتاری پێوە دەکەین و بە فیڕۆی دەدەین. بەڵام ئایا ئەمە بە تەنیا خەتای خەڵکە، نەخێر! بۆچی: ١. چونکە سیستمێکی دیاریکراو و گونجاو بۆ خەرج کردنی کارەبا و پارەوەرگرتن بە گوێرەی خەرجی دانەندراوە. واتە تا ئەم دواییەش ئەوەی تەنیا دوو ژوور و هەیوانێک و سێ گڵۆپی و سەلاجەیەکی مۆدێل کۆنی هەبوو لە گەڵ ئەوەی هەژدە سپلیت و سێ بۆیلەر و بە سەدان گلۆپی جۆراوجۆری لە ڤێلا و خانوەکەی هەبوو وەکو یەک حسابیان بۆ دەکرا. ٢. ئەوانەی کارەبای زیاد خەرج دەکەن و پارە نادەنە دەوڵەت خەڵکی سادە نین، چونکە ئەو حکومەتە خۆماڵیە بۆ خەڵک زۆر دەست درێژ و ئازایە. ئەوانەی مەزرەعە و ڤێلا و کۆمپانیای جۆراجۆر و فیدەری تایبەتی کارەبایان بەشی چەند گەرەک بۆ چووە هاوڵاتی سادە نین! ٣. ئەوانەی کارەبای فولیان بۆ راکێشراوە خەڵکی سادە نین، ئەو هەموو بارەگا و...
Image
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلیستان به‌شى ناوخۆیی هێمن میرانى  له‌ كوردستان به‌شى ناوخۆیی له‌ لایه‌ن زانكۆوه‌ بۆ قوتابیان دابین ده‌كرێ، به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى كورِان و كچان نارِواننه‌ سه‌ر یه‌كترى، به‌ڵكو هى كچان هه‌میشه‌ دیواره‌كانیان به‌رزتره‌، پرسگه‌ و پۆلیسه‌كانیان ده‌بێ توندتربن. له‌و كه‌شه‌وه‌ هاتینه‌ ناو دونیایه‌كى  دیكه‌. به‌شى ناوخۆیی لێره‌ پره‌ له‌ شتى نامۆ و نوێ بۆ ئێمه‌ى رۆژهه‌ڵاتى.  جارێ هه‌ر له‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ كه‌ نه‌ پرسگه‌ هه‌یه‌ و نه‌ حه‌ره‌س، ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ئۆفیسێكى پۆلیسه‌ كه‌ پۆسته‌كانى قوتابیان دێته‌ ئه‌وێ، هه‌روه‌ها بۆ بارێكى له‌ ناكاو یان پێداویستیه‌كى ئه‌منى په‌ناى بۆ ده‌بردرێ.كچ و كورِ به‌ یه‌كه‌وه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌ و ژوورى خۆى هه‌یه‌، له‌ هه‌ندێ شوێن چێشتخانه‌ى هاوبه‌ش هه‌یه‌ بۆ پێنج تا هه‌شت  قوتابی و له‌ هه‌ندێ شوێنى دیكه‌ ته‌نانه‌ت حه‌مام و تۆیلێتش هاوبه‌شه‌. ئێمه‌ وا فێر نه‌بووین كه‌ هه‌موو شتمان تێكه‌ڵ بێ، بۆیه‌ لایه‌نى كه‌م ئه‌و به‌شه‌ ناوخۆییانه‌مان هه‌ڵبژارد كه‌ ژوورى نوستن و حه‌مام و تۆیلێتى سه‌ربه‌خۆى خۆتت هه‌یه‌ و ته‌نیا ...