Posts

Image
سایتی کوردیو http://www.kurdiu.org/details.php?section=articles&lang=1&id=374
Image
ماوەیەكه دەستم كردووە بە چوونە دەرەوە لەگەڵ ئافرەتێكی تر جگە لە خێزانم  هێمن میرانی دوای 21 ساڵ بەسەر ژنهێنانمدا، بە بریسكەیەكی نوێ لە خۆشەویستی گەیشتم. ماوەیەكە دەستم كردووە بە چوونە دەرەوە لەگەڵ ئافرەتێكی تر جگە لە خێزانم، هۆكەشی خێزانم بوو ... ئەو ئافرەتەی یاد هێنامەوه و بیری خستمەوەگەڕ تا پەیوەندی پێوە بكەمەوه. ئەویش كاتێك كە خێزانم دەست پێش خەری كردو وتی: "زۆر چاك دەزانم چەندت خۆش دەوێت؟! "... ئەو ئافرەتەی كە خێزانم دەیویست لەگەڵیدا بچمە دەرەوە و كاتێكی لەگەڵ بەسەر بەرم دایكم بوو كە دەمێك بوو لەو كاتەوەی كە پێش 21 ساڵ ژنم هێنا ئیتر لەگەڵیدا نەچووبوومە دەرەوە. بەڵێ سەرقاڵ بوونم بە ئیش و ژیانی رۆژانه و سێ منداڵ و بەرپرسیارێتیم لەو ئەركانەی لە ئەستۆمدان ئەمانە هەمووی وایان لێكردبووم زۆر بە دەگمەن سەردانی بكەم. رۆژێكیان پەیوەندیم بە دایكمەوە كرد و بانگم كرد بۆ ژەمی ئێوارە ئەویش لێی پرسیم: "خێرە كوڕم تۆ باشیت"؟ دەمزانی دایكم لە تەلەفۆنی ناوەخت تا رادەیەك دەترسێت و بێ ئارامی و پەشۆكاوی تووش دەبێت. بۆیە پێم وت: "بەڵێ من زۆر باشم دایەگیان ...
Image
یه‌کێتی موچه‌ی ئه‌و مانگه‌شه‌ی هێنا، خوا هه‌ر که‌ریم بووه‌ بۆ مانگه‌کانی داهاتوو! هێمن میرانی نه‌بوونی پاره‌ له‌ بانکه‌کانی هه‌رێم، پشت به‌ستنی ته‌واو به‌و رێژه‌یه‌ی له‌ به‌غداوه‌ دێ، نادیاری داهاتی نه‌وت و داهاته‌ ناوخۆییه‌کان یه‌کێکه‌ له‌ هێماکانی فه‌شه‌لی حوکمڕانی له‌ کوردستان و براده‌رانی حاکم ده‌بێ ئه‌وه‌ به‌ رۆحی وه‌رزشی وه‌ربگرن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پێکه‌نینه‌ ئه‌و ده‌نگوباسانه‌یه‌ که‌ باس له‌وه‌ ده‌که ‌ن ئاغای مالیکی له‌به‌ر خاتری کاک عادل موراد و یه‌کێتی موچه‌ی مانگی دووی ناردووه‌! باشه‌ حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری هه‌رێم هی پارتی و یه‌کێتی نیه‌؟ ئه‌ی حکومه‌تی هاوپه‌یمانی نیه‌؟ بۆ یه‌کێتی ده‌بێ شانازی به‌وه‌ بکا که‌ له‌به‌ر خاتری ئه‌و نه‌ک حکومه‌تی هه‌ریم موچه‌ ره‌وانه‌ کراوه‌؟ بۆ له‌وه‌ ناترسن که‌ مالیکی خه‌ریکی یاریه‌کی ناشرینه‌ و ده‌یه‌وێ دووبه‌ره‌کی زیاتر له‌ نێوان هێزه‌ کوردیه‌کان دروست بکا! ئاشکرایه‌ که‌ به‌ره‌کان دابه‌ش بوون و به‌ره‌ی ئێرانی و به‌ره‌ی تورکی له‌ کوردستان هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌فامیه‌که‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی یاری و سیاسه‌ت به‌ نانی خه‌ڵکی هه‌میشه...
Image
ده‌بێ پشتگیری بکه‌ین -ئه‌رێ ده‌بێ پشتگیری سیاسه‌تی هه‌رێم بکه‌ین له‌ به‌رامبه‌ر مالیکی به‌ بێ ئه‌وه‌ی روون بێ که‌ حه‌ق به‌ کام لاوه‌یه‌؟ + مه‌سه‌له‌که‌ حه‌ق و ناحه‌ق نیه‌، که‌ هاته‌ سه‌ر نوری مالیکی و به‌غدا، خۆشی بێ و ترشی بێ ده‌بێ چه‌پڵه ‌ بۆ سیاسه‌تی هه‌رێم لێ بده‌ین و هه‌موو حزبه‌کان بێنه‌ ریزه‌وه‌. - باشه‌ خێره‌ له‌ مێژووی دوور و نزیکی کورد هه‌ر په‌رته‌وازه‌یی و یه‌ک نه‌بوونی ناوخۆیی یه‌کێک له‌ سه‌رچاوه‌ دیاره‌کانی شکست بووه‌؟ + ئه‌من حه‌قم به‌ مێژووی دوور و نزیک نیه‌، قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌. پارتی و یه‌کێتی، به‌ تایبه‌ت پارتی ده‌بێ داهاتی نه‌وت بۆ پارله‌مان ئاشکرا بکا و بیخاته‌ سندوقێکی نیشتیمانی وه‌کو ئه‌وه‌ی قانونی نه‌وت و گاز له‌ ساڵی 2007 ه‌وه‌ داوای کردووه‌. چونکه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ قوتووی هیچ عه‌تارێک نیه‌، نه‌وت بفرۆشی و که‌س نه‌زانی پاره‌که‌ی چی لێ دێ؟، ئاخر به‌ هیچ قانونێک سه‌رۆکی حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گاز مافی ئه‌وه‌یان نیه‌ داهاتی نه‌وت بشارنه‌وه‌ و به‌ که‌یفی خۆیان چیان ویست له‌وێدا خه‌رجی بکه‌ن. ده‌بێ ئه‌و گروپه‌ سیاسیه‌ ...

SBEIY.COM || YOUR NEWS CHANNEL

SBEIY.COM || YOUR NEWS CHANNEL
Image
ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر سنوردار بکه‌ن هێمن میرانی له‌ئه‌زمونی بیست ساڵی رابردوی حوکمداری له ‌کوردستان، که‌سێک که‌ زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوه، تا ئاستی هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک له‌سیستمی سه‌رۆکایه‌تیدا، ‌ خودی سه‌رۆک وه‌زیر بوه‌. له‌کاتێک له‌سیستمی پارله‌مانیدا سه‌رۆک وه‌زیر و ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌ژێر چاودێری و وردبینی دایه‌ و ده‌ستی ئه‌وه‌نده‌ درێژ نیه‌. هه‌ندێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیره‌کانی کوردستان پیاده‌یان کردوه‌‌ خودی سیستمه‌که‌ پێی داون و هه‌ندێکیشی له‌ناکارایی و نه‌بونی ده‌زگاکانی لێپێچینه‌وه‌ و چاودێری وه‌کو پارله‌ماندا، سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سه‌ڵاته‌کانی فراوان کردوه‌، هه‌ندێکیشی له‌وه‌ ده‌ستکه‌وتوه‌ که‌ پێی ده‌گوترێ ده‌سه‌ڵاتی ئازادی و ده‌ست کراوه‌یی له‌ ره‌فتارکردن Discretion.  سه‌رۆک وه‌زیره‌کانی کوردستان له‌بیست ساڵی رابردو‌ که‌ ژماره‌یان ناگاته‌ په‌نجه‌کانی هه‌ردو ده‌ست، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارله‌مان کارا نه‌بوه‌، ئۆپۆزسیۆن بۆ چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ بونی نه‌بوه، موماره‌سه‌ی زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیان کردوه‌‌. پارتی و یه‌کێتی چ له‌سه‌رده‌می دو ئید...
Image
له‌پێناوی حکومڕانیه‌تێکی باشتر هێمن میرانی پێشه‌کی: قسه‌کردن له‌سه‌ر جۆرایه‌تی حوکمداری له‌ 22 ساڵی رابردوی کوردستان، یه‌کڕاست نوسه‌ر ده‌باته‌ سه‌ر بابه‌تی ره‌خنه‌گرتن له‌ ئه‌دای پارتی و یه‌کێتی که‌ وه‌کو حیزبی حوکمڕان، یان ده‌سه‌ڵاتدار ناسراون. ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دو حیزبه‌ خراپن و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌یان له‌ باشه‌کانن، به‌ڵکو چونکه‌ ئه‌وان به‌ جیا و پێکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ به‌شداریه‌کی شکڵی هه‌ندێ له‌ حیزبه‌کانی دیکه‌ 22 ساڵی رابردوی ژیانی سیاسی و ئابوری وڵاتی ئێمه‌یان به‌ ده‌ست بوه‌. له‌ هه‌مو دونیا ئه‌دای حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ره‌نگدانه‌وه‌ی ژینگه‌ی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌که‌یه‌. ئه‌وه‌ی له‌ 22 ساڵی رابردو له‌ کوردستان گوزه‌راوه‌، به‌شێکی په‌یوه‌ندی به‌ نه‌بونی ئه‌زمونی ده‌وڵه‌تداری و به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت هه‌یه‌ که‌ کورد و سیاسییه‌کانی کورد شاره‌زاییان لێی نه‌بوه‌. هه‌روه‌ها سه‌روه‌ری کەلتورێکی تاکڕه‌وی بێده‌نگکه‌ر که‌ به‌عس له‌ عێراق بۆ یه‌ک ره‌نگکردنی خه‌ڵک دایهێنا. له‌ گه‌ڵ پشت کردن له‌ پرۆسه‌ی دروستکردنی داموده‌زگای پته‌و و بێلایه‌نی نیشتیمانی که‌ به...