Posts

Image
هێمن میرانى: ده‌بێ كوردایه‌تى بكه‌ین نه‌ك حزبایه‌تى سازدانى توانا ته‌ها - هه‌فته‌نامه‌ى زارى كرمانجى 1-       به‌رِاى ئێوه‌ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا دروست بووه‌ له‌كوىَ كۆتایپێدێ، ئایا پرِوشكى ته‌واوى ئاگره‌كه‌ به‌ر كوردیش ئه‌كه‌وێت؟ هێمن میرانى: ئه‌م شه‌رِه‌ ئاسایی نیه‌، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ نیه‌ له‌ گه‌ڵ حكومه‌تێكى ناوخۆیی یان ركابه‌رێكى هاوشێوه‌. به‌ڵكو شه‌رِ كردنه‌ له‌ گه‌ڵ به‌هێزترین گروپى تیرۆریستى له‌ دونیاى ئێستادا كه‌ چیتر گروپێكى شاراوه‌ نیه‌ به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكى دروست كردووه‌ و چه‌كى زۆر پێشكه‌وتووى هه‌یه‌، چه‌كدارى راهێنراوى نێوده‌وڵه‌تى و خاوه‌ن عه‌قیده‌یه‌كى توندرِه‌وى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌. ئه‌و گروپه‌ خاوه‌ن ئایدیۆلۆجیایه‌كى نه‌ته‌وه‌یی نیه‌ كه‌ دژى كورد شه‌رِ بكا به‌ ته‌نیا، ئه‌وان دونیایان به‌سه‌ر به‌ره‌ى ده‌وڵه‌تى به‌ ناو ئیسلامى و به‌ره‌ى كوفر دابه‌ش كردووه‌، ئه‌وان هه‌رِه‌شه‌ن بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو، بۆ توركیا، ئێران و دواتر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ گشتى. بۆیه‌ شه‌رِه‌كه‌ ته‌نیا شه‌رِى كورد نیه‌، چاوه‌رِوانى ده‌كرێ هاوپه‌یمان...
Image
چ ده‌بێ له‌م رووداوانه‌ فێر بین.   هێمن میرانی   سوپاس بۆ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ و خۆڕاگری خه‌ڵک، سوپاس بۆ دۆستانمان که‌ پیشانیاندا چیتر چیاکان ته‌نیا دۆستی ئێمه‌ نین. ئه‌م سه‌رنجانه‌م له‌ لا هه‌یه‌: یه‌که‌م: ئه‌م شه‌ڕه‌ شه‌ڕکردن نیه‌ له‌ گه‌ڵ گ روپێکی ئاسایی، بۆیه‌ با زیاتر و گه‌وره‌تر له‌ توانای خۆمان سه‌یری خۆمان نه‌که‌ین، پێشمه‌رگه‌ ناتوانێ به‌ بێ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ مه‌ودای دووردا ئه‌م شه‌ڕه‌ بباته‌وه‌، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانمان ئه‌و په‌ڕی ئازایه‌تی و دڵسۆزیان پیشانداوه‌، بۆیه‌ سوپاس بۆ هاوکاری هاوپه‌یمانه‌کانمان. دووه‌م: پاش ته‌واوبوونی ئه‌م دۆخه‌، که‌ سوپاس بۆ خوا ئاماژه‌کانی سه‌رکه‌وتنمان نزیکن، خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ ده‌رسێک بداته‌ ئه‌وانه‌ی حزبایه‌تی ده‌که‌ن، زۆر شوره‌ییه‌ که‌ ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی ئێمه‌ له‌ چیاکان گیریان خواردووه‌ و رۆژانه‌ ده‌مرن، که‌چی میدیاکانی یه‌کێتی و په‌که‌که‌ له‌ لایه‌ک و میدیاکانی پارتی له‌ لایه‌کی دیکه‌ خه‌ریکن کوردایه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵکی برسی ده‌فرۆشن. زۆر شه‌رمه‌ ئه‌وانه‌ هێشتا خه‌ریکی ده‌ستکه‌وتی حزبی...
Image
شه‌ڕه‌كه‌ مه‌كه‌نه‌ هی‌ كورد و عه‌ره‌ب هێمن میرانی ئه‌و روداوانه‌ی‌ هاتونه‌ته‌ پێش، كرده‌وه‌ دڕنده‌كانی‌ داعش و هه‌ڵوێست و پاڵپشتی‌ هه‌ندێ گروپ و عه‌شیره‌تی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر به‌تایبه‌ت، نا ره‌زاییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌نێو خه‌ڵكی‌ كوردستان دروست كردوه‌، به‌ جۆرێك خه‌ڵك داوای‌ ده‌كردنی‌ عه‌ره‌به‌ ئاواره‌كان ده‌كا و ره‌نگه‌ لێره‌وله‌وێ هه‌ندێ هه‌ڵوێستی‌ تاكه‌كه‌سیش به‌رامبه‌ریان گیرابێته‌ به‌ر. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ته‌واوی‌ له‌ هه‌ستی‌ خه‌ڵك ده‌گه‌م و ره‌نگه‌، به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆم خه‌ڵكی‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێرم و و باوك و باپیرانم له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ هاوگوند بونه‌ و ژیاون، باشتر له‌ زۆر له‌ خه‌ڵك له‌ ناوكی‌ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی‌ ناچه‌كه‌ تێ بگه‌م، به‌ڵام به‌ گشتی‌ كردن و حوكم دان له‌سه‌ر هه‌موان و هه‌ڵوێستی‌ خراپ نواندن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی‌ له‌ كوردستان وه‌كو ئاواره‌ داده‌نیشن، ته‌نیا زیانی‌ بۆ كوردستان هه‌یه.‌ له‌بیر نه‌كه‌ن رژێمه‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ عێراق و ته‌نانه‌ت داعیش حه‌ز ده‌كا شه‌ڕه‌كه‌ ببێته‌ شه‌ڕی‌ كورد و عه‌ره...
Image
پاڵپشتى دارایی پارته‌ سیاسییه‌كان - هۆكار و ئه‌زموون هێمن میرانى* دارایی پارته‌ سیاسییه‌كان و چۆنیه‌تى به‌ ده‌ست هێنان و خه‌رجكردنى یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌تانه‌ى ده‌یان ساڵه‌ توێژه‌رانى زانستى سیاسه‌تى سه‌رقاڵ كردووه‌. له‌وه‌ گه‌رِێ هه‌ر خودى پارتى سیاسى له‌ دیدى قوتابخانه‌ى جیاجیاى فیكرى مانا و پایه‌ى جۆراوجۆرى هه‌یه‌. ئامانجى ئه‌م نوسینه‌ كه‌ هاوكاته‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌گه‌رى به‌ یاسایى كردنى پاڵپشتى دارایی حزبه‌ سیاسیه‌كان له‌ لایه‌ن پارله‌مانى كوردستانه‌وه‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر لایه‌نى جۆراو جۆر و ئه‌زمونى جیاوازى دارایی پارته‌ سیاسیه‌كانه‌ له‌ چه‌ندین ولاَتى دونیادا. ئه‌مه‌ش له‌ پێناوى ئاشناكردنى خوێنه‌ر به‌ ئه‌زموون و روانگه‌ى جیاواز له‌ لایه‌ك، هاوكارى كردنى دارێژه‌رانى قانون و برِیار له‌ وڵاتى خومان له‌ لایه‌كى دیكه‌. سه‌رچاوه‌ى دارایی حزبه‌كان پرۆیسۆر رۆبێرت ویلیه‌م له‌ زانكۆى دارهامى به‌ریتانیا كه‌ خاوه‌ن ده‌یان توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ بوارى پارته‌ سیاسییه‌كان باس له‌ چه‌ندین جۆر سه‌رچاوه‌ى دارایی پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌كا له‌ دونیا. ئه‌و ده‌ڵێ " ده‌كرێ به‌و جۆره‌ پۆڵێنى ...
Image
سه‌راوژێر هێمن میرانی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ له‌سه‌ر ئازادی ده‌ربڕین، گوزارشت کردن له‌ رای خۆت سزا بدرێ، له‌ کاتێک ئازادی ده‌بڕین به‌ لای که‌م ئه‌م قازانجانه‌ی هه‌یه‌: 1. ده‌بێته‌ هۆی به‌تاڵبوونه‌وه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵک که‌ ره‌نگه‌ به‌ جۆرێکی دیکه‌ گوزارشتی لێ بکرێ ئه‌گه‌ر رێگه‌ی ده‌ربڕینی پێ نه‌درێ. 2. ده‌بێته‌ هۆی چالاکبوونی کۆمه‌ڵگه‌ به‌ گشتی و دامه‌زراوه‌ نیشتیمانیه‌کان به‌ تایبه‌ت، چونکه‌ هه‌ست به‌ جۆرێک له‌ چاودێری ده‌که‌ن. 3. حزبه‌ سیاسیه‌کان ده‌خاته‌ جوله‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاری باش بکه‌ن و خۆیان له‌ کاری خراپ بگرن، نه‌باده‌ باس ده‌کرێن و کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ناوبانگیان و ده‌نگه‌کانیان له‌ هه‌ڵبژاردن به‌جێ دێڵێ. 4. ئازادی ده‌ربڕین هاوڵآتی ئازا و نه‌ترس دروست ده‌کا، که‌ بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراس گرنگن و رێگرن له‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵات و دروستبوونی نوخبه‌یه‌کی مشه‌خۆری خۆ سه‌پێن . له‌ به‌رامبه‌ردا، له‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئاشکرا، دزینی سامانی گشتی، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زه‌وی کشتوکاڵی و موڵکی گشتی، خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات....  که‌س،  به‌ڵێ که‌س که‌س، به‌ تایبه‌ت گه‌وره‌ک...
Image
سایتی کوردیو http://www.kurdiu.org/details.php?section=articles&lang=1&id=374
Image
ماوەیەكه دەستم كردووە بە چوونە دەرەوە لەگەڵ ئافرەتێكی تر جگە لە خێزانم  هێمن میرانی دوای 21 ساڵ بەسەر ژنهێنانمدا، بە بریسكەیەكی نوێ لە خۆشەویستی گەیشتم. ماوەیەكە دەستم كردووە بە چوونە دەرەوە لەگەڵ ئافرەتێكی تر جگە لە خێزانم، هۆكەشی خێزانم بوو ... ئەو ئافرەتەی یاد هێنامەوه و بیری خستمەوەگەڕ تا پەیوەندی پێوە بكەمەوه. ئەویش كاتێك كە خێزانم دەست پێش خەری كردو وتی: "زۆر چاك دەزانم چەندت خۆش دەوێت؟! "... ئەو ئافرەتەی كە خێزانم دەیویست لەگەڵیدا بچمە دەرەوە و كاتێكی لەگەڵ بەسەر بەرم دایكم بوو كە دەمێك بوو لەو كاتەوەی كە پێش 21 ساڵ ژنم هێنا ئیتر لەگەڵیدا نەچووبوومە دەرەوە. بەڵێ سەرقاڵ بوونم بە ئیش و ژیانی رۆژانه و سێ منداڵ و بەرپرسیارێتیم لەو ئەركانەی لە ئەستۆمدان ئەمانە هەمووی وایان لێكردبووم زۆر بە دەگمەن سەردانی بكەم. رۆژێكیان پەیوەندیم بە دایكمەوە كرد و بانگم كرد بۆ ژەمی ئێوارە ئەویش لێی پرسیم: "خێرە كوڕم تۆ باشیت"؟ دەمزانی دایكم لە تەلەفۆنی ناوەخت تا رادەیەك دەترسێت و بێ ئارامی و پەشۆكاوی تووش دەبێت. بۆیە پێم وت: "بەڵێ من زۆر باشم دایەگیان ...