Posts

Image
یاده‌وه‌رییه‌كانى كۆبانێ: 4 رۆژى ئه‌و شاره‌ى كه‌ به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ داعش به‌رێوه‌ ده‌بات به‌شى یه‌كه‌م هێمن میرانى زیاتر له‌ مانگێك تێپه‌رِ بوو به‌سه‌ر به‌رخودانى كچ و كورِه‌ ئازاكانى كۆبانێ. به‌ره‌نگارى شه‌رِڤانانى كوردستان له‌ رۆژئاوا له‌ دژى گروپى تیرۆریستى داعش كه‌ به‌ چه‌كى پێشكه‌وتوو هێرشێكى چرِى به‌ به‌رده‌وامى بۆسه‌ر شاره‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌ى له‌ میدیاى جیهانى له‌ گه‌ڵ خۆى هێناوه‌. راسته‌ هاوكارى ئاسمانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ ده‌ رۆژى رابردوو پێشرِه‌وییه‌كانى داعشى راگرت، به‌ڵام بوارى هیچ جۆره‌ به‌راوردكارییه‌ك له‌ نێوان هێزى لۆجستى و تواناى سه‌ربازى و پێشكه‌وتوویی چه‌كى ده‌ستى گه‌ریلاكانى كۆبانى و چه‌كداره‌كانى داعش نیه‌. كۆبانییه‌كان كچ و كورِى خۆرِسكى رۆژئاواى كوردستانن، باوه‌رِ بوونیان به‌ مافى خۆبه‌رێوه‌بردن له‌ وڵاته‌كه‌یان وزه‌ى به‌ره‌نگارییان پێ ده‌دات ئه‌گه‌رچى چه‌كه‌كاكانى ده‌ستیان كۆنن. رۆژنامه‌نووسى كورد هه‌یسه‌م موسلیم كه‌ له‌ نێو كۆبانى ماوه‌ته‌وه‌، راپۆرتێكى درێژ و پرِ زانیارى به‌ ناونی...
Image
نوێترین دیمانه‌مان له‌ گه‌ڵ رادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ گه‌ڵ تورکیا و وڵاتانی دیکه‌، پاڵپشتی تورکیا له‌ داعش و مه‌ترسیه‌کانی بۆ سه‌ر کانتۆنه‌ کوردییه‌کانی رۆژئاوای کوردستان له‌م لینکه‌ گوێ له‌ به‌رنامه‌که‌ بگره‌ https://drive.google.com/file/d/0B5tIcq9p-sr8MWllcTdYOU9ic1E/view
Image
"خه‌یاڵى كۆشكى سپى و خه‌یاڵى كورده‌كان له‌ دوو شوێنى جیاوازن" پیته‌ر گالبرێس " ویستى سه‌ربه‌خۆیی به‌شێكه‌ له‌ هۆشیارى هه‌موو كوردێك، ئه‌وان به‌ ته‌واوى هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ له‌ پێناوى شتێك تێده‌كۆشن و ده‌مرن "  هێمن میرانى Dexter Filkins گۆڤارى نیویۆركه‌ The New Yorker یه‌كێكه‌ له‌ گۆڤاره‌ دیاره‌كانى ئه‌مریكا كه‌ 47 ژماره‌ى له‌ ساڵێكدا ده‌رده‌چێ و له‌ ساڵى 1925 ه‌وه‌ له‌ وه‌شاندایه‌. له‌ نوێترین ژماره‌یدا كه‌ رۆژى 29 ى ئه‌یلول بڵاو بۆته‌وه‌، راپۆرتێكى درێژى ده‌رباره‌ى كوردستان به‌ ناونیشانى (The Fight of Their Lives) بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌نووس دێكسته‌ فێڵكنس Dexter Filkins ئاماده‌ كراوه‌. راپۆرته‌كه‌ زۆر درێژ و چرِه‌ و تیشكى خستۆته‌ سه‌ر چه‌ندین بوارى جۆراوجۆرى په‌یوه‌ست به‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، عێراق، رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان، و هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا و وڵاتانى رۆژئاوا. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بژارده‌یه‌كن له‌ برِگه‌كانى نێو راپۆرته‌كه كورد و ئه‌مریكا نوسه‌ر له‌ به‌شێكى راپۆرته‌كه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆمێژووى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێو...
Image
به‌ریتانیا و شه‌رِى داعش له‌ عێراق   هێمن میرانى دواى ئه‌وه‌ى دوو رۆژ پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا داخوازى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نا ئاسایی پێكه‌شى پارله‌مان كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانى حكومه‌ته‌كه‌ى بۆ به‌شداركردنى له‌ شه‌رِى دژه‌ داعش له‌ عێراق، رۆژى هه‌ینى 26 ى ئه‌یلولى 2014، پارله‌مانى به‌ریتانیا كۆبۆوه‌. دواى حه‌وت كاتژمێر گفتوگۆ، زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى پارله‌مان به‌ رێژه‌ى 524 ده‌نگ به‌رامبه‌ر ته‌نیا 43 ده‌نگى دژ، پلانى حكومه‌تیان بۆ بۆردوومانكردنى گروپى تیرۆریستى داعش له‌ عێراق په‌سند كرد. ئه‌ندامانى پارله‌مان له‌ هه‌ر سێ پارتى سه‌ره‌كى، پارتى پارێزگاران و پارتى لیبرال دیموكرات كه‌ له‌ حكومه‌تن و پارتى كار كه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌ پشتگیرى به‌رنامه‌ى حكومه‌تیان كرد و گلۆپى سه‌وزیان بۆ حكومه‌ت داگیرساند كه‌ ته‌نیا له‌ عێراق مۆڵگه‌كانى داعش بۆردوومان بكا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى گروپى تیرۆریستى داعش و هه‌رِه‌شه‌كانیان و رێگه‌ جۆراوجۆره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان گفتوگۆى زۆرى له‌سه‌ر كرا، هه‌ندێ پارله‌مانتار كه‌ ژماره‌یان له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌ له‌ دژى پلانه‌كه‌ ...
Image
لێكدانه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى شه‌رِى دژه‌ داعش له‌ سوریا دواجار ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ هاوكارى هاوپه‌یمانه‌كانى، به‌ تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌كانى وه‌كو عه‌ره‌بستانى سعودیه‌، ئه‌رده‌ن، ئیمارات و قه‌ته‌ر شه‌رِى دژى گروپى تیرۆریستى داعش برده‌ سه‌ر مۆڵگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان له‌ سوریا. ده‌مێك بوو خه‌ڵكى سوریا و باڵه‌ جیاوازه‌كانى ئۆپۆزیسیۆن باسیان له‌ پێویستى هاوكارى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرد له‌ شه‌رِى دژى داعش له‌ سوریا. ئه‌وان به‌رده‌وام دونیایان له‌ مه‌ترسیه‌كانى فراوانبوون و گه‌وره‌بوون و به‌هێزبوونى داعش ئاگادار ده‌كرده‌وه‌ز تا سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو له‌ وته‌یه‌كیدا گوتى ( هه‌ر گروپێكى تیرۆریستى هه‌رِه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا بكا نابێ ناوچه‌ى ئارامى هه‌بێ ته‌نانه‌ت له‌ ناو سوریاش). ئه‌م وته‌یه‌ و ستراتیجیه‌تى نوێى ئیداره‌ى ئۆباما بۆ راوه‌دوونان و له‌ناوبردنى هێزى لۆجیستى داعش بونه‌ سه‌ره‌تاى هاتنه‌كایه‌وه‌ى دۆخێكى نوێ له‌ ناوچه‌كه‌. ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له‌ رۆژئاوا به‌ وردى چاودێرى ئه‌و پێشهاته‌ ده‌كه‌ن و دیوه‌جیاوازه‌كانى لێك...
Image
سكۆتله‌ندا برِیار ده‌دا...سبه‌ى رۆژێكى نوێیه‌ وڵاتێكى نوێ له‌ دایك ده‌بێ یان به‌ ده‌سه‌ڵاتى فراوانتره‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى شانشینى یه‌كگرتوودا ده‌مێنێته‌وه‌؟ هێمن میرانى مێژوو ئه‌مرِۆ ملیۆنان سكۆتله‌ندى برِیار له‌ چاره‌نووسى وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن و یه‌كێتیه‌كى 300 ساڵى ده‌خه‌نه‌ ژێر تاقی كردنه‌وه‌ى سندووقه‌كانى ریفراندۆم. له‌ ساڵى 1707، ئینگلته‌را و سكۆتله‌ندا یه‌كێتیه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان راگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ى سكۆتله‌ندا كێشه‌ى زۆرى ئابورى هه‌بوو. ئه‌م یه‌كێتیه‌ بووه‌ هۆى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ له‌نده‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ژماره‌یه‌كى زۆرى سكۆتله‌ندییه‌كان كارێكى دڵخۆشكار نه‌بوو. له‌ 1900 ه‌كانه‌وه‌ ده‌نگى گێرِانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ سكۆتله‌ندا به‌ره‌و هه‌ڵكشان بوو تا ساڵى 1999 دووباره‌ پارله‌مانى سكۆتله‌ندا دامه‌زرایه‌وه‌. به‌هۆى سه‌ركه‌وتنى پارتى نیشتیمانى سكۆتله‌ندا به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌لێكس سه‌لموند، له‌ 15 ى ئۆكتۆبه‌رى 2012 رێكه‌وتننامه‌ى ئه‌دێنبرا له‌ نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌یڤید كامیرن و وه‌زیرى یه‌كه‌مى سكۆتله‌ندا ئه‌لێكس سه‌لموند ( كه‌ وه‌كوسه‌رۆ...