Posts

Image
شان و ملی سه‌رۆکی حکومه‌ت نه‌رم بکه‌ن هێمن میرانی لاسه‌نگی سیستمی سیاسی له‌ بیست ساڵی رابردووی هه‌رێمی کوردستان دۆخێکی دروست کردووه‌ که‌ حکومه‌ت له‌ دوو کاتدا پارله‌مانی له‌ بیر بووه‌، له‌و کاته‌ی متمانه‌ی پێ ده‌درێ و له‌و کاته‌ش که‌ بودجه‌که‌ی بۆ په‌سند ده‌کا. بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و ژماره‌ که‌مه‌ی سه‌رۆکه‌کانی حکومه‌ت که‌ له‌و ماوه‌یه‌ هاتوون و چوون، هاتنه‌ پارله‌مان بۆ گفتوگۆ و را گۆڕینه‌وه‌ به‌ کارێکی ئاسان نابینن. ئه‌مه‌ وه‌کو ئه‌رکێکی ئاسایی سه‌یر ناکه‌ن به‌ قه‌د ئه‌وه‌ی ته‌نیا بۆ دۆخی نا ئاسایی به‌ پێویست ده‌زانرێ، ئه‌مه‌ش چونکه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رانه‌هاتوون که‌ ده‌زگایه‌کی دیکه‌ هه‌یه‌ چاودێریان ده‌کا، خه‌ڵکانێکی دیکه‌ هه‌ن که‌ ناویان پارله‌مانتاره‌ و ده‌توانن چاودێری کاره‌کانیان بکه‌ن و تا ئه‌ندازه‌ی متمانه‌ لێ سه‌ندنه‌وه‌ و حکومه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ ده‌ستیان ده‌ڕوات.  دانیشتنێکی پارله‌مانی کوردستان به‌ به‌شداری سه‌رۆکی حکومه‌ت سیستمی سیاسی ئێمه‌ له‌ گه‌شه‌ کردنه‌، گۆڕانی هاوکێشه‌ سیاسییه‌ چه‌قبه‌ستووه‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی که‌ سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان و...
Image
ده‌قی نامه‌ی خانمه‌ له‌ سێداره‌ دراوی ئێرانی ره‌یحانه‌ جه‌باری بۆ شوعله‌ خان ی دایکی یاد قوربانی - بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی کردویه‌تیه‌ کوردی   رێحانه‌ به‌ده‌م داوای به‌رپرسێكی باڵای هه‌واڵگری ئێرانه‌وه‌ ده‌چێت، كه‌ داوای لێكردبوو سه‌ردانی بكات تا كاری دیكۆری ناو ماڵی بۆ بكات، لێره‌وه‌ چیرۆكه‌ تراژیدییه‌كه‌ی‌ رێحانه‌ ده‌ستپێده‌كات. كه‌ ئه‌وكات (19ساڵ) بوو به‌رپرسه‌كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی رێحانه‌ بۆ ماڵیان هه‌وڵده‌دات ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته‌ سه‌ریی، به‌ڵام ئه‌و به‌رگری ده‌كات‌و ناهێڵێت، چه‌قۆیه‌ك له‌به‌رپرسه‌كه‌ ده‌دات‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌مرێت. شه‌مه‌ 25/10، حكومه‌تی ئیسلامی ئێرانی دوای زیاتر له‌ پێنج ساڵ زیندانی رێحانه‌ی به‌تۆمه‌تی كوشتن له‌سێداره‌دا. له‌مانگی چواری ئه‌مساڵدا رێحانه‌ نامه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ دایكی (شوعله‌) ده‌نوسێت‌و چالاكه‌وانانی ئێرانی بۆ ئینگلیزی وه‌ریانگێڕاوه‌و له‌گۆڤاری سله‌یتی ئه‌مریكیدا بڵاوبۆته‌وه‌. له‌نامه‌كه‌دا رێحانه‌ داواده‌كات كه‌ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی نه‌نێژن‌و بیبه‌خشن به‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیانه:‌. ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه‌تی...

نه‌وت

Image
وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌کانی کوردستان له‌ فۆرومی مێری له‌ هه‌ولێر: "پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشتوومانه‌ پێماندراوه‌، پاره‌ی 10 ته‌نکه‌ری دیکه‌شمان وه‌رگرتووه‌ که‌ هێشتا له‌ به‌نده‌ری جه‌یهان پڕ نه‌کراون" واته‌ ده‌ ته‌نکه‌ر پێشه‌کی پاره‌که‌یان دراوه‌.. ئه‌مه‌ هه‌واڵێکی خۆشه‌ که‌ فرۆشتنی نه‌وتی کوردستان له‌ بازاڕه‌کانی دونیا کێشه‌ی ئه‌وتۆی نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌: 1- هیوا بخواز ین بتوانرێ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ ساڵی نوێدا به‌رز بکرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ پێداویستیه‌کانی کوردستان دابین بکا. 2- چاودێری توندی پارله‌مانی بخرێته‌ سه‌ر که‌رتی نه‌وت، چونکه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ ئه‌گه‌ر به‌ شه‌فافی مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ نه‌کرێ، نه‌وت ده‌بێته‌ قوڕێکی گه‌وره‌ و سه‌ری هه‌موو خه‌ڵک و ئاینده‌ی کوردستانیشی تێ ده‌چه‌قێت. ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ کوردستان به‌ رێگه‌ی نه‌رویجدا بڕوات نه‌ک وڵاتانی که‌نداو و نایجیریا. نه‌وت یان نیعمه‌تێکی گه‌وره‌یه‌، یان قوڕێکی خه‌سته
Image
بازرگانه‌کان و داعش و ماکیاڤیللی توێژه‌رانی سیاسه‌ت نیکۆڵۆ ماکیاڤیللی باش ده‌ناسن، یه‌کێک له‌ وته‌ دیاره‌کانیشی که‌ ره‌نگه‌ به‌لای زۆر خه‌ڵک ئاشنا بێ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێ " ئامانج پاکانه‌ بۆ ئامراز ده‌کات "، ببورن ئه‌گه‌ر به‌کوردی کردنه‌که‌ زۆر ئاڵۆز بێ. دیاره‌ مه‌به‌سته‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ئامانجه‌ به‌ ده‌ست بهێنی که‌ بۆی تێده‌کۆشی، کێشه‌ نیه‌ چ رێگه‌یه‌ک ده‌گریته‌ به‌ر. با واز له‌ ماکیاڤیلی بێنین. ماوه‌یه‌که‌‌ میدیاکانی کوردستان راپۆرت له‌ دوای راپۆرت ده‌رباره‌ی مۆدێلی جۆراوجۆری بازرگانی کردن له‌ گه‌ڵ داعش بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ وه‌کو: فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵی توییوتا به‌ ره‌تل و گواستنه‌وه‌یان بۆ داعش، بازرگانی نه‌وت و به‌نزین، بازرگانی گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه‌ و ئه‌وه‌تا ئێستاش باسی بوتڵه‌ غاز ده‌کرێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بازرگانانه‌ی ئه‌و مامه‌ڵانه‌یان له‌ گه‌ڵ داعش کردووه‌ هه‌رگیز ترسی ئه‌وه‌یان به‌ دڵدا نه‌هاتووه‌ که‌ شتێک هه‌یه‌ ناوی حکومه‌تی هه‌رێم و قانون و شه‌ڕه‌ له‌ گه‌ڵ داعش. ره‌نگه‌ ئه‌وان له‌و په‌ڕی متمانه‌ و هێزه‌وه‌ ئه‌مه‌یان کردبێ. چونکه‌ ز...
Image
Heartbreaking Final Letter Of Hanged Young Iranian Woman Reyhaneh Jabbari   I think everyone has to read this letter. It sheds light on a part of what is happening in Iran. One day, in a post Islamic Republican Iran, Iranian students will mention this letter in their assignments to highlight what the theocratic regime  has done to their country and their people.  Hemn Merany Dear Sholeh, today I learned that it is now my turn to face Qisas [the law of retribution in the Iranian legal system]. I am hurt as to why you did not let me know yourself that I have reached the last page of the book of my life. Don’t you think that I should know? You know how ashamed I am that you are sad. Why did you not take the chance for me to kiss your hand and that of dad? The world allowed me to live for 19 years. That ominous night it was I that should have been killed. My body would have been thrown in some corner of the city, and after a few days, the police woul...
Image
راهێنانیان به‌و پێشمه‌رگانه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌چنه‌ كۆبانێ هێزى تایبه‌تى به‌ریتانى ده‌سته‌كانى داعش له‌ نزیك كۆبانێ بۆ فرِۆكه‌ جه‌نگیه‌كان كه‌شف ده‌كا هه‌رچه‌نده‌ هێشتا پارله‌مانى به‌ریتانیا به‌ ره‌سمى رێگه‌ى به‌ وڵاته‌كه‌ى نه‌داوه‌ كه‌ به‌شدارى له‌ شه‌رِى نێوده‌وڵه‌تى دژه‌ ده‌وڵه‌تى داعش له‌ خاكى سوریا بكات، كه‌چى رۆژنامه‌كانى ئێره‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌بژێر له‌ هێزى تایبه‌تى ساس به‌ نهێنى چونه‌ته‌ نزیك كۆبانىَ و به‌شدارى كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ پاڵپشتى كردن له‌ شه‌رِڤانه‌كانى كوردستان و پاراستنى شاره‌كه‌ له‌ پێشرِه‌وییه‌كانى داعش. ئه‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌ راهێنان به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات و ئامانجه‌كانى داعش له‌ عێراق ده‌كاته‌ ئامانج، ئه‌ركیان له‌ كۆبانێ تازه‌ له‌ لایه‌ن میدیاى به‌ریتانیاوه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ راپۆرتێكه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌. هێمن میرانى  هێزى ساس هێزى تایبه‌تى ئاسمانى به‌ریتانیا SAS  كه‌ كورتكراوه‌ى Special Air Service له‌ ساڵى 1947 دامه‌زراوه‌. وێب سایتى ره‌سمى هێزه‌كه‌ به‌م جۆره‌ پێناسه‌ى ساسى كردووه‌: " ئه‌...
Image
به‌ ره‌خنه‌گرتنێكى زۆره‌وه‌: توركیا له‌مه‌دا چى ده‌ست ده‌كه‌وێت! ده‌سته‌ى نوسه‌رانى نیویۆرك تایمز داواى پاراستنى كۆبانى ده‌كه‌ن  راپۆرتى هێمن میرانى رۆژنامه‌ى ناودارى نیویۆرك تایمز، وتارێكى به‌ ناونیشانى ( بۆچى ده‌بێ كۆبانى بپارێزرێ) له‌ رۆژى 23 ى ئۆكتۆبه‌ر بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ى نوسه‌رانى رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تى. ئه‌م وتاره‌ى نیویۆرك تایمز كه‌ گوزارشت له‌ راى رۆژنامه‌كه‌ ده‌كات، له‌ 565 وشه‌ پێك هاتووه‌ و 13 جار ناوى توركیا هێندراوه‌. وتاره‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ ناونیشاندا بۆ كۆبانى نوسراوه‌، به‌ڵام له‌ ناوه‌رِۆكدا كۆمه‌ڵێك گله‌یی گه‌وره‌ له‌ توركیا كراوه‌ و وه‌كو هاوپه‌یمانێكى سه‌ربه‌كێشه‌ى خه‌مسارد و نابه‌رپرس وێنا كراوه‌. له‌ نێو دێره‌كانى وتاره‌كه‌دا بێهیوایی رۆژنامه‌نووسه‌كانى نیویۆرك تایمز له‌ توركیا به‌ دیاریكراوى به‌دى ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر كۆبانى نه‌كه‌وت وتاره‌كه‌ به‌ سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رباره‌ى شه‌رِى كورد و داعش له‌ كۆبانى ده‌ست پێ ده‌كات و تیایدا هاتووه‌ " ئه‌گه‌ر كۆبانى بمێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌بێ كه‌ ریكۆردى شكاندووه‌. ئه‌م شاره‌ گه‌مارۆدراوه‌ كه‌ ك...