Posts

Image
چۆن كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل هاته‌ كوردستان و دواتر چى قه‌وما!  رۆیته‌رز دیووه‌ نه‌گوتراوه‌كانى چیرۆكه‌كه‌ ده‌گێرِێته‌وه‌ هه‌رێمێك كه‌ هێشتا به‌شێكه‌ له‌ وڵاتێكى پرِ ئاژاوه‌ و رق و كینه‌ى قوڵى وه‌كو عێراق، ده‌رو دراوسێكانیشى درِدۆنگانه‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌كانى ده‌رِوانن، و ركابه‌ره‌ سیاسییه‌ ناوخۆییه‌كانى خودى هه‌رێمه‌كه‌ خۆشى، هێشتا له‌ قۆناغه‌ هه‌ره‌ به‌راییه‌كانى مه‌راسۆنى سیاسى دیموكراسیدان. له‌ وه‌ها دۆخێكدا هه‌نگاوه‌كان له‌ رووى سیاسى و ئابوریه‌وه‌ ده‌بێ زۆر وریایانه‌ و زیره‌كانه‌ هه‌ڵبگیرێن. هه‌رێمى كوردستان ئێستا له‌ هه‌ر كاتێك زیاتر به‌ هۆى شه‌رِى دژى گروپى تیرۆریستى داعش له‌ ژێر زووى میدیاى جیهانیدایه‌، له‌ پاڵ ئه‌مه‌ش چیرۆكى جۆراوجۆر له‌ پاڵ ئازایه‌تى پێشمه‌رگه‌دا ده‌بنه‌ مانشێتى میدیا و ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ. هه‌فته‌ى رابردوو ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى رۆیته‌رز راپۆرتێكى درێژى ده‌رباره‌ى سه‌ره‌تا ململانێكانى هاتنى كۆمپانیاى نه‌وتى ئه‌مریكى، ئیكسۆن مۆبیل بۆ كوردستان بڵاو كرده‌وه‌. راپۆرته‌كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر سىَ رۆژنامه‌نووس دیمیترى ژانیكۆڤ له‌ له‌نده‌ن، ئیزابیل كۆلس له‌ هه‌ول...
Image
له‌ گه‌ڵ بیریاری ئه‌مریکی فرانسیس فۆکۆیاما... هه‌ڵسه‌نگاندنی تێزی کۆتایی مێژوو، سه‌ردارێتی سیستمی لیبرال دیموکراسی ئه‌مه‌ ده‌قی دیمانه‌ی که‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی یه‌ له‌ گه‌ڵ فۆکۆیاما له‌م لینکه‌ له‌ شێوه‌ی نامیلکه‌ی ئه‌لیکترۆنی دایبه‌زێنه‌ https://drive.google.com/file/d/0B5tIcq9p-sr8b3FKNEZ1UEN0ZUU/view
Image
كوردستان: سپارتا بچووكه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست   مایكڵ نایتس، لێكۆڵه‌ر له‌ سه‌نته‌ری واشنتن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، پسپۆرِی سیاسه‌ت و ئاسایشی عێراق، وتارێكی له‌ سایتی ئینگلیزی ئه‌لجه‌زیره‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ به‌ ناونیشانى " كوردستانى عێراق: سپارتاى بچووكى داهاتووى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست". له‌م وتاره‌دا نوسه‌ر باس له‌ هه‌وڵه‌كانى كورد بۆ به‌ده‌ست هێنانى هاوكارى راسته‌وخۆى سه‌ربازى و ئاسایشى ئه‌مریكا ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ره‌كانى ئه‌و هاوكاریه‌ ئاسانتر ده‌كه‌ن. نوسه‌ر به‌راوردێكى ژماره‌یی ده‌كات له‌ نێوان ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌ى ئه‌مریكا بۆ بونیادنانى چه‌ند لیوایه‌كى پێشمه‌رگه‌ له‌ گه‌ڵ زیاتر له‌ سه‌د لیواى سوپاى عێراق خه‌رجى كردبوو.   ئاماده‌کردنی: هێمن میرانى   Little Sparta سپارتاى بچووك ماناى چیه‌؟ نوسه‌ر بۆچى ئه‌م ناوه‌ى كردۆته‌ ناونیشانى وتاره‌كه‌ى و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته‌ چ ئه‌كته‌رێكى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست؟ ئایا ئه‌و سپارتا بچووكه‌ خێر بۆ وڵاتى ئێمه‌ ده‌هێنێ یان شه‌رِ؟ نوسه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى وتاره‌كه‌دا باسى ئه‌م ده‌سته‌واژ...
Image
له‌ ئه‌زموونى به‌ریتانیاوه‌ هه‌ندێ پێشنیار بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌رباره‌ى ریفۆرم له‌ سیستمى هاتۆچۆ هێمن میرانى پێشه‌كى من پسپۆرى ئه‌و بواره‌ نیم، به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ساڵێك و چه‌ند مانگێكه‌ ئۆتۆمبێڵ لێره‌ لێده‌خورِم دواى ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شوفێرى به‌ریتانیام به‌ ده‌ستهێنا، به‌ پێویستى ده‌زانم هه‌ندێ سه‌رنجى گشتى بخه‌مه‌ به‌رده‌ست لایه‌نى په‌یوه‌نددار به‌ ئومێدى ئه‌وه‌ى به‌شدار بم له‌ هه‌وڵه‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى كاره‌ساتى ئۆتۆمبێل كه‌ زیانى گیانى و ماددى گه‌وره‌ به‌ وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نن.  بۆ ئه‌وه‌ى له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خوێنه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ نه‌چێته‌ ژووره‌وه‌، مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ كوردستان و به‌ریتانیا به‌راورد بكرێن، به‌ڵام بۆ بونیادنانى سیستمى هاتوچۆى هاوچه‌رخ ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ سوود له‌ ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتوو وه‌ربگیرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌لێنانه‌ بكرێ كه‌ كاره‌ساتى هاتوچۆ زیاتر ده‌كه‌ن. ئه‌م نوسینه‌ هه‌وڵێكى سه‌ره‌تاییه‌ وه‌كو هاوڵاتیه‌ك كه‌ خه‌مى خه‌ڵك و سامانى گشتى وڵاته‌كه‌یه‌تى. سه‌رمایه‌ى نیشتیمانى به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و ئامارانه‌ى له‌ چه‌ند ساڵى ...

یاده‌وه‌رییه‌کانی هه‌نده‌ران.. کێشه‌ داراییه‌کان

Image
هێمن میرانی - لێسته‌ر  شه‌وی یه‌ک شه‌مه‌ 16 ی نۆڤه‌مبه‌ر کات 3:47 ی به‌یانی که‌ بۆ ئه‌وه‌ دانیشتووم توێژینه‌وه‌یه‌ک ته‌واو بکه‌م   له‌وه‌ته‌ی حکومه‌تی عێراق بودجه‌ و موچه‌ی کوردستانی به‌ هۆی کێشه‌ی نه‌وته‌وه‌ بڕیووه‌، قه‌یرانی ئابوری گه‌وره‌ رووی له‌ وڵاته‌که‌مان کردووه‌، من لێره‌ نامه‌وێ باس له‌وه‌ بکه‌م کێ مافی کێ ده‌خوات و کێ ده‌بێ چی بکات. ئه‌وه‌ی لێره‌ ده‌ینووسم ته‌نیا یاده‌وه‌ری رۆژانه‌یه‌ که‌ پاش چه‌ند ساڵێکی دیکه‌ ده‌بێته‌ یادگاری، جارێ نازانم یادگاری خۆش ده‌بێ یان ناخۆش، چونکه‌ نازانین ئاینده‌ی خۆمان و وڵاته‌که‌مان چی ده‌بێ. ئێمه‌، کاندیدانی تواناسازی، که‌ بۆ ماسته‌ر و دکتۆرا ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ کراوین، خۆمان له‌ بنه‌ڕه‌تدا کێشه‌ی داراییمان هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خێزاندارن و منداڵیان هه‌یه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرین بایی ئه‌وه‌ ناکا ژیانێک بگوزه‌رێنی که‌ که‌ڵکی ئه‌وه‌ی هه‌بێ به‌ ئاسووده‌یی بیرکردنه‌وه‌ی خۆت بۆ خوێندن ته‌رخان بکه‌ی. بۆیه‌ ناچارین له‌ خانووی بچووک بژین، ناچارین پشووی که‌م وه‌ربگرین و سه‌فه‌ری که‌م بکه‌ین، ناچارین منداڵه‌کانمان ...
Image
شان و ملی سه‌رۆکی حکومه‌ت نه‌رم بکه‌ن هێمن میرانی لاسه‌نگی سیستمی سیاسی له‌ بیست ساڵی رابردووی هه‌رێمی کوردستان دۆخێکی دروست کردووه‌ که‌ حکومه‌ت له‌ دوو کاتدا پارله‌مانی له‌ بیر بووه‌، له‌و کاته‌ی متمانه‌ی پێ ده‌درێ و له‌و کاته‌ش که‌ بودجه‌که‌ی بۆ په‌سند ده‌کا. بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و ژماره‌ که‌مه‌ی سه‌رۆکه‌کانی حکومه‌ت که‌ له‌و ماوه‌یه‌ هاتوون و چوون، هاتنه‌ پارله‌مان بۆ گفتوگۆ و را گۆڕینه‌وه‌ به‌ کارێکی ئاسان نابینن. ئه‌مه‌ وه‌کو ئه‌رکێکی ئاسایی سه‌یر ناکه‌ن به‌ قه‌د ئه‌وه‌ی ته‌نیا بۆ دۆخی نا ئاسایی به‌ پێویست ده‌زانرێ، ئه‌مه‌ش چونکه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رانه‌هاتوون که‌ ده‌زگایه‌کی دیکه‌ هه‌یه‌ چاودێریان ده‌کا، خه‌ڵکانێکی دیکه‌ هه‌ن که‌ ناویان پارله‌مانتاره‌ و ده‌توانن چاودێری کاره‌کانیان بکه‌ن و تا ئه‌ندازه‌ی متمانه‌ لێ سه‌ندنه‌وه‌ و حکومه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ ده‌ستیان ده‌ڕوات.  دانیشتنێکی پارله‌مانی کوردستان به‌ به‌شداری سه‌رۆکی حکومه‌ت سیستمی سیاسی ئێمه‌ له‌ گه‌شه‌ کردنه‌، گۆڕانی هاوکێشه‌ سیاسییه‌ چه‌قبه‌ستووه‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی که‌ سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان و...
Image
ده‌قی نامه‌ی خانمه‌ له‌ سێداره‌ دراوی ئێرانی ره‌یحانه‌ جه‌باری بۆ شوعله‌ خان ی دایکی یاد قوربانی - بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی کردویه‌تیه‌ کوردی   رێحانه‌ به‌ده‌م داوای به‌رپرسێكی باڵای هه‌واڵگری ئێرانه‌وه‌ ده‌چێت، كه‌ داوای لێكردبوو سه‌ردانی بكات تا كاری دیكۆری ناو ماڵی بۆ بكات، لێره‌وه‌ چیرۆكه‌ تراژیدییه‌كه‌ی‌ رێحانه‌ ده‌ستپێده‌كات. كه‌ ئه‌وكات (19ساڵ) بوو به‌رپرسه‌كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی رێحانه‌ بۆ ماڵیان هه‌وڵده‌دات ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته‌ سه‌ریی، به‌ڵام ئه‌و به‌رگری ده‌كات‌و ناهێڵێت، چه‌قۆیه‌ك له‌به‌رپرسه‌كه‌ ده‌دات‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌مرێت. شه‌مه‌ 25/10، حكومه‌تی ئیسلامی ئێرانی دوای زیاتر له‌ پێنج ساڵ زیندانی رێحانه‌ی به‌تۆمه‌تی كوشتن له‌سێداره‌دا. له‌مانگی چواری ئه‌مساڵدا رێحانه‌ نامه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ دایكی (شوعله‌) ده‌نوسێت‌و چالاكه‌وانانی ئێرانی بۆ ئینگلیزی وه‌ریانگێڕاوه‌و له‌گۆڤاری سله‌یتی ئه‌مریكیدا بڵاوبۆته‌وه‌. له‌نامه‌كه‌دا رێحانه‌ داواده‌كات كه‌ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی نه‌نێژن‌و بیبه‌خشن به‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیانه:‌. ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه‌تی...