Posts

Image
ده‌وڵه‌تدارى له‌ بیرى  فۆكۆیامادا ره‌گه‌زه‌كانى سیستمى سیاسى -  ده‌وڵه‌ت   هێمن میرانى فۆكۆیاما له‌ كتێبى بنچینه‌كانى سیستمى سیاسى له‌ سێ سه‌به‌ته‌ ره‌گه‌زه‌كانى سیستمى سیاسى جیاده‌كاته‌وه‌. به‌لاى ئه‌و، ئه‌و سێ ره‌گه‌زه‌ له‌ پێداویستیه‌ هه‌ره‌ گرنگ و سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌ر سیستمێكى سیاسین كه‌ تواناى ئیشكردن و گه‌شه‌ كردنى هه‌بێ. ره‌گه‌زه‌كان بریتین له‌ ده‌وڵه‌ت، رۆڵى قانون، و حكومه‌تى به‌رپرسیار. یه‌كه‌م، ده‌وڵه‌ت: فۆكۆیاما به‌ وردى ده‌چێته‌ بنج و بناوانى ئه‌و تیۆرانه‌ى باس له‌ سه‌ره‌تاكانى سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت چه‌ندین تیۆرى جۆراوجۆر هه‌ن كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌ره‌تاكانى دروست بوونى ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌رِێنێته‌وه‌ بۆ هۆكارى جۆراو جۆر به‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ كامیان به‌ڵگه‌ى باوه‌رِ پێهێنه‌ریان له‌ لا بێ. بۆ نمونه‌ تۆماس هۆبز له‌ رێى تیۆرى گرێبه‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مرۆڤه‌كان به‌ هۆى درِه‌ندییان له‌ قۆناغى سروشتى و ژیانى پێش دروست بوونى ده‌وڵه‌ت، ناچار بوون سنوورێك بۆ یه‌كترى دابنێن و چیتر خوێنى یه‌كترى نه‌رێژن....
Image
ده‌وڵه‌تدارى له‌ بیرى فۆكۆیامادا… له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌شایه‌ریه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تى مۆدێرن   هێمن میرانى فرانسیس فۆكۆیاما له‌ ساڵى 1952 له‌ شیكاگۆ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ دایك بووه‌ له‌ نێو هاورِێكانى و خۆشى زیاتر وه‌كو فرانك. خۆى ده‌ناسێنێ. ده‌رچووى زانكۆى هارڤارده‌ و پله‌ى زانستى پرۆفیسۆره‌ له‌ زانستى سیاسه‌ت و بایه‌خ به‌ پرسه‌كانى حوكمرِانى، به‌ دیموكراسى بوون، سیستمى سیاسى و ئابورى سیاسى ده‌دات. تا كۆتایی شه‌رِى سارد به‌و ئه‌ندازه‌ گه‌وره‌یه‌ ناسراو نه‌بوو. به‌ نوسینى وتارێك به‌ ناونیشانى كۆتایی مێژوو كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندى رمانى بلۆكى سۆسیالیستى و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له‌ هاوینى 1989 له‌ گۆڤارى ناشناڵ ئینتریست ى ئه‌مریكى بڵاوى كرده‌وه‌، ئه‌ستێره‌ى به‌ختى هه‌ڵات و كه‌وته‌ نێو دونیاى ناوبانگى و تیشكى زۆرى میدیایی خرایه‌ سه‌ر. به‌ تایبه‌تتر كه‌ له‌ ساڵى 1992 تێزه‌كه‌ى فراوان كرد و كتێبێكى به‌ ناونیشانى " كۆتایی مێژوو و دوایین پیاو The End of History and the Last Man بڵاو كرایه‌وه‌. له‌ رێى ئه‌م تێزه‌وه‌ فۆكۆیاما بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ ئیدى مێژوو ...
Image
ئاماژه‌كانى گه‌نده‌ڵى و راپۆرته‌كانى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى   هێمن میرانى* ساڵانه‌ رێكخراوێكى نا حكومى نێوده‌وڵه‌تى به‌ ناوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى Transparency International كه‌ باره‌گاى سه‌ره‌كى له‌ (به‌رلین)ه‌ راپۆرتێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و تیایدا ژماره‌یه‌كى زۆرى وڵاتانى دونیا له‌ رووى تێگه‌یشتن له‌ ئاستى گه‌نده‌ڵى له‌ كه‌رتى گشتیدا ریز به‌ند ده‌كات. به‌شێك له‌ میدیاكانى دونیا به‌ گشتى و میدیاكانى كوردستان به‌ تایبه‌ت به‌رده‌وام ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ له‌ كاتى راپۆرت نوسین ده‌رباره‌ى ئه‌و راپۆرته‌ ساڵانه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ و وه‌كو پۆلێنبه‌ندى له‌ گه‌نده‌ڵترینه‌وه‌ تا پاكترین وڵاتى دونیا ئاماژه‌ بۆ ئه‌و راپۆرته‌ ده‌كه‌ن. له‌ كاتێك ئه‌م راپۆرته‌ وه‌كو له‌ ناوه‌كه‌یدا دیاره‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ پێرِستى تێگه‌یشتنى گه‌نده‌ڵى Corruption Perception Index ئاماژه‌یه‌ بۆ تێرِوانینى پیاوانى كار و ده‌سته‌بژێرى وڵاته‌كان ده‌رباره‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ كه‌رتى گشتیدا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ سروشتى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ تواناى پێوانه‌كردنى له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌...
Image
چۆن كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل هاته‌ كوردستان و دواتر چى قه‌وما!  رۆیته‌رز دیووه‌ نه‌گوتراوه‌كانى چیرۆكه‌كه‌ ده‌گێرِێته‌وه‌ هه‌رێمێك كه‌ هێشتا به‌شێكه‌ له‌ وڵاتێكى پرِ ئاژاوه‌ و رق و كینه‌ى قوڵى وه‌كو عێراق، ده‌رو دراوسێكانیشى درِدۆنگانه‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌كانى ده‌رِوانن، و ركابه‌ره‌ سیاسییه‌ ناوخۆییه‌كانى خودى هه‌رێمه‌كه‌ خۆشى، هێشتا له‌ قۆناغه‌ هه‌ره‌ به‌راییه‌كانى مه‌راسۆنى سیاسى دیموكراسیدان. له‌ وه‌ها دۆخێكدا هه‌نگاوه‌كان له‌ رووى سیاسى و ئابوریه‌وه‌ ده‌بێ زۆر وریایانه‌ و زیره‌كانه‌ هه‌ڵبگیرێن. هه‌رێمى كوردستان ئێستا له‌ هه‌ر كاتێك زیاتر به‌ هۆى شه‌رِى دژى گروپى تیرۆریستى داعش له‌ ژێر زووى میدیاى جیهانیدایه‌، له‌ پاڵ ئه‌مه‌ش چیرۆكى جۆراوجۆر له‌ پاڵ ئازایه‌تى پێشمه‌رگه‌دا ده‌بنه‌ مانشێتى میدیا و ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ. هه‌فته‌ى رابردوو ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى رۆیته‌رز راپۆرتێكى درێژى ده‌رباره‌ى سه‌ره‌تا ململانێكانى هاتنى كۆمپانیاى نه‌وتى ئه‌مریكى، ئیكسۆن مۆبیل بۆ كوردستان بڵاو كرده‌وه‌. راپۆرته‌كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر سىَ رۆژنامه‌نووس دیمیترى ژانیكۆڤ له‌ له‌نده‌ن، ئیزابیل كۆلس له‌ هه‌ول...
Image
له‌ گه‌ڵ بیریاری ئه‌مریکی فرانسیس فۆکۆیاما... هه‌ڵسه‌نگاندنی تێزی کۆتایی مێژوو، سه‌ردارێتی سیستمی لیبرال دیموکراسی ئه‌مه‌ ده‌قی دیمانه‌ی که‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی یه‌ له‌ گه‌ڵ فۆکۆیاما له‌م لینکه‌ له‌ شێوه‌ی نامیلکه‌ی ئه‌لیکترۆنی دایبه‌زێنه‌ https://drive.google.com/file/d/0B5tIcq9p-sr8b3FKNEZ1UEN0ZUU/view
Image
كوردستان: سپارتا بچووكه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست   مایكڵ نایتس، لێكۆڵه‌ر له‌ سه‌نته‌ری واشنتن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، پسپۆرِی سیاسه‌ت و ئاسایشی عێراق، وتارێكی له‌ سایتی ئینگلیزی ئه‌لجه‌زیره‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ به‌ ناونیشانى " كوردستانى عێراق: سپارتاى بچووكى داهاتووى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست". له‌م وتاره‌دا نوسه‌ر باس له‌ هه‌وڵه‌كانى كورد بۆ به‌ده‌ست هێنانى هاوكارى راسته‌وخۆى سه‌ربازى و ئاسایشى ئه‌مریكا ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ره‌كانى ئه‌و هاوكاریه‌ ئاسانتر ده‌كه‌ن. نوسه‌ر به‌راوردێكى ژماره‌یی ده‌كات له‌ نێوان ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌ى ئه‌مریكا بۆ بونیادنانى چه‌ند لیوایه‌كى پێشمه‌رگه‌ له‌ گه‌ڵ زیاتر له‌ سه‌د لیواى سوپاى عێراق خه‌رجى كردبوو.   ئاماده‌کردنی: هێمن میرانى   Little Sparta سپارتاى بچووك ماناى چیه‌؟ نوسه‌ر بۆچى ئه‌م ناوه‌ى كردۆته‌ ناونیشانى وتاره‌كه‌ى و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته‌ چ ئه‌كته‌رێكى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست؟ ئایا ئه‌و سپارتا بچووكه‌ خێر بۆ وڵاتى ئێمه‌ ده‌هێنێ یان شه‌رِ؟ نوسه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى وتاره‌كه‌دا باسى ئه‌م ده‌سته‌واژ...
Image
له‌ ئه‌زموونى به‌ریتانیاوه‌ هه‌ندێ پێشنیار بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌رباره‌ى ریفۆرم له‌ سیستمى هاتۆچۆ هێمن میرانى پێشه‌كى من پسپۆرى ئه‌و بواره‌ نیم، به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ساڵێك و چه‌ند مانگێكه‌ ئۆتۆمبێڵ لێره‌ لێده‌خورِم دواى ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شوفێرى به‌ریتانیام به‌ ده‌ستهێنا، به‌ پێویستى ده‌زانم هه‌ندێ سه‌رنجى گشتى بخه‌مه‌ به‌رده‌ست لایه‌نى په‌یوه‌نددار به‌ ئومێدى ئه‌وه‌ى به‌شدار بم له‌ هه‌وڵه‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى كاره‌ساتى ئۆتۆمبێل كه‌ زیانى گیانى و ماددى گه‌وره‌ به‌ وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نن.  بۆ ئه‌وه‌ى له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خوێنه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ نه‌چێته‌ ژووره‌وه‌، مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ كوردستان و به‌ریتانیا به‌راورد بكرێن، به‌ڵام بۆ بونیادنانى سیستمى هاتوچۆى هاوچه‌رخ ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ سوود له‌ ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتوو وه‌ربگیرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌لێنانه‌ بكرێ كه‌ كاره‌ساتى هاتوچۆ زیاتر ده‌كه‌ن. ئه‌م نوسینه‌ هه‌وڵێكى سه‌ره‌تاییه‌ وه‌كو هاوڵاتیه‌ك كه‌ خه‌مى خه‌ڵك و سامانى گشتى وڵاته‌كه‌یه‌تى. سه‌رمایه‌ى نیشتیمانى به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و ئامارانه‌ى له‌ چه‌ند ساڵى ...