Posts

Image
ده‌وڵه‌تدارى له‌ بیرى فۆكۆیامادا… ده‌وڵه‌تى مۆدێرن و ده‌وڵه‌تى میراتى   هێمن میرانی   له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌سته‌ كردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت وه‌كو پایه‌یه‌كى سه‌ره‌كى سیستمى سیاسى، فۆكۆیاما ئاماژه‌ بۆ دوو فۆرمى سه‌ره‌كى ده‌وڵه‌ت ده‌كات كه‌ بریتین له‌ ده‌وڵه‌تى میراتى Patrimonial State و ده‌وڵه‌تى مۆدێرن Modern State. له‌ ده‌وڵه‌تى میراتى، په‌یوه‌ندى خوێن و دۆستایه‌تى نێوان سه‌ركرده‌كان و خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ى خێر وبێرى زۆره‌ و پێوه‌رى سه‌ره‌كى پێدانى كارى باش و پۆست و پله‌و پایه‌یه‌. فۆكۆیاما ده‌ڵێ ئه‌و مۆدێله‌ى ده‌وڵه‌ت زیاتر له‌ كۆن هه‌بوو به‌ تایبه‌ت له‌ شانشینه‌كان كه‌ پادشا به‌ ئاشكرا وڵاتى وه‌كو موڵكى خۆى سه‌یر ده‌كرد و به‌ ئاره‌زووى خۆى دابه‌شى ده‌كرد، بۆ نمونه‌ شارێكى ده‌كرده‌ دیارى هاوسه‌رگیرى كچێكى. ئه‌و ده‌ڵێ له‌ سه‌رده‌مى ئێستادا زه‌حمه‌ته‌ به‌و زه‌قیه‌ سه‌ركرده‌ هه‌بێ و بوێرى ئه‌وه‌ى تێدا بێ و بڵێ وڵاته‌كه‌ موڵكى خۆیه‌تى، به‌ڵام به‌ فۆرمى دیكه‌ كه‌ ئه‌و ناوى لێ ناوه‌ ده‌وڵه‌تى میراتگیرى نوێ Newpatrimonial State ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌رِێوه‌ ده‌چێ. له‌ ده‌وڵه‌تى نوێی میراتگریدا، هه...
Image
پێشتر ته‌نیا سه‌رنج له‌سه‌ر نه‌هامه‌تیه‌كانى ژن بوو له‌ رۆژهه‌ڵات.. . ئافره‌تانى كۆبانێ چیڕۆكى دیكه‌ بۆ میدیاى رۆژئاوا ده‌رباره‌ى ژن ده‌دۆزنه‌وه‌  هێمن میرانى    به‌شدارى فراوانى كچان و ژنانى كورد له‌ شه‌ڕى دژى داعش له‌ باشور و رۆژئاواى كوردستان به‌ گشتى و شارى خۆڕاگرى كۆبانێ به‌ تایبه‌ت وه‌ك دیارده‌یه‌كى گرنگ له‌ میدیاكانى رۆژئاوا سه‌یر ده‌كرێ. ده‌ركه‌وتنى ئافره‌تان به‌ چه‌كه‌وه‌ شان به‌ شانى پیاوان له‌ ریزه‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕێكى یه‌كجار سه‌ختى وه‌كو ئه‌وه‌ى كۆبانێ بۆ میدیاى رۆژئاوا بابه‌تێكى سه‌رنج راكێش و جێی بایه‌خه‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ ژن له‌ كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتیه‌كان سیمبولى چه‌وسانه‌وه‌ و جیاكارى ره‌گه‌زییه‌ و ئه‌و راپۆرتانه‌ى ده‌رباره‌ى دۆخى ئافره‌ت له‌ رۆژهه‌ڵات ده‌گوازرێنه‌وه‌ هه‌میشه‌ باس له‌ نه‌هامه‌تیه‌كانى ژن ده‌كه‌ن. رۆژنامه‌كانى رۆژئاوا و رێكخراوه‌كانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ راهاتبوون له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرت ده‌رباره‌ى قه‌باره‌ ئه‌و توندوتیژیه‌ جۆراوجۆرانه‌ى رۆژانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ره‌گه‌زى مێینه‌ له‌ وڵاتانى دواكه‌وتووى رۆژهه‌ڵات ئه‌نجام ده‌در...
Image
ده‌وڵه‌تدارى له‌ بیرى  فۆكۆیامادا ره‌گه‌زه‌كانى سیستمى سیاسى -  ده‌وڵه‌ت   هێمن میرانى فۆكۆیاما له‌ كتێبى بنچینه‌كانى سیستمى سیاسى له‌ سێ سه‌به‌ته‌ ره‌گه‌زه‌كانى سیستمى سیاسى جیاده‌كاته‌وه‌. به‌لاى ئه‌و، ئه‌و سێ ره‌گه‌زه‌ له‌ پێداویستیه‌ هه‌ره‌ گرنگ و سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌ر سیستمێكى سیاسین كه‌ تواناى ئیشكردن و گه‌شه‌ كردنى هه‌بێ. ره‌گه‌زه‌كان بریتین له‌ ده‌وڵه‌ت، رۆڵى قانون، و حكومه‌تى به‌رپرسیار. یه‌كه‌م، ده‌وڵه‌ت: فۆكۆیاما به‌ وردى ده‌چێته‌ بنج و بناوانى ئه‌و تیۆرانه‌ى باس له‌ سه‌ره‌تاكانى سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت چه‌ندین تیۆرى جۆراوجۆر هه‌ن كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌ره‌تاكانى دروست بوونى ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌رِێنێته‌وه‌ بۆ هۆكارى جۆراو جۆر به‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ كامیان به‌ڵگه‌ى باوه‌رِ پێهێنه‌ریان له‌ لا بێ. بۆ نمونه‌ تۆماس هۆبز له‌ رێى تیۆرى گرێبه‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مرۆڤه‌كان به‌ هۆى درِه‌ندییان له‌ قۆناغى سروشتى و ژیانى پێش دروست بوونى ده‌وڵه‌ت، ناچار بوون سنوورێك بۆ یه‌كترى دابنێن و چیتر خوێنى یه‌كترى نه‌رێژن....
Image
ده‌وڵه‌تدارى له‌ بیرى فۆكۆیامادا… له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌شایه‌ریه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تى مۆدێرن   هێمن میرانى فرانسیس فۆكۆیاما له‌ ساڵى 1952 له‌ شیكاگۆ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ دایك بووه‌ له‌ نێو هاورِێكانى و خۆشى زیاتر وه‌كو فرانك. خۆى ده‌ناسێنێ. ده‌رچووى زانكۆى هارڤارده‌ و پله‌ى زانستى پرۆفیسۆره‌ له‌ زانستى سیاسه‌ت و بایه‌خ به‌ پرسه‌كانى حوكمرِانى، به‌ دیموكراسى بوون، سیستمى سیاسى و ئابورى سیاسى ده‌دات. تا كۆتایی شه‌رِى سارد به‌و ئه‌ندازه‌ گه‌وره‌یه‌ ناسراو نه‌بوو. به‌ نوسینى وتارێك به‌ ناونیشانى كۆتایی مێژوو كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندى رمانى بلۆكى سۆسیالیستى و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له‌ هاوینى 1989 له‌ گۆڤارى ناشناڵ ئینتریست ى ئه‌مریكى بڵاوى كرده‌وه‌، ئه‌ستێره‌ى به‌ختى هه‌ڵات و كه‌وته‌ نێو دونیاى ناوبانگى و تیشكى زۆرى میدیایی خرایه‌ سه‌ر. به‌ تایبه‌تتر كه‌ له‌ ساڵى 1992 تێزه‌كه‌ى فراوان كرد و كتێبێكى به‌ ناونیشانى " كۆتایی مێژوو و دوایین پیاو The End of History and the Last Man بڵاو كرایه‌وه‌. له‌ رێى ئه‌م تێزه‌وه‌ فۆكۆیاما بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ ئیدى مێژوو ...
Image
ئاماژه‌كانى گه‌نده‌ڵى و راپۆرته‌كانى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى   هێمن میرانى* ساڵانه‌ رێكخراوێكى نا حكومى نێوده‌وڵه‌تى به‌ ناوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى Transparency International كه‌ باره‌گاى سه‌ره‌كى له‌ (به‌رلین)ه‌ راپۆرتێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و تیایدا ژماره‌یه‌كى زۆرى وڵاتانى دونیا له‌ رووى تێگه‌یشتن له‌ ئاستى گه‌نده‌ڵى له‌ كه‌رتى گشتیدا ریز به‌ند ده‌كات. به‌شێك له‌ میدیاكانى دونیا به‌ گشتى و میدیاكانى كوردستان به‌ تایبه‌ت به‌رده‌وام ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ له‌ كاتى راپۆرت نوسین ده‌رباره‌ى ئه‌و راپۆرته‌ ساڵانه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ و وه‌كو پۆلێنبه‌ندى له‌ گه‌نده‌ڵترینه‌وه‌ تا پاكترین وڵاتى دونیا ئاماژه‌ بۆ ئه‌و راپۆرته‌ ده‌كه‌ن. له‌ كاتێك ئه‌م راپۆرته‌ وه‌كو له‌ ناوه‌كه‌یدا دیاره‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ پێرِستى تێگه‌یشتنى گه‌نده‌ڵى Corruption Perception Index ئاماژه‌یه‌ بۆ تێرِوانینى پیاوانى كار و ده‌سته‌بژێرى وڵاته‌كان ده‌رباره‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ كه‌رتى گشتیدا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ سروشتى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ تواناى پێوانه‌كردنى له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌...
Image
چۆن كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل هاته‌ كوردستان و دواتر چى قه‌وما!  رۆیته‌رز دیووه‌ نه‌گوتراوه‌كانى چیرۆكه‌كه‌ ده‌گێرِێته‌وه‌ هه‌رێمێك كه‌ هێشتا به‌شێكه‌ له‌ وڵاتێكى پرِ ئاژاوه‌ و رق و كینه‌ى قوڵى وه‌كو عێراق، ده‌رو دراوسێكانیشى درِدۆنگانه‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌كانى ده‌رِوانن، و ركابه‌ره‌ سیاسییه‌ ناوخۆییه‌كانى خودى هه‌رێمه‌كه‌ خۆشى، هێشتا له‌ قۆناغه‌ هه‌ره‌ به‌راییه‌كانى مه‌راسۆنى سیاسى دیموكراسیدان. له‌ وه‌ها دۆخێكدا هه‌نگاوه‌كان له‌ رووى سیاسى و ئابوریه‌وه‌ ده‌بێ زۆر وریایانه‌ و زیره‌كانه‌ هه‌ڵبگیرێن. هه‌رێمى كوردستان ئێستا له‌ هه‌ر كاتێك زیاتر به‌ هۆى شه‌رِى دژى گروپى تیرۆریستى داعش له‌ ژێر زووى میدیاى جیهانیدایه‌، له‌ پاڵ ئه‌مه‌ش چیرۆكى جۆراوجۆر له‌ پاڵ ئازایه‌تى پێشمه‌رگه‌دا ده‌بنه‌ مانشێتى میدیا و ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ. هه‌فته‌ى رابردوو ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى رۆیته‌رز راپۆرتێكى درێژى ده‌رباره‌ى سه‌ره‌تا ململانێكانى هاتنى كۆمپانیاى نه‌وتى ئه‌مریكى، ئیكسۆن مۆبیل بۆ كوردستان بڵاو كرده‌وه‌. راپۆرته‌كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر سىَ رۆژنامه‌نووس دیمیترى ژانیكۆڤ له‌ له‌نده‌ن، ئیزابیل كۆلس له‌ هه‌ول...
Image
له‌ گه‌ڵ بیریاری ئه‌مریکی فرانسیس فۆکۆیاما... هه‌ڵسه‌نگاندنی تێزی کۆتایی مێژوو، سه‌ردارێتی سیستمی لیبرال دیموکراسی ئه‌مه‌ ده‌قی دیمانه‌ی که‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی یه‌ له‌ گه‌ڵ فۆکۆیاما له‌م لینکه‌ له‌ شێوه‌ی نامیلکه‌ی ئه‌لیکترۆنی دایبه‌زێنه‌ https://drive.google.com/file/d/0B5tIcq9p-sr8b3FKNEZ1UEN0ZUU/view