Posts

Graduate Conference on Corruption and Anti-Corruption

Image
On 12-13 January 2015, I had a privilege to participate in the ‘Graduate Conference on Corruption and Anti-Corruption’ hosted by the Sussex Centre for the Study of Corruption at the University of Sussex, Brighton, UK. A wide range of papers about different fields of corruption and anti-corruption movement around the world were presented. I presented a paper on Party Patronage in Kurdistan region of Iraq, which focused on methods that applied to provide public sector jobs to people, how people are appointed to hold political positions and career executives, and how some exceptional pensions that ruling parties introduced to favour their members are distributed. The conference was a great opportunity to meet some new scholars and share experiences and knowledge with one another.  
Image
دیمانه‌ی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ ده‌رباره‌ی به‌شداری به‌رپرسه‌کان له‌ بۆنه‌ ئایینیه‌کان، چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ کردن له‌ گه‌ڵ ئایین و په‌ڕگیری ئایینی http://www.dengiamerika.com/content/article/2584538.html
Image
بناغه‌كانى ده‌وڵه‌تدارى له‌ كوردستان ...بونیادنانى هێزى یه‌كگرتوو هێمن میرانى   له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى حزبى سیاسى له‌ كوردستان وه‌كو بزاڤى رزگاریخوازى سیاسى و چه‌كدار له‌ دژى رژێمه‌كانى عێراق پێش دروستبوونى داموده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو پارله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ت و قه‌زا و داموده‌زگاكانى دیكه‌ بوونى هه‌بووه‌، له‌ دواى دروست بوونى ئه‌و داموده‌زگایانه‌ش، به‌ تایبه‌ت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ به‌شێك له‌ حزبه‌ سیاسییه‌كان پێش و پاش راپه‌رِین شه‌رِى چه‌كدارییان له‌ گه‌ڵ یه‌كترى كرد، بووه‌ كارێكى زه‌حمه‌ت كه‌ ته‌نیا وه‌كو حزبى سیاسى مۆدێرن ببنه‌ داموده‌زگاى سیاسى مه‌ده‌نى و ته‌نیا ململانێى سیاسى بكه‌ن. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ واى كرد كه‌ نه‌توانرێ له‌ پاڵ گه‌شه‌ى داموده‌زگاكانى دیكه‌، هێزى یه‌كگرتووى كوردستان گه‌شه‌ى پێ بدرێ. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌رِێینه‌وه‌ دواوه‌، له‌ ئێستادا هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى زۆر گه‌وره‌ى به‌ ئاراسته‌ى بونیادنان و سه‌قامگیركردنى داموده‌زگا نیشتیمانییه‌كانى ناوه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ بۆشایی گه‌وره‌ و جددى هه‌ن كه‌ ده‌بێ قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێ چونكه‌ مانه‌و...

Give & Go

I have posted this comment to someone's blog on happiness. I thought it may be useful if I post it here as well.  It is early morning here in the UK. It is freezing and also the last day of 2014 :).  For me, happiness means helping other people without receiving or expecting anything in return. Any kinds of help, just Give & Go, and make somebody else feels happy. It may sound weird as I am not a charity organisation but it is great to feel like that. I can tell you a bit about it. Helping is a great blessing. We may not realise how important it is until we are really in need to be helped out somehow. It is a huge blessing when you don't offer help to gain something in return. I have been applying this since I was a university student around 10 years ago. It has made me smile and feel great. You can feel it particularly when someone by accident one day tells you that your help was such a relief. You may not have thought about it! This kind of feeling has encouraged me to k...
Image
ده‌وڵه‌تدارى له‌ دیدی فۆكۆیامادا... حكومه‌تى به‌رپرسیار   هێمن میرانى سێیه‌م پایه‌ى سیستمى سیاسى، له‌ پاڵ ده‌وڵه‌ت و رۆڵى قانون كه‌ له‌ وتاره‌كانى پێشوو باس كران، بریتیه‌ له‌ بوونى حكومه‌تێكى به‌رپرسیار. فرانسیس فۆكۆیاما له‌ كتێبى " بنچینه‌كانى سیستمى سیاسى" ده‌رباره‌ى حكومه‌تى به‌رپرسیار - Accountable government ده‌ڵێ " بوونى حكومه‌تى به‌رپرسیار ماناى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ركرده‌ و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌ست بكه‌ن كه‌ ئه‌وان به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌ سه‌ركردایه‌تیان ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌وان بخه‌نه‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان" . خه‌بات 2014/12/29 فۆكۆیاما ده‌ڵێ له‌ مێژوودا به‌ رێگه‌ى جۆراوجۆر كار بۆ هێنانه‌ كایه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێكى به‌رپرسیار كراوه‌. بۆ نمونه‌ له‌ شارستانێتى چین و ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌ ژێر كاریگه‌رى فه‌یله‌سوفى ناودارى چینى كۆنفۆشیوس دا بوون، ئه‌م پرسه‌  وه‌كو پرۆسه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یی و ئه‌خلاقی سه‌یر كراوه‌. له‌م وڵاتانه‌دا میره‌كان وا په‌روه‌رده‌ ده‌كران كه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتى بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیه‌كا...
Image
ده‌وڵه‌تدارى له‌ بیرى فۆكۆیامادا… رۆڵى قانون   هێمن میرانی وه‌كو له‌ وتاره‌كانى پێشوو باس كرا، به‌لاى فۆكۆیاما سیستمى سیاسى پێویستى به‌ سێ پایه‌ى سه‌ره‌كى هه‌یه‌، ده‌وڵه‌ت و رۆڵى قانون و حكومه‌تى به‌رپرسیار. پاش ئه‌وه‌ى باسى ده‌وڵه‌ت و جۆره‌كانیمان كرد، ئێستا با هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر پایه‌ى دووه‌م بكه‌ین. ده‌رباره‌ى رۆڵى قانون the rule of law فۆكۆیاما ده‌ڵێ قانون ده‌توانرێ بۆ كۆنترۆڵكردنى كۆمه‌ڵگه‌ به‌كار بهێندرێ. به‌ڵام مه‌به‌ستى ئه‌و له‌ رۆڵى قانون ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانرێ به‌سه‌ر كه‌سه‌ به‌هێزه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ جێبه‌جێ بكرێ، واته‌ بۆ كۆنترۆڵكردنى سه‌ركرده‌ و كاربه‌ده‌ستان بخرێته‌ گه‌رِ. ئه‌و ده‌ڵێ داموده‌زگاكانى به‌رهه‌مهێنان و جێبه‌جێكردنى قانون ده‌بێ له‌و ئاسته‌دا بن كه‌ قانون به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكدا جێبه‌جێ بكه‌ن، جا ده‌سه‌ڵاتدار بن یان بێ ده‌سه‌ڵات. فۆكۆیاما له‌ كتێبى "بنچینه‌كانى سیستمى سیاسى" به‌ قوڵى تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر بنه‌چه‌ و سه‌رچاوه‌كانى قانون له‌ مێژووى مرۆڤایه‌تیدا. باس له‌ قۆناغى پێش سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تى سیكۆلار ده‌كات به‌ تایبه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ئایین سه‌رچ...
Image
ده‌وڵه‌تدارى له‌ بیرى فۆكۆیامادا… ده‌وڵه‌تى مۆدێرن و ده‌وڵه‌تى میراتى   هێمن میرانی   له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌سته‌ كردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت وه‌كو پایه‌یه‌كى سه‌ره‌كى سیستمى سیاسى، فۆكۆیاما ئاماژه‌ بۆ دوو فۆرمى سه‌ره‌كى ده‌وڵه‌ت ده‌كات كه‌ بریتین له‌ ده‌وڵه‌تى میراتى Patrimonial State و ده‌وڵه‌تى مۆدێرن Modern State. له‌ ده‌وڵه‌تى میراتى، په‌یوه‌ندى خوێن و دۆستایه‌تى نێوان سه‌ركرده‌كان و خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ى خێر وبێرى زۆره‌ و پێوه‌رى سه‌ره‌كى پێدانى كارى باش و پۆست و پله‌و پایه‌یه‌. فۆكۆیاما ده‌ڵێ ئه‌و مۆدێله‌ى ده‌وڵه‌ت زیاتر له‌ كۆن هه‌بوو به‌ تایبه‌ت له‌ شانشینه‌كان كه‌ پادشا به‌ ئاشكرا وڵاتى وه‌كو موڵكى خۆى سه‌یر ده‌كرد و به‌ ئاره‌زووى خۆى دابه‌شى ده‌كرد، بۆ نمونه‌ شارێكى ده‌كرده‌ دیارى هاوسه‌رگیرى كچێكى. ئه‌و ده‌ڵێ له‌ سه‌رده‌مى ئێستادا زه‌حمه‌ته‌ به‌و زه‌قیه‌ سه‌ركرده‌ هه‌بێ و بوێرى ئه‌وه‌ى تێدا بێ و بڵێ وڵاته‌كه‌ موڵكى خۆیه‌تى، به‌ڵام به‌ فۆرمى دیكه‌ كه‌ ئه‌و ناوى لێ ناوه‌ ده‌وڵه‌تى میراتگیرى نوێ Newpatrimonial State ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌رِێوه‌ ده‌چێ. له‌ ده‌وڵه‌تى نوێی میراتگریدا، هه...