Posts

بەڵێ سەرۆک بارزانیمان پێویستە

Image
هێمن میرانی پۆستی سەرۆکی هەرێم، کە بەڕێز مەسعود بارزانی یەکەم سەرۆکیەتی لە ١٠ ساڵی رابردوو، خەریکە بە جۆریکی خراپ کورد لە باشوری کوردستان لە دۆخێکی یەکجار هەستیاردا دابەش دەکات. بارزانی بە گوێرەی قانونی سەرۆکایەتی هەرێم جارێک لە پارلەمان و جارێک بە دەنگی خەڵک و دوو ساڵیش بە قانونێکی پارلەمان، کە قانونی سەرۆکایەتی هەرێمی پەک خستووە، لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندایە. بارزانی پێویستی بەوە نیە من لێرە باسی بکەم، مێژووی خۆی و تێکۆشانی خۆی لە پێناوی میللەتەکەی شاهێدی ئەون. لە ئێستادا کە کوردستان بە دۆخێکی یەکجار خراپی ئابوری تێپەڕ دەبێ، لە شەڕێکی سەختیشدایە لە گەڵ داعش، خەریکە کورسیەکەی بارزانی دەبێتە هۆکاری پەرتکردنی زیاتری ناوماڵی کورد. پەرتکردنێک کە رەنگە لە دۆخێکی ئاساییدا وەکو کێبڕکێی سیاسی سەیر بکرێ بەڵام لە ئێستای کوردستاندا مەگەر وەکو هەڕەشەیەکی ناوخۆیی چاوی لێ بکرێ. کوردستان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە، پارتی کە دەیەوێ بە هەر جۆرێک بێ بارزانی ببێتەوە سەرۆکی هەرێم بە دەسەڵاتەکانی ئێستای، لایەنی بەرامبەر کە رەنگە زۆر لاریان لە مانەوەی بارزانی نەبێ ئەگەر لە پارلەمان هە...

خوێندنەوەیەکی دیکە بۆ کورد و شەڕی ناوخۆ

Image
کورد پێویستی بەوە نیە ئامۆژگاری بکرێ کە شەڕی ناوخۆیی نەکات، وەکو دەیڤید ماکدوێڵ دەڵێ، کورد ئەوەندەی گوللەیان بە یەکتری وەناوە، نیو ئەوەندە بە ئێران و تورکیا و عێراق و سوریایان وە نەناوە.   کورد رەنگە یەکەم میللەت بێ کە زۆرترین زیانی لە شەڕی ناوخۆیی کردبێ و کەمترین دەرسی وەرگرتبێ. هۆکارەکان رەنگە زۆر بن، بە لای من دیارترینیان ئەوەیە کە کورد خاوەنی سەرکردەی سیاسی نیە، شۆڕشگێڕ و قارەمانمان زۆرن، بەڵام سەرکردەی سیاسیمان نیە کە بتوانێ سەرۆکای ەتی بەرژەوەندییە جیاوازەکان بکات و لایەندار نەبێ. دووەمیش زۆرینەی ئەو شەڕە ناوخۆییانەی کراون کورد تەنیا یاری کەرەکە بووە، دەنا شەڕەکان لە بنەڕەتدا لە نێو دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوچەکە بووە و بە نوێنەرایەتی کراون و (Proxy war) بوونە و بە کوردیان کردووە. لە دڵەوە ئەو شەڕ و سەنگەر لێکگرتنەی دیموکرات و پەکەکە ئیدانە دەکەم، ئاشکراشە ئەوە تەنیا جەولەیەکی دیکەی ململانێی نیوان دەوڵەتانی ناوچەکەیە کە یاریزانە کوردەکان دیسان بێ هیچ دەستکەوتێک یاریان بۆ دەکەن. کورد و شەڕی ناوخۆ و هۆکارەکان دەکرێ بکرێتە پرۆژەی نوسینەوەی زنجیرە کتێب، توێژینەوەی زا...

شوێنی پەڕینەوە

Image
لە سەر شەقامی ٦٠ مەتری لە هەولێر شوێنی پەڕینەوەی ئەوەندە جوان دروست کراون لە جادەکانی بەریتانیاش هەر ئەوە هەیە.. بەڵام نزیکەی یەک کاتژمێر ڤیدیۆم تۆمار کرد لەسەر جادە، یەک شوفێرم نەدیت هاوکاری پیادەکان بکات کە دەیانەوێ مافی خۆیان پیادە بکەن و لەسەر شوێنی پەڕینەوە بە قانونی بپەڕنەوە... ئەوەی لەسەر جادەکان دەقەومێ کارەساتێکی یەکجار گەورەیە. شوفێر کەس نازانێ بۆ ئەوەندە پەلەیەتی، نوسراوە ٦٠ ئەو لە ١٠٠ کەمتر لێ ناخوڕێ.. بەو بۆنەیەوە داوا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەکەم لە چەند شوێنێکی پەڕینەوە لەسەر جادەکانی وەکو شەست مەتری و سەد مەتری ترافیک لایت بۆ هاوڵاتیان دابنێن وەکو ئەوەی لێرە لە ئەوروپا هەیە. مادەم کاکی شوفێر رێگەی نادات بپەڕێتەوە با ترافیک لایت هەبێ کە کەمتر لە خولەکێک شوفێر رادەگرێ بۆ ئەوەی ئەو خەڵکەی دەیەوێ بپەڕێتەوە بتوانێ بۆ خۆی بێ ترس بپەڕێتەوە. باوەڕتان بێ ژیانی سێ بەشی ئەوانەی دەپەڕنەوە لە مەترسیدایە...

سڵاو لە خەڵکی سادە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەکادیمیا، تەنیا کلیکێکم کرد لەسەر ئەکاونتی پرۆفیسیۆرێکی زانکۆی ئۆکسفۆرد کە نزیکەی 14 کتێب و ٤٥ لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی بڵاوکردۆتەوە و بەو کلیکە داواکاری بۆ چوو کە یەکێک لە لێکۆڵینەوەکانی کە هی ساڵی ١٩٩٤ ە بەڵکو لە ئەکاونتەکەی دابنێ، پرۆفیسۆرەکە ئیمەیلێکی تایبەتی بۆ ناردووم و نوسیویەتی " من ئێستا لە ماڵەوەم و نەخۆشم و ناتوانم بچمە زانکۆ، ئەگەر دەتوانی تا دوو هەفتەی دیکە چاوەڕێ بکەی دەچمەوە زانکۆ بۆت سکان دەکەم و رەوانەی دەکەم بۆت"... لە کوردستان، ئەو کاتەی قوت ابی ماستەر بووین، مامۆستایەکی خۆمان کتێبێکی کۆپی کراوی ئینگلیزی پێ بوو کە ساڵی ١٩٦٥ چاپ کرابوو، هی لێکۆڵەرێکی ناسراو بوو. بە شانازیەوە دەیگوت " لە کوردستان تەنیا من ئەو دانەیەم هەیە و پێشتانی نادەم، زۆر پاڕاینەوە بەڵکو بمانداتێ کۆپی بکەین، کەچی نەیدا. لە کاتێک مامۆستامان بوو ئەو دەرسەشی پێ دەگوتین"... جا کاکی خۆم خەتا بەس لە سیاسەت نیە، نیوەی ئەو کەسانەی دەبنە خاوەن بڕوانامە، یان پۆست و پلەو پایە و پارە و سەیارەیان دەست دەکەوێ نەخۆش دەکەون.. ئەو پڕۆفیسۆرە بەریتانیە کە لە...

Graduate Conference on Corruption and Anti-Corruption

Image
On 12-13 January 2015, I had a privilege to participate in the ‘Graduate Conference on Corruption and Anti-Corruption’ hosted by the Sussex Centre for the Study of Corruption at the University of Sussex, Brighton, UK. A wide range of papers about different fields of corruption and anti-corruption movement around the world were presented. I presented a paper on Party Patronage in Kurdistan region of Iraq, which focused on methods that applied to provide public sector jobs to people, how people are appointed to hold political positions and career executives, and how some exceptional pensions that ruling parties introduced to favour their members are distributed. The conference was a great opportunity to meet some new scholars and share experiences and knowledge with one another.  
Image
دیمانه‌ی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ ده‌رباره‌ی به‌شداری به‌رپرسه‌کان له‌ بۆنه‌ ئایینیه‌کان، چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ کردن له‌ گه‌ڵ ئایین و په‌ڕگیری ئایینی http://www.dengiamerika.com/content/article/2584538.html
Image
بناغه‌كانى ده‌وڵه‌تدارى له‌ كوردستان ...بونیادنانى هێزى یه‌كگرتوو هێمن میرانى   له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى حزبى سیاسى له‌ كوردستان وه‌كو بزاڤى رزگاریخوازى سیاسى و چه‌كدار له‌ دژى رژێمه‌كانى عێراق پێش دروستبوونى داموده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو پارله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ت و قه‌زا و داموده‌زگاكانى دیكه‌ بوونى هه‌بووه‌، له‌ دواى دروست بوونى ئه‌و داموده‌زگایانه‌ش، به‌ تایبه‌ت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ به‌شێك له‌ حزبه‌ سیاسییه‌كان پێش و پاش راپه‌رِین شه‌رِى چه‌كدارییان له‌ گه‌ڵ یه‌كترى كرد، بووه‌ كارێكى زه‌حمه‌ت كه‌ ته‌نیا وه‌كو حزبى سیاسى مۆدێرن ببنه‌ داموده‌زگاى سیاسى مه‌ده‌نى و ته‌نیا ململانێى سیاسى بكه‌ن. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ واى كرد كه‌ نه‌توانرێ له‌ پاڵ گه‌شه‌ى داموده‌زگاكانى دیكه‌، هێزى یه‌كگرتووى كوردستان گه‌شه‌ى پێ بدرێ. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌رِێینه‌وه‌ دواوه‌، له‌ ئێستادا هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى زۆر گه‌وره‌ى به‌ ئاراسته‌ى بونیادنان و سه‌قامگیركردنى داموده‌زگا نیشتیمانییه‌كانى ناوه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ بۆشایی گه‌وره‌ و جددى هه‌ن كه‌ ده‌بێ قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێ چونكه‌ مانه‌و...