Posts

دەزانن بۆ دوو ئیدارەیی ماوە؟

Image
لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە پرۆسەی تێکەڵکردنەوەی دوو ئیدارەکەی پێشووی کوردستان، زۆنی زەرد و سەوز دەستی پێکرد. تێکەڵکردنەوە پرۆسەیەکی خاوی بێ پلان بوو، پرۆسەیەک کە هیچ جۆرە پلە بەندیەکی زەمەنی و چاودێریەکی گشتی و دامودەزگایی بەسەرەوە نەبووە بە هۆی نا کارایی دامەزراوە نیشتیمانیەکانی وەکو پارلەمان و دەزگاکانی چاودێری. ئەو رێکخستن و یەکخستنەوەی ئیدارە لە کوردستان لە هیچ جێگەیەکی پرۆسەی گواستنەوە یان قۆناغی رێگوزەر Transition جێگەی نابێتەوە بە هۆی بێ پلانیەوە.  بۆیە لەوساوە لە بری تێکەڵکردنەوەی ئیدارە بە فیعلی، دەسەڵات و داهاتی کوردستان لە نێوان پارتی و یەکێتی دابەشکرا. لەوساوە بە کەیفی خۆیان و بە رێکەوتن خەڵکی خۆیان لە دامەزراوەکانی دامەزراند تا ئەندازەی حکومەتیان وەکو باڵۆن هەڵاوسان. بە کەیفی خۆیان ئەوەی ویستیان بە وەزیر و عەقید و بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار دایانمەزراند. بە ئارەزووی خۆیان پارەی گشتیان بۆ دامەزراندنی میدیای گەورەی حزبی تەرخان کرد، بە کەیفی خۆیان داهاتی گشتیان دایە حزبەکان بە بێ هیچ رێنمایی و قانونێک... تێکەڵکردنەوەی ئیدارە لە راستیدا دابەشکردنی داهات و سەروەت بوو بە رێکەوتنێک...

قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم

هێمن میرانی تاکە چارەسەری واقیعی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دۆخی ئێستا هەموارکردنی قانونی سەرۆکایەتی هەرێمە،  چونکە ئەگەر پرۆژەی دەستوریش ئامادە ببێ ناتوانرێ بخرێتە راپرسیەوە.  واتە ماوە و نەماوە یەک دەرگا ئەویش هەمواری قانونی سەرۆکایەتی هەرێمە. لایەنەکانی دیکە پرۆژەی خۆیان پێشکەش کردووە، ماوە پارتی. پارتی لەو کۆبوونەوانەی هەوڵ دەدات رەزامەندی وەرگرێ بۆ مانەوەی بارزانی بۆ دوو ساڵی دیکە. پێ ناچێ حزبەکان هیچ کامیان کێشەی جددیان لەمبارەیەوە هەبێ. دەمێنێتەوە چۆن مانەوەیەک و بە چ دەسەڵاتێک و لە  بەرامبەر بە چی؟ پارتی پێ دەچێ حەزی لەوە بێ وەکو ٣٠ ی حوزەیرانی ٢٠١٣ قانونێکی دیکە دەربچێ و بارزانی بە دەسەڵاتەکانی ئێستای دوو ساڵی دیکە بمێنێتەوە بە بێ دەستکاری کردنی قانونی سەرۆکایەتی هەرێم کە سیستمی سیاسی هەرێمی گۆڕیووە بۆ جۆرێک لە سیستمی نیمچە سەرۆکایەتی. کۆبوونەوەی پارتی لە گەڵ لایەنەکانی دیکە تێکۆشانە لە پێناو ئەو ئامانجە کە هاتنە دی زەحمەتتر بووە لە ٢٠١٣ بە تایبەت کە هەر لایەنە و ترسی لە لایەنگرانی خۆی هەیە و یەکێتیش وا خۆی نمایش دەکات کە باجی گەورەی داوە بە هۆی ٣٠ حوزەی...

..مەیەنە ئەوروپا...نامەیەکی کراوە بۆ گەنجانی برینداری کوردستان

Image
دیارە بە هۆی دۆخی خراپی ئابوری و شەڕ و شۆڕەوە لە کوردستان کۆچ بۆ رۆژئاوا دەستی پێکردۆتەوە. هەڵبەت ئەم کۆچە هەر بەردەوام بووە، بەڵام لە ساڵانی رابردوو تا رادەیەک رەوتی پێچەوانەی وەرگرتبوو، کۆچ لە ئەوروپاوە بۆ کوردستان. گەنجانی خۆشەویست: ئەوانەی تەنیا بە قسەی خزم و کەس و درۆ و دەلەسەی میدیاوە دەخەڵەتێن و ئەو رێگایە پڕ زەحمەتیە دەگرنە بەر، تەنیا ئەم چەند خاڵە لە برای خۆتان بە راستگۆیانە وەربگرن، دواتر خۆتان خاوەنی بڕیاری خۆتانن: یەکەم: دۆخی ئەوروپا لە رووی ژیان و گوزەرانی ئابوری و باری سیاسیەوە گۆڕانی گەورەی بە خۆیەوە دیووە و هەرگیز لە ئەوروپای هەشتاکان و نەوەدەکان و سەرەتای دووهەزارەکان ناچێ. بۆیە ئەگەر برات یان خزم و کەست لە هەشتا و نەوەدەکان هاتووە و لێرە گیرساوەتەوە و بۆتە خاوەن مۆڵەتی مانەوە و پاسپۆرت و ئیش و کاری خۆی هەیە، لە دۆخی خۆیەوە دەیەوێ هانی تۆش بداتی وڵآت بەجێ بهێڵی، هەڵبەت لە دڵسۆزیەوە بێ یان بە هەر هۆکارێکی دیکە، دڵنیابە لەوەی ئەوەی بۆ ئەو رەخساوە هەرگیز بە ئاسانی دەستی تۆ ناکەوێ. لێرە ئێستا دژە کۆچبەرەکان لە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپاوە لەسەر حوکمن. ن...

ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر سنوردار بکه‌ن

Image
هێمن میرانی له‌ئه‌زمونی بیست ساڵی رابردوی حوکمداری له ‌کوردستان، که‌سێک که‌ زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوه، تا ئاستی هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک له‌سیستمی سه‌رۆکایه‌تیدا، ‌ خودی سه‌رۆک وه‌زیر بوه‌. له‌کاتێک له‌سیستمی پارله‌مانیدا سه‌رۆک وه‌زیر و ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌ژێر چاودێری و وردبینی دایه‌ و ده‌ستی ئه‌وه‌نده‌ درێژ نیه‌. هه‌ندێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیره‌کانی کوردستان پیاده‌یان کردوه‌‌ خودی سیستمه‌که‌ پێی داون و هه‌ندێکیشی له‌ناکارایی و نه‌بونی ده‌زگاکانی لێپێچینه‌وه‌ و چاودێری وه‌کو پارله‌ماندا، سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سه‌ڵاته‌کانی فراوان کردوه‌، هه‌ندێکیشی له‌وه‌ ده‌ستکه‌وتوه‌ که‌ پێی ده‌گوترێ ده‌سه‌ڵاتی ئازادی و ده‌ست کراوه‌یی له‌ ره‌فتارکردن Discretion.   سه‌رۆک وه‌زیره‌کانی کوردستان له‌بیست ساڵی رابردو‌ که‌ ژماره‌یان ناگاته‌ په‌نجه‌کانی هه‌ردو ده‌ست، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارله‌مان کارا نه‌بوه‌، ئۆپۆزسیۆن بۆ چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ بونی نه‌بوه، موماره‌سه‌ی زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیان کردوه‌‌. پارتی و یه‌کێتی چ له‌سه‌رده‌می دو ئیداره‌یی و چ پێکه‌وه‌ له‌سه‌رده‌می حکومه‌تی هاوپه‌ی...

وریای بۆگەن خۆرەکان بن، رۆژیان هاتەوە!

Image
هێمن میرانی ژمارەیەک فەیس بووکچی، نوسەر، بە ناو سیاسی لە کوردستان هەن کە وەکو بەکتریای زیان بەخش وان، تەنیا لەسەر شتی پیس و گەنیوو گەشە دەکەن. ئەو برادەرانە تەنیا ئەو کاتە بە قسە دێن و دەمیان تیژ دەبێ کە هەست بکەن دووکەڵێکی کوێر لە شوێنێک هەیە، ئەوان زۆر ئازایانە دەچن فووی پیا دەکەن بۆ ئەوەی بگەشێتەوە و ببێتە ئاگر. بە لای ئەو جۆرە بۆگەن خۆرانە کێشە نیە ئەو ئاگرە کێ دەسوتێنێ، گرنگ ئەوەیە ئەوان دوو دیناری زیاتر و دوو دەستخۆشی سیاسی وەردەگرن. مرۆڤ زۆر  خەترە ببێتە بەشێک لە فیتنە، بە داخەوە ئەمڕۆ بە ناو بانگ بوون و تەنانەت لە زۆر بۆنەدا پلە و پۆست و ئیمتیازات وەرگرتن دەبێ بە فلتەری بۆگەن خۆری و زمان شڕی تێپەڕ ببێ. ئەو چەند رۆژەیەی هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە سەر قانونی سەرۆکایەتی هەرێم کەوتونەتە نێو کێشەیەکی سیاسی و قانونی، ئەو خەڵکە بۆگەن خۆرانە کە هەندێکیان لە پارلەمانن، هەندێکیان لە راگەیاندنەکانن و هەندێکیان لە بارەگا حزبی و ئۆفیسی فەیس بووکی حزبەکانیان دەوام دەکەن، دووبارە سەریان دەرهێناوە و بەنزینی پێلەقە بەو دوکەڵە دادەکەن بۆ ئەوەی گڕ بگرێ... هۆ خەڵکی کوردستان، ...

بەڵێ سەرۆک بارزانیمان پێویستە

Image
هێمن میرانی پۆستی سەرۆکی هەرێم، کە بەڕێز مەسعود بارزانی یەکەم سەرۆکیەتی لە ١٠ ساڵی رابردوو، خەریکە بە جۆریکی خراپ کورد لە باشوری کوردستان لە دۆخێکی یەکجار هەستیاردا دابەش دەکات. بارزانی بە گوێرەی قانونی سەرۆکایەتی هەرێم جارێک لە پارلەمان و جارێک بە دەنگی خەڵک و دوو ساڵیش بە قانونێکی پارلەمان، کە قانونی سەرۆکایەتی هەرێمی پەک خستووە، لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندایە. بارزانی پێویستی بەوە نیە من لێرە باسی بکەم، مێژووی خۆی و تێکۆشانی خۆی لە پێناوی میللەتەکەی شاهێدی ئەون. لە ئێستادا کە کوردستان بە دۆخێکی یەکجار خراپی ئابوری تێپەڕ دەبێ، لە شەڕێکی سەختیشدایە لە گەڵ داعش، خەریکە کورسیەکەی بارزانی دەبێتە هۆکاری پەرتکردنی زیاتری ناوماڵی کورد. پەرتکردنێک کە رەنگە لە دۆخێکی ئاساییدا وەکو کێبڕکێی سیاسی سەیر بکرێ بەڵام لە ئێستای کوردستاندا مەگەر وەکو هەڕەشەیەکی ناوخۆیی چاوی لێ بکرێ. کوردستان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە، پارتی کە دەیەوێ بە هەر جۆرێک بێ بارزانی ببێتەوە سەرۆکی هەرێم بە دەسەڵاتەکانی ئێستای، لایەنی بەرامبەر کە رەنگە زۆر لاریان لە مانەوەی بارزانی نەبێ ئەگەر لە پارلەمان هە...

خوێندنەوەیەکی دیکە بۆ کورد و شەڕی ناوخۆ

Image
کورد پێویستی بەوە نیە ئامۆژگاری بکرێ کە شەڕی ناوخۆیی نەکات، وەکو دەیڤید ماکدوێڵ دەڵێ، کورد ئەوەندەی گوللەیان بە یەکتری وەناوە، نیو ئەوەندە بە ئێران و تورکیا و عێراق و سوریایان وە نەناوە.   کورد رەنگە یەکەم میللەت بێ کە زۆرترین زیانی لە شەڕی ناوخۆیی کردبێ و کەمترین دەرسی وەرگرتبێ. هۆکارەکان رەنگە زۆر بن، بە لای من دیارترینیان ئەوەیە کە کورد خاوەنی سەرکردەی سیاسی نیە، شۆڕشگێڕ و قارەمانمان زۆرن، بەڵام سەرکردەی سیاسیمان نیە کە بتوانێ سەرۆکای ەتی بەرژەوەندییە جیاوازەکان بکات و لایەندار نەبێ. دووەمیش زۆرینەی ئەو شەڕە ناوخۆییانەی کراون کورد تەنیا یاری کەرەکە بووە، دەنا شەڕەکان لە بنەڕەتدا لە نێو دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوچەکە بووە و بە نوێنەرایەتی کراون و (Proxy war) بوونە و بە کوردیان کردووە. لە دڵەوە ئەو شەڕ و سەنگەر لێکگرتنەی دیموکرات و پەکەکە ئیدانە دەکەم، ئاشکراشە ئەوە تەنیا جەولەیەکی دیکەی ململانێی نیوان دەوڵەتانی ناوچەکەیە کە یاریزانە کوردەکان دیسان بێ هیچ دەستکەوتێک یاریان بۆ دەکەن. کورد و شەڕی ناوخۆ و هۆکارەکان دەکرێ بکرێتە پرۆژەی نوسینەوەی زنجیرە کتێب، توێژینەوەی زا...