Posts

بۆنی نەوت و تۆزی ئارد دز

Image
هێمن میرانی کاتێک خۆت وەزیری نەوت بیت و هاوسەرەکەت بازرگانی بە نەوتەوە بکات، لە وڵاتێک کە هیچ دەزگایەکی چاودێری تێدا کارا نەبێ، بە تایبەت کە سێکتەری نەوت لە تاریکترین سێکتەرەکان بێ، سەیرە ئەگەر چاوەڕوانی سکانداڵ و کەیسی گەورەی گەندەڵی نەکەین!!!. من نازانم ئەو هەواڵەی سایتی وشە دەربارەی دەستبەسەرداگرتنی بڕێک پارەی ژنەکەی وەزیری نەوت* چەند راستی تێدایە، بەڵام تێکەڵکردنی بازرگانی و پۆستی رەسمی تەنیا گەندەڵی بەرهەم دەهێنێ، بە ئینگلیزی پێی دەڵێن Conflict of Interests، واتە دۆخێک دێتە ئاراوە کە تێکەڵی و ئاڵۆزی لە نێوان بەرژەوەندی تایبەت و گشتیدا دروست دەبێ. بۆیە هاوڵاتی بەڕێز: ئەگەر هەر وەزیر و سەرۆک حکومەت و بەرپرسێکت بینی کە لەو کاتەی لە پۆستی رەسمیدایە، خۆی یان کەسە نزیکەکانی خەریکی بازرگانی کردنن، ئیدی گومان مەکە کە گەندەڵی گەورە بەڕێوە دەچێ! چونکە ئەمە گومانی ناوێ! ئەم دۆخە لە کوردستان متمانەی نێوان خەڵک و حکومەتی لەق کرد، سامانی گشتی بۆ بەرژەوەندی بەرپرسەکان و کەسوکاریان ئاراستە کرد و کوردستانی کردە وڵاتێک کە وێڕای داهاتێکی یەکجار زۆر، ساڵانە کورتی لە بودج...

رۆژی جیهانی دژە گەندەڵی…پەنجەرەیەک بە رووی کوردستاندا

Image
رۆژی جیهانی دژە گەندەڵی … پەنجەرەیەک بە رووی کوردستاندا هێمن میرانی* هێمن میرانی لە جیاتی بەرایی گەندەڵی لە فراوانترین پێناسەیدا بریتیە لە بەکارهێنانی دەسەڵات و سەروەت و پێگەی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی، جا ئەو بەرژەوەندیە تایبەتیە دەکرێ هی کەسێک، گروپێک، حزبێک، خێزانێک یان ناوچەیەک بێ. ئەمە ئەو پێناسە گشتیەیە کە زۆرترین لێکۆڵەر و دەزگای نێودەوڵەتی گرنگی وەکو بانکی نێودەوڵەتی و رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیش پەسندی دەکەن. بە گشتی گەندەڵی دابەشکراوە بۆ دوو جۆر: گەندەڵی بچووک Petty Corruption  و گەندەڵی سیاسی یان گەورە Grand or Political Corruption . ئەوەی یەکەم ئەو جۆرەی گەندەڵیە کە کارمەندە کەمدەسەڵاتەکانی دەوڵەت ئەنجامی دەدەن بۆ نمونە وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر پێدانی پاسپۆرت، مۆڵەتی شوفێری، سڕینەوەی سزای هاتوچۆ، یان بەڕێکردنی هەر کاروبارێکی دەوڵەتی لە لایەن کارمەندێکەوە بۆ کەسێک لە بەرامبەر وەرگرتنی پاداشتێکی دارایی یان هەر جۆرە پاداشتێکی دیکە. جۆری دووەم کە گەندەڵی سیاسیە مانای سوود وەرگرتنی کارمەندە پلە باڵاکانی دەوڵەتە لە پۆست و پێگەی رەسمیان بۆ دەوڵەمەندکردن...

تەنیا سەیرکەرێک

هێمن میرانی بە حەسرەت و بێ دەسەڵاتیەکی زۆرەوە سەیری رووداوە ناخۆشەکانی کوردستان دەکەین. دۆخی ئابوری لەو پەڕی خراپیدایەوە و وەکو دەڵێن بەغدا بەرپرسە لە بەر ئەوەی لە ٢٠١٤ ەوە بەشە بودجەی کوردستانی بڕیووە. بەڵام خۆ ئەو دۆخە سیاسیە پڕ ئاڵۆزی و نائومێد کەرە بەغدا لێی بەرپرس نیە.  مرۆڤ نائومێد دەبێ کاتێک دەبینی تا ئەو ئاستە نابەرپرسیارێتی لە لایەن سەرکردە و حزبەکانی کوردستانەوە دەنوێندرێ... بۆ وڵاتێکی وەکو کوردستان کە دامودەزگا دەوڵەتیەکانی هێندەی لە کارخراو لاواز و بێ دەسەڵاتن، سەرکردە دەتوانێ گۆڕانکاری گەورە بکات، بە داخەوە کوردستان سەرکردەی خۆنەویستی نیە کە دوورتر لە پێشە خۆی و دوورتر لە بەرژەوەندی خۆی و چوار دەورەکەی سیاسەت بکات.

دیبەیت نا، هەردوو وەزیرەکە بانگ بکەنە پارلەمان

Image
هێمن میرانی  لە عەیبەکانی حکومەتی هاوپەیمانی و بنکە فراوان ئەوەیە کە ئیدی پارلەمانیش دەبێتە شوێنێک بۆ شاردنەوەی ناشرینیەکانی حکومەت و دەسەڵآتدارەکان بە هۆی ئەوەی هەر حزبە و ناچارە بەرگری لە وەزیرەکانی خۆی بکات. بە هۆی قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێمەوە، ژیانی خەڵک خەریکە نارەحەتتر دەبێ، بە تایبەت دوای ئەوەی هەردوو بەڕێزان وەزیرانی سامانە سروشتیەکان و دارایی کەوتونەتە وەڵام و وەڵامکاری و یەکتر تۆمەتبارکردن بە دیار نەمانی داهاتی نەوت یان نەهێنانی لە تورکیاوە بە هۆکاری سیاسی، هەندێ پارلەمانتاریش لەو کێشانە گلاون جا بە هۆی هەڵوێستیان بێ یان هەر هۆکارێکی دیکە. پارلەمانتار شێرکۆ جەودەت داوای دیبەت لە دوو وەزیرەکە دەکات، لە راستیدا من خۆم چاوەڕوانی داواکاری وام لە پارلەمانتار نەدەکرد، چونکە ئەوان وەکو لێژنەی نەوت و گاز و لێژنەی دارایی دەسەڵاتیان هەیە و دەبێ زۆر بە پەلە لە دوای کۆتایی هاتنی پشووی پارلەمان ئەو دوو وەزیرە بەڕێزە بانگ بکەنە پارلەمان بۆ لێپرسینەوە نەک داوای دیبەت و دایەلۆگی سەر تەلەفزیۆنیان لێ بکەن. ئەوەی لەو بەینەدا یاری پێ دەکرێ قوتی خەڵک، ژیانی نەهامەتی فەرمانبەر...

شکات لە ئاری هەرسین و هاوشێوەکانی بکەن

Image
  هێمن    میرانی  دوو ئیدارەیی ئەزموونێکی خراپ و ناخۆش بوو، لە راستیدا بەشێکی زۆری ئەو کێشانەی ئەمڕۆی کوردستان لێکەوتەی ئەو دابەشکارییەن، رەنگە ئێرە شوێنی هەڵسەنگاندنی ئەو دۆخە ناخۆشەی ئەوسا نەبێ. تەنیا سەرنج بە لای من کە گرنگ بوو ئەوەیە کە هەندێ بەڕێز بۆ هەر مەبەستێک بێ بە ئاشکرا بانگەشە بۆ گەڕانەوە بۆ بازنەی یەکەم، دابەشکردنەوەی کوردستان بۆ دوو زۆنەکەی جاران دەکەن، راستە کە هێشتا کوردستان لە جومگە گرنگەکانی حوکمڕانیدا یەک هەرێم نیە، بەڵام لایەنی کەم هەنگاوی باش نراوە بۆ بەهێزکردنی دامودەزگاکان.. بە رای من رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و دەزگاکانی لێپرسینەوە دەبێ شکات لە هەر بەڕێزێک بکەن بە هەر ناوێکەوە بێ، بە تایبەت کە خاوەن پلە و پۆست بێ و بە ئاشکرا بانگەشەی دابەشکردنەوەی کوردستان بکات. دەیان قانون لە کوردستان هەیە کە هەڵگرانی ئەو جۆرە بیرە سزا بدات، بە تایبەت کە بە ئاشکرا بانگەشە بکەن و تەنیا لە هزری خۆیاندا نەیهێڵنەوە. بانگەشە کردن بۆ دوو ئیدارەیی مەترسی خستنە سەر ئاسایش و سەروەری هەرێمی کوردستان و بڵاوکردنەوەی ترسە لە لای خەڵک، کە بە قانون ئەمانە تاوان...