Posts

Image
The first Candle Brand in Kurdistan Let me introduce to you Miss Huda Sarhang Abdulrahman The founder of Lala candles brand, the first handmade candles brand in Kurdistan. Huda, 25 years old, is a graduate of UKH, holding BA and MA degree in Politics and international relations. She works for one of the international organizations in Kurdistan, however beside her full-time job, she has started her own business of candles and as an entrepreneur, she is reviving a lot of attention as she has mixed the Kurdistani culture with candles. Huda says "It is true that my study area is totally different from what I do now, however, I don’t regret it. Instead, I am planning to expand my business and build a factory of first handmade candles in Kurdistan where other women can join me have work with me". I am sharing her story to support her and encourage our girls and boys to follow such an inspiring path and find their own way of life. You like her page to get upd...

تکایە سنوورێک بۆ دیاردەی چەکداری دابنێن

Image
نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی کوردستان بابەت: رێکخستنی چەک هەڵگرتن و دیاردەی چەکداری لە کەسێک کە باوەڕی وایە کوردستان دەبێ ئەو دۆخە تێپەڕێنێ بەڕێزینە سڵاوتان لێ بێ : سەرەتا سوپاستان دەکەم کە بە ئازایەتی و ماندوێتی کارمەندانی پۆلیس و ئاسایش و بە هاوکاری و پاڵپشتی خەڵک، توانراوە لە نێو جەرگەی شەڕێکی یەکجار گەورەدا، شارەکانمان و ژیانی خانەوادەکانمان لە تەقینەوە و کاری تێکدەرانەی تیرۆریستی بپارێزن. سوپاس بۆ پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕ و ئاسایش و پۆلیس و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی دیکە کە لە ناو شاردا دەمانپارێزن...ئێوەی بەڕێز لە پاراستنمان لە تیرۆر سەرکەوتنی گەورەتان بە دەست هێناوە و جێگەی دەست خۆشین، تکایە لە شەقاوە و چەک بە دەستی ناوخۆیی بمانپارێزن . بەڕێزینە: دیاردەی چەک هەڵگرتن لە پەنای حزب و دامودەزگاکانی حکومەت لە کوردستاندا بوونی هەر هەبووە، بەڵام لە وەتەی شەڕی داعش هاتۆتە پێش، دیاردەکە لە فراوانبووندایە و خەڵک پەنای بردۆتەوە بەر عەشیرەت و گروپ گروپ و لەم نێوانەدا لە سێبەری ئازایەتی پێشمەرگە و هێزەکانی...

بەهای ئاشتی و تێچووی شەڕ

Image
هێمن میرانی ئێمە لە کوردستان هەموو حاڵەتەکانمان دیووە، شەڕی حکومەتی عێراق و شەڕی ناوخۆ و لێکەوتە خراپەکانیشمان دیت بەڵام پێ دەچێ زۆر بە ئاسانی لە بیرمان کردبێ. وێرانبوونی سوریا و بەشێکی باشی عێراق و شارە کوردییەکانی باکوری کوردستان و لیبیا و یەمەن بە چاوی خۆمان دەبینین کەچی پێ ناچێ باش تێ بگەین یان نامانەوێ تێ بگەین کە شەڕ و توندوتیژی چەند گرانن لە رووی مرۆیی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە و ئاشتی چەند گرنگ و چ جۆرە دەستکەوتێکی گەورەیە. راستە ئێمە خەونمان ئەوە بوو کە دامودەزگای دیموکراسی لە کوردستان بەهێز بکەین، کوالیتی خزمەتگوزاری گشتی بەرز بکەینەوە، رێزی جیاوازییەکانی یەکتر بگرین، سەرۆک و بەرپرسە هەڵبژێردراوەکان رێزی خۆیان و دەنگی خەڵک بگرن و لە دوای تەواو بوونی خولەکانیان بڕۆن و کورسییەکانیان چۆڵ بکەن. خەونمان هەبوو قوتابخانەکان رەنگاو رەنگ بکەین، زانکۆ بە ئەلیکترۆنی بکەین و نەخۆشخانەکان بکەینە شوێنی حەسانەوە بۆ نەخۆش نەک ئیهانەکردن. راستە خەونمان بوو جادەکانمان بەرین و بێ تاسە بن نەک پارەی رەنگکردنەوەی خەت و هێلەکانمان نەمێنی. ئەمانە هەمووی خەون بوون و دەکرێ ئێستاش کاریان ب...