Monday 25 November 2013



Switch off week
لەم هەفتەیەدا، قوتابخانەکەی هەستی ‌ چالاکیەکی چەند رۆژەیان هەیە بە ناوی " هەفتەی کوژاندنەوە و پاراستنی وزە". بە گوێرەی ئەو نامەیەی قوتابخانەکەی بۆ ئێمەیان رەوانە کردووە، لەم چالاکیە منداڵان فێر دەکرێن چۆن وزە بپارێزن و فێری کەم خەرجی ببن، وەکو کوژاندنەوەی گڵۆپی ئەو ژوورانەی بەکار ناهێندرێن، کوژاندنەوەی هەموو گڵۆپەکان لە شەودا کاتی خەوتن هەروەها لە کاتی چوونە دەرەوە لە ماڵەوە، کوژاندنەوەی سویچ پلاکەکان لەو کاتەی بەکاریان ناهێنین، دڵنیابوون لە داخستی بەلوعەی ئاو و تکە نەکردن. لە دوای ئەم هەفتە چالاکیە، قوتابخانە بەڵێنامەیەک بە منداڵەکە رەوانەی ماڵەوە دەکاتەوە بۆ ئەوەی منداڵەکە لە گەڵ دایک و باوکی گفتوگۆ بکات دەربارەی چۆنیەتی کەم بەکارهێنانی وزە و هەروەها بەڵێن لە دایک و باوکی وەربگرێ کە پابەند دەبن بە پاراستی وزە.

ئەم چالاکیە سوودی چەند لایەنەی هەیە، لە رووی داراییەوە خەرجی وزە لە قوتابخانە و ماڵەوە کەم دەکاتەوە، هەروەها بۆ هاوکاری پاراستنی ژینگەش گرنگە، چونکە بەکارهێنانی وزەی زۆر، زیان دەگەیەنێ بە سروشت و سەرچاوەکانی.

ئەو منداڵانە زۆر بە بەختن کە دەرفەتی ئەوەیان بۆ رەخساوە لەو ژینگە پەروەردەییە جوانە فێر ببن.

ئێمەش دەتوانین چاویان لێ بکەین، ئێوەش دۆستانی ئازیز دەتوانن چاویان لێ بکەن و وزە بپارێزن.

راستە لە کوردستان پارەی کارەبا و ئاو و نەوت و غاز ئەوەندە گران و زۆر نیە کە خەڵک بترسێنێ، بەڵآم ئەگەر هەموومان بەشدار بین دەتوانین وزەی زیاتر دابین بکەین.

ئەرێ ئێوە گڵۆپە زیادەکان و پلاکە بەکار نەهێندراوەکان دەکوژێننەوە؟

تکایە گڵۆپە زیادەکان بکوژێننەوە، تکایە ئاو بە فیڕۆ مەدەن! تکایە سامانی نیشتیمانی بپارێزن، هەر کەس لە خۆیەوە دەست پێ بکا.

ئەم بابەتە شێر بکە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بیخوێنێتەوە.

هێمن میرانی

www.facebook.com/hemn2011

No comments:

Post a Comment

دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن&...