یادەوەرییەکانی ئینگلستان هێمن میرانی ئەم ناونیشانە گۆشەیەکی هەفتانەیە و لە رۆژنامەی خەبات هەموو چوارشەمەیەک بڵاو دەبێتەوە... گۆشەی یەکەم یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلیستان به‌رایی هێمن میرانى به‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌ى ئێستا، ته‌نیا توركیا و ئه‌رده‌نم بینیى بوو، ئه‌ویش بینینێكى ئاوا نا كه شاره‌زاییم بداتىَ. بۆ گه‌نجێكى وه‌كو من كه بۆ خوێندن له سێپته‌مبه‌رى 2011 ه‌وه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیی كوردستان هاتومه‌ته به‌ریتانیا، مانه‌وه لێره پرِه له ئه‌زموون و بینینى شتى نوێ. هێشتا له نیوه‌ى رێگاین و زۆر شتى دیكه ماوه بیبینین و ئه‌زموونى بكه‌ین. شته‌كان به جۆرێك جیاوازن كه دیدمان بۆ زۆر شت دهگۆرِێ، بیركردنه‌وه‌ى پێشوومان له ژیان لێره، روانینمان بۆ زۆر بابه‌ت پێویستى به پێداچوونه‌وه ده‌بێ. جا بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى ئه‌و خوێنه‌رانه بكه‌م كه هێشتا بۆ ژیان رێ‌یان نه‌كه‌وتۆته ئه‌وروپا به گشتى و به‌ریتانیا به تایبه‌ت، ئه‌وانه‌ى ته‌نیا له رێى شاشه‌كانى ته‌له‌فزیۆنه‌وه یان به زۆر باش یان به زۆر خراپ ئاشناى ئێره‌ن، به پێویستم زانى گۆشه‌یه‌كى له‌م جۆره له رۆژنا...
Popular posts from this blog
بارزانى له ئامه‌د... نوێنه‌ر یان نێوه‌ندكار هێمن میرانی* وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر داوه‌تى به‌رێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان - سه‌رۆك وه‌زیرى توركیا شه‌مه ده‌چێته ئامه‌د و به‌شداری زنجیره‌ك چالاكى و كۆبوونه‌وه ده‌كا. ئه‌م رووداوه له ناوه‌ندى سیاسى و میدیاییه‌كانى كوردستانى و توركی لێكدانه‌وه‌ى جیاجیاى بۆ ده‌كرێ. به بڕواى من ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه جێى سه‌رنج ده‌بن له‌و سه‌ردانه چاوه‌ڕوان كراوه‌دا: یه‌كه‌م: له رووى سیمبولیه‌وه رووداوێكى گرنگه، جیاوازه له سه‌ردانى بارزانى بۆ ئه‌نكه‌ره یان واشنتن یان هه‌ر پایته‌ختێكى دیكه‌ى دونیا. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌داره توركه‌كان و میدیاكانیشیان ئامه‌د وه‌كو هه‌ر شارێكى دیكه‌ى توركیا بناسن و له بایه‌خى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ردۆگان و بارزانى و هه‌ر سیاسییهكى دیكه له‌وێ كه‌م بكه‌نه‌وه، كورد ئه‌و دیده‌ى نیه، ئامه‌د به لاى هه‌موو كوردێك پایته‌ختى باكورى كوردستان و شارێكه ماناى رۆحى و سیاسى گه‌وره‌ى بۆ هه‌موومان هه‌یه. دووه‌م: بۆ خودى هه‌رێمى كوردستان كه له دوو ده‌یه‌ى رابردوو...
Comments
Post a Comment