Posts

دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە

Image
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن" و پلانیان هەیە بۆ "کۆتاییهێنان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا" لەسەر شەقامەکان.    د. هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لە بەرنامەی 'رووداوی ئەمڕۆ' کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات، تیشک دەخاتە سەر گرێبەست و چۆنیەتی دانانی کامێرای تیژڕۆیی پۆینت تو پۆینت و دەڵێت: "هەڵوەشاندنەوەی دانانی ئەو کامێرایانە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگاکان نییە" و دەشڵێت: "ئەو سیستمە نوێیە تەنیا لە سلێمانی دانەنراوە، بەڵکو لە هەولێریش دەست کراوە بە دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت لە شەقامە خێراکانی دەرەوەی شار."    لەبارەی نەهێشتنی چەکی بێمۆڵەت، د. هێمن میرانی رایگەیاند: "پرۆسەی کۆکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت بەردەوامە، هێزە هاوبەشەکان بەردەوام خاڵی پشکنینی گەڕۆکیان هەیە." هەروەها لەبارەی وەرگرتنی مۆڵەتی چەکهەڵگرتن بە یاسا نوێیەکەی وەزارەتی ناوخۆ، گوتی: "هەرکەسێک داوای مۆڵەتی...

د. هێمن میرانى: دەبێت لە بەغدا بین بە پشوودرێژییەوە کار بۆ جێبەجێکردنی دەستوور بکەین

Image
  سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت د. هێمن میرانى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دكتۆرا له‌ سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ دیمانه‌یه‌كى كورتى نوچه‌نێت باس له‌ چه‌ند پێشهاتێكى سیاسى كوردستان ده‌كات و له‌ به‌شێكى قسه‌كانى ده‌ڵێ، " هەرێمی کوردستان نەک تەنیا بۆ کوردانی پارچەکانی دیکە قیبلەی سیاسییە، بەڵکو بۆ نەیار و ئۆپۆزیسیۆنەکانیش بەو چاوە سەیر دەکرێت" ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكى جه‌هه‌په‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد،  ئەمجارە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا هەوڵدەدات لە هەرێمی کوردستان نزیک ببێتەوە، بە بڕوای ئێوە هۆکار چییە ؟ هێمن میرانی:  هاوکێشەی ناوخۆیی سیاسی تورکیا گۆڕانی بەسەردا هاتووە. حزبی فەرمانڕەوا( پارتی دادوگەشەپێدان) لەماوەی ڕابردوودا هەڵەی زۆری ناوخۆیی ئەنجامداوە کە ئاشتی کۆمەڵگەیی لەنێو پێکهاتە سەرەکییەکانی تورکیای بە تەواوی شێواندووە و دۆخەکەی بۆ دواوە گەڕاندۆتەوە. پێشبینییەکان لەسەر ئاکپارتی ئەوە بوو کە دەتوانێت لە ڕێگه‌ی پڕۆژەی ئاشتییەوە دۆزی کورد لە دۆزێکی ئەمنی ناونراو بە تیرۆر بکاتە دۆزێکی سیاسی و یاسایی و کرانەوەی گەورە ڕوو بدات. بە داخەوە ئەو پرۆسەیە وەستاو...

هونەری فێربوون و سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان

Image
کۆمێنتی هەندێ قوتابیان: ئایا فێری هیچ دەبین لە خوێندنی ئەلیکترۆنی؟ یان، فێری هیچ نەبووین! وەڵا فێری هیچ نەبووین، لە ترسی غیابات دێینە خەت!! وەڵام: قوتابیانی ئازیز: فێربوون چەمکێکی یەکجار فراوانە و لە دیدی جیاوازەوە دەتوانرێت سەیری بکەین. ئێوە لەو ئەزموونی ئەلیکترۆنی ئۆنلاینە* زۆر شت فێربوون کە لە ناو کەمپ فێری نابن. فێری لێهاتوویی و سکیڵەکانی سەردەم بوون. فێربوون گوگڵ میت و کلاسڕووم و زووم میتینگ و پۆرتاڵ چیە! فێربوون چۆن هەمووان پێکەوە لە کلاسێکی ئۆنلاین دەنگ و ڕەنگ قسە بکەین، هەر یەکەمان ویستمان شەیری سکرینی خۆمان بکەین و پریزنتەیشن پێشکەش بکەین، فێربوون خۆمان میوت بکەین تا دەنگمان تێکەڵی یەکتری نەبێت، دەستمان بەرز بکەینەوە و ناومان لە ئۆنلاین تۆمار بکەین، فێربووین مۆبایلەکانمان زۆر ئیشی دیکەی پێ دەکرێت جگە لە سۆسیال میدیا، فێربووین بە مۆبایلەکانمان دەتوانین سیمینار ئامادە بکەین و لە کۆرسێکی ئۆنلاین پێشکەشی بکەین، فێربووین هەر بە مۆبایل وەڵامی کیوز و ئەساینمێنت بدەینەوە، فێربووین کە دەتوانین هەر لە ڕێی مۆبایلەوە بە دوای ئەو دەرسانەش بگەڕێین کە مامۆستا وەکو ئەرک پێی سپاردووین. فێربووی...

بڕیارەکانی زانکۆی سۆران و پێشبینییەکان

Image
بەهاری ٢٠٢٠ بوو، بە هۆی بڵاوبوونەوەی سەرەتایی کۆرۆنا و پشووی بەهار، دەوامی زانکۆکان ڕاوەستان. ئێمە وەکو ئەنجومەنی زانکۆی سۆران لە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٠ەوە دەستمان کردەوە بە کۆبوونەوە بە ئۆنلاین بۆ ئەوەی دیراسەی دۆخەکە بکەین. ئەوەی خوێندەوار بێت و ئاگاداری دۆخی دونیا بێت و ڕاپۆرت و توێژینەوەکانی تایبەت بەو پەتایە بخوێنێتەوە، دەتوانێ بەرچاوی ڕوون بێت و بڕیاری دروست بدات. ئەنجومەنی زانکۆی سۆران ساڵی ڕابردووی خوێندنیش لە گەڵ چاوەڕوانی کردنی قەدەر نەبوو تا دۆخەکە ئاسایی بێتەوە. بڕۆن سەیری ئەو بەرنامەیەی لە گەڵ ڕەنج بکەن (٢/٤/٢٠٢٠) کە بەندە بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆکی زانکۆمان، لە گەڵ سەرۆکی زانکۆکانی دیکە ڕێک باسی دۆخی ئەمڕۆمان دەکرد ( https://www.youtube.com/watch?v=z1RvISMJWJ0 ) ئێمە پێش هەر زانکۆیەکی دیکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ بە ئەلیکترۆنی ( بە شێوەی ئۆنلاین) وەکو یەکەمین ئەزموون لە هەموو فاکەڵتیی و بەشەکان خوێندنمان دەست پێکردەوە و تا دوای جەژنی رەمەزان بەردەوام بووین و ئەزموونێکی گەورەمان بەڕێکرد کە تیایدا بەشی هەرەزۆری قوتابیان و مامۆستایانمان شارەزایی تەواوی فێربوونی ئەو مۆدێلە بوون. نەما...

خانەنشینی ئێمە و ئەوان

Image
هێمن میرانی وەکو پێناسە، موچەی خانەنشینی بریتیە لە بڕێک پارە کە دوای گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی وەری دەگریت لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەشت کردووە، و ئەو بڕەش کۆکراوەی ئەو بەشدارییەیە کە لە ساڵانی خزمەت مانگانە لە موچەکەت دەبڕدرا بۆ ئەوەی دواتر لە کاتی گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی وەریبگریتەوە. لە هەندێ سیستم، دەوڵەت هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە دەگەنە تەمەنی خانەنشینی ئەگەر بەشداری پێویستیشیان لە کاتی خزمەتدا بە بڕە پارەی دیاریکراو نەکردبێت. ئەرکی دەوڵەتە رێگا نەدات هاووڵاتییەکانی لە تەمەنی پیریدا لە بارێکی دارایی خراپدا بژین. لە کوردستان بە داخەوە ئەو بابەتەشمان بە سیاسی کرد. پارلەمانتارە بەڕێزەکان دوو یاسایان بۆ خانەنشینی پلە تایبەتەکان و خۆیان دەرکرد کە راستەوخۆ دوای تەواو بوونی ٤ ساڵی خزمەت، بە موچەیەکی یەکجار گەورە خۆیان و پلە تایبەتەکانیان خانەنشین کرد، ئینجا تەمەنیان هەرچەند بێت یان ئەگەر پێشتر هیچ خزمەتێکیان پێشکەشی کەرتی گشتی کردبێت یان هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ سندوقی خانەنشینی دانابێت یان نا. ئەمە بە یاسا کراوە، بەڵام ناکرێت بگوترێت کارێکی باش و ئاسایی بووە. ئێست...

ئاوارەبوون لە زیادبووندایە

Image
ئەوانەی لە ماڵ و وڵاتی خۆیان دەردەکرێن پێیان دەگوترێ ئاوارە، پەنابەر، پەناهەندە. لە زمانی ئینگلیزی دەستەواژەکانی ئاوارە Refugee بۆ ئەوانە بەکار دەهێندرێ کە وڵاتی خۆیان بەجێ دەهێڵن و دەڕۆنە وڵاتی دیکە، ئاوارەی ناوخۆیی IDP کورتکراوەیە بۆ ئەو خەڵکانە لە ناوخۆدا شوێنگۆڕ کراون، هەروەها پەنابەر Asylum-seeker ئەوانەن کە لە وڵاتێکی دیکەدا بە هۆکاری مرۆیی یان سیاسی داوای مافی مانەوە و پەنا دەکەن. ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیرانە و رۆژی جیهانی ئاوارەکانە. بە گوێرەی نوێترین داتای بەراوردکاری کە کۆمیسیۆنی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR بڵاوی کردۆتەوە، لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە تا ئەمرۆ ڕێژەی ئاوارەبوون لە بەرزبوونەوەیەکی خێرادایە بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠١٢ دا ٤٢.٧ ملیۆن کەس ئاوارەبوون بە هەموو جۆرەکانی و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ئەو ڕێژەیە بۆ ٧٩.٥ ملیۆن کەس بەرزبۆتەوە.  لەم ڕێژەیە ژمارەیەک خوشک و برای ئێمە هەن کە هەم لە ناوەخۆدا بە هۆکاری جیاواز ئاوارەکراون، هەم لە وڵاتانی دیکە بونەتە پەنابەر و داوای مافی مانەوەیان کردووە.  ئەو کاتەی لە بەریتانیا بووم، کوڕە کوردێک نامەیەکی بۆ ناردم و دڵپڕی خۆی بۆ باسک...

ژیان لە سەردەمی کۆرۆنادا - یاداشت