Posts
دەربارەی چاکسازی
- Get link
- X
- Other Apps
دەربارەی چاکسازی پارلەمان نوێنەری خۆیەتی یان خەڵک؟ نامەیەکی کراوە لە دۆخێکی ئاڵۆزدا هێمن میرانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بێدادی پرۆسەیەکی گشتگیر و گرنگە و تەنیا لە دەستکاریکردنی موچە و دەرماڵە و خانەنشینی پلە باڵاکان کورت ناکرێتەوە، بەڵام چونکە پڕۆژە یاساکەی ئێستا زیاتر هەڵوەستەی لەسەر ئەم پرسە کردووە، منیش هەندێ سەرنجی خۆم دەخەمە روو: یەکەم: ماوەیەکە لە گەڵ ژمارەیەک پارلەمانتاری بەرێز لەسەر خەتم دەربارەی پڕۆژە یاساکە و لەوێش رای خۆمم پێیان گوتووە. هەست دەکرێ دوو دڵیەکی گەورە لە ئارادایە لە دەستبەردان لەو ئیمتیازە زۆرەی بە ناوی خانەنشینی بە یاساکانی ژمارە ١٢ و ١٣ ی ساڵی ١٩٩٩ بە وەزیران و ئەندامانی پارلەمان بەخشراوە. ئێستاش تەنانەت دەنگۆی رێکەوتنی هەمووان هەیە ( نازانم ئەمە چەند راستە) لە سەر هێشتنەوەی ئەو ئیمتیازاتانە بۆ خۆیان لە کاتێک ئەوان نوێنەری خەڵکن لە پارلەمان نەک نوێنەری خۆیان. رای گشتی بە تەواوی لە گەڵ ئەوەیە ئەو ناعەدالەتیە گەورەیەی لە نێوان خانەنشینی پلە تایبەت و باڵاکان لە گەڵ خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت هەیە نەمێنێ، بۆیە ئەگەر پارلەمان دژی ر...
بەرەو کوێ دەڕۆین؟
- Get link
- X
- Other Apps
دۆخەکە ئاڵۆزە و پێشبینی کردن لە وەها بارێکدا کارێکی ئاسان نیە، بەڵام ئەگەر سەرنج لەسەر ئەو پەرەسەندنانە بدەین دەکرێ هەندێ خاڵ بۆ بیرکردنەوە و گفتوگۆکردن بخرێتە روو: یەکەم: چاوەڕوان ناکرێ پێکدادانی گەورە و راستەوخۆ بە بەکارهێنانی چەکە پێشکەوتووەکانی هەردوو وڵات ئەنجام بدرێ، چونکە ئەمە دۆخی ناوچەکە بە تەواوی دەخاتە بەردەم مەترسی گەورە کە کاریگەری گەورەی لەسەر ئاسایشی جیهان و ئاسایشی وزەی جیهان دەبێ کە ئەمەش نە ئەمریکا دەیەوێ بیکات و نە ئێران و نە هیچ وڵاتێکی دیکە. دووەم: کوشتنی قاسم سولەیمانی پەرەسەندنێکی مەترسیدار بوو، شکاندنی شکۆی ئێران بوو لەو ناوچەیە. بەڵام بۆ ئێران هەندێ قازانجی کاتی و لاوەکی تێدایە. ئەو دەرفەتە کرایە بۆنەیەکی مەزهەبی نیشتیمانی گەورە بۆ کۆکردنەوەی شیعەکان و مەراسیمی ناشتنی بە جۆرێک پیرۆزە و گەورە کرا کە بۆ هیچ کام لە ئیمامەکانی عەلی و حوسەین و فاتیمەش ( رەزایان لەسەر بێ) مەراسیمی ناشتنی ئاوا نەکراوە. سەرنجی خەڵکی ئێرانی لەسەر کێشە ناوخۆییەکان بە لایەنی کەم زۆرینەیەکی دیار لابرا و خرایە سەر دوژمنێکی دەرەکی. سێیەم: ئەو هێرشەی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر هە...
گەندەڵی لە عێراق: زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دۆلار دزراوە
- Get link
- X
- Other Apps
بە گوێرەی راپۆرتەکانی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق ساڵانە بە یەکێک لە گەندەڵترین وڵاتانی دونیا پۆلێن دەکرێ. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تا ساڵی ٢٠١٤ عێراق بایی ٧٠٠ ملیار دۆلار لە ٢٠٠٣ ەوە نەوتی فرۆشتەوە و لەو بڕە زیاتر لە ٣٠٠ ملیاری لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتە دزراوە.. راپۆرتی کەناڵی کوردستان ٢٤ لەمبارەیەوە لەم لینکەدا هەیە کە بەندەش بەشداری تێدا کردووە: کوردستان ٢٤
د.هێمن میرانی: شەفافیەت و سەروەری یاسا بنەمای سەرەکیی حکومداریی باشن
- Get link
- X
- Other Apps
(سبەی): دیمانە: لاوک ئەمجەد د.هێمن میرانی، مامۆستای زانستە سیاسییەکان بە پێویستی دەزانێت کاری حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بەگژداچونەوەی گەندەڵی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بێت، پێیوایە خەڵکی کوردستان بە بە ئومێدەوە سەیری رێککەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دەکات و دەڵێت: پلانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، بوەتە پلانێکی جدی و پاڵپشتیکاری زۆری لە ناو پارتیدا هەیە و لەناو بزوتنەوەی گۆڕانیش وەکو خاڵێکی گرنگ لە رێککەوتننامەکە جێگەی کردوەتەوە. لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ (سبەی) د.هێمن میرانی راگری فاکەڵتی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سۆران باس لە بنەماکانی حکومداری باش لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: پرسی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، یەکێک دەبێت لە کارە لە پێشینەییەکانی حکومەتی داهاتو، بەوپێیەی لایەنەکان لە رێککەوتنەکانیان جەختیان لەسەر کردوەتەوە و لەسەر ئەوانەشەوە دەبێت ئیرادەیەکی سیاسی بەهێز هەبێت کە ئیتر تەنها لێپرسینەوە لە کەسانی گەندەڵ نەکرێت، بەڵکو هەوڵ بدرێت رێگەی لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بگیرێت. - ئەزمونی حکومڕانی هەرێمی کوردستان چۆن دەبینن؟ د...
هێمن میرانی: چاكسازی زیان بە بەرژەوەندی زۆر خەڵك دەگەیەنێ كە لە گەندەڵی سوودمەندن
- Get link
- X
- Other Apps
هەڤپەیڤین – زێرەڤان جەوهەر دكتۆر هێمن میرانی مامۆستایی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی سۆران و رێكخەری پرۆژەی هۆشیاری دژی گەندەڵی لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتدا لەگەڵ هە فتەنامەی زاری كرمانجیدا قسەی لەسەر ئامانجەكانی پرۆژەی هۆشیاری دژی گەندەڵی كردو و رایگەیاند"پڕۆژەی هۆشیاری دژە گەندەڵی دەستپێشخەرییەكی كەسییە و لە لایەن بەندەوە ڕاگەیاندراوە بۆ ئەوەی هەوڵی جۆراوجۆری خۆم تەرخان بكەم لە پێناوی بەرزكردنەوەی هۆشیاری و پێشخستنی كولتوری دژە گەندەڵی لە كوردستان، هەروەها هەوڵ بدەم كە شارەزا و پسپۆڕانی ئەو بوارە بهێنمە نێو چوارچێوەیەكی مەدەنی بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی گەندەڵی و لێكەوتەكانی و كاریگەرییە خراپە جۆراوجۆرەكانی لەسەر ژیان لە هەر كۆمەڵگەیەك. لە سێپتێمبەری ٢٠١٣ راگەیەندراوە". هەروەها دەشلێت" ئەم پرۆژەیە جارێ تەنیا دەستپێشخەرییەكی كەسییە و وەكو پڕۆژەیەك وایە. دەرگای كراوەیە بۆ كاری هاوبەش لەگەڵ ناوەندەكانی دیكە و پسپۆڕانی ئەو بوارە. من خۆم لەم چەند ساڵەی رابردوودا لە گەڵ چەند دامەزراوەیەكی كوردستان و ئەو كاتەش لە دەرەوە بووم لە گەڵ چەند زانكۆیەكی بەریتانیا هەر لە چو...