Posts

خانەنشینی ئێمە و ئەوان

Image
هێمن میرانی وەکو پێناسە، موچەی خانەنشینی بریتیە لە بڕێک پارە کە دوای گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی وەری دەگریت لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەشت کردووە، و ئەو بڕەش کۆکراوەی ئەو بەشدارییەیە کە لە ساڵانی خزمەت مانگانە لە موچەکەت دەبڕدرا بۆ ئەوەی دواتر لە کاتی گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی وەریبگریتەوە. لە هەندێ سیستم، دەوڵەت هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە دەگەنە تەمەنی خانەنشینی ئەگەر بەشداری پێویستیشیان لە کاتی خزمەتدا بە بڕە پارەی دیاریکراو نەکردبێت. ئەرکی دەوڵەتە رێگا نەدات هاووڵاتییەکانی لە تەمەنی پیریدا لە بارێکی دارایی خراپدا بژین. لە کوردستان بە داخەوە ئەو بابەتەشمان بە سیاسی کرد. پارلەمانتارە بەڕێزەکان دوو یاسایان بۆ خانەنشینی پلە تایبەتەکان و خۆیان دەرکرد کە راستەوخۆ دوای تەواو بوونی ٤ ساڵی خزمەت، بە موچەیەکی یەکجار گەورە خۆیان و پلە تایبەتەکانیان خانەنشین کرد، ئینجا تەمەنیان هەرچەند بێت یان ئەگەر پێشتر هیچ خزمەتێکیان پێشکەشی کەرتی گشتی کردبێت یان هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ سندوقی خانەنشینی دانابێت یان نا. ئەمە بە یاسا کراوە، بەڵام ناکرێت بگوترێت کارێکی باش و ئاسایی بووە. ئێست...

ئاوارەبوون لە زیادبووندایە

Image
ئەوانەی لە ماڵ و وڵاتی خۆیان دەردەکرێن پێیان دەگوترێ ئاوارە، پەنابەر، پەناهەندە. لە زمانی ئینگلیزی دەستەواژەکانی ئاوارە Refugee بۆ ئەوانە بەکار دەهێندرێ کە وڵاتی خۆیان بەجێ دەهێڵن و دەڕۆنە وڵاتی دیکە، ئاوارەی ناوخۆیی IDP کورتکراوەیە بۆ ئەو خەڵکانە لە ناوخۆدا شوێنگۆڕ کراون، هەروەها پەنابەر Asylum-seeker ئەوانەن کە لە وڵاتێکی دیکەدا بە هۆکاری مرۆیی یان سیاسی داوای مافی مانەوە و پەنا دەکەن. ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیرانە و رۆژی جیهانی ئاوارەکانە. بە گوێرەی نوێترین داتای بەراوردکاری کە کۆمیسیۆنی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR بڵاوی کردۆتەوە، لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە تا ئەمرۆ ڕێژەی ئاوارەبوون لە بەرزبوونەوەیەکی خێرادایە بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠١٢ دا ٤٢.٧ ملیۆن کەس ئاوارەبوون بە هەموو جۆرەکانی و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ئەو ڕێژەیە بۆ ٧٩.٥ ملیۆن کەس بەرزبۆتەوە.  لەم ڕێژەیە ژمارەیەک خوشک و برای ئێمە هەن کە هەم لە ناوەخۆدا بە هۆکاری جیاواز ئاوارەکراون، هەم لە وڵاتانی دیکە بونەتە پەنابەر و داوای مافی مانەوەیان کردووە.  ئەو کاتەی لە بەریتانیا بووم، کوڕە کوردێک نامەیەکی بۆ ناردم و دڵپڕی خۆی بۆ باسک...

ژیان لە سەردەمی کۆرۆنادا - یاداشت

دەربارەی چاکسازی

Image
دەربارەی چاکسازی پارلەمان نوێنەری خۆیەتی یان خەڵک؟ نامەیەکی کراوە لە دۆخێکی ئاڵۆزدا هێمن میرانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بێدادی پرۆسەیەکی گشتگیر و گرنگە و تەنیا لە دەستکاریکردنی موچە و دەرماڵە و خانەنشینی پلە باڵاکان کورت ناکرێتەوە، بەڵام چونکە پڕۆژە یاساکەی ئێستا زیاتر هەڵوەستەی لەسەر ئەم پرسە کردووە، منیش هەندێ سەرنجی خۆم دەخەمە روو: یەکەم: ماوەیەکە لە گەڵ ژمارەیەک پارلەمانتاری بەرێز لەسەر خەتم دەربارەی پڕۆژە یاساکە و لەوێش رای خۆمم پێیان گوتووە. هەست دەکرێ دوو دڵیەکی گەورە لە ئارادایە لە دەستبەردان لەو ئیمتیازە زۆرەی بە ناوی خانەنشینی بە یاساکانی ژمارە ١٢ و ١٣ ی ساڵی ١٩٩٩ بە وەزیران و ئەندامانی پارلەمان بەخشراوە. ئێستاش تەنانەت دەنگۆی رێکەوتنی هەمووان هەیە ( نازانم ئەمە چەند راستە) لە سەر هێشتنەوەی ئەو ئیمتیازاتانە بۆ خۆیان لە کاتێک ئەوان نوێنەری خەڵکن لە پارلەمان نەک نوێنەری خۆیان. رای گشتی بە تەواوی لە گەڵ ئەوەیە ئەو ناعەدالەتیە گەورەیەی لە نێوان خانەنشینی پلە تایبەت و باڵاکان لە گەڵ خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت هەیە نەمێنێ، بۆیە ئەگەر پارلەمان دژی ر...

بەرەو کوێ دەڕۆین؟

Image
سوپاس بۆ سایتی سبەی وتارەکە لەم لینکەدا هەیە https://www.sbeiy.com/Dreje_birwra.aspx?jimare=2234

بەرەو کوێ دەڕۆین؟

Image
دۆخەکە ئاڵۆزە و پێشبینی کردن لە وەها بارێکدا کارێکی ئاسان نیە، بەڵام ئەگەر سەرنج لەسەر ئەو پەرەسەندنانە بدەین دەکرێ هەندێ خاڵ بۆ بیرکردنەوە و گفتوگۆکردن بخرێتە روو: یەکەم: چاوەڕوان ناکرێ پێکدادانی گەورە و راستەوخۆ بە بەکارهێنانی چەکە پێشکەوتووەکانی هەردوو وڵات ئەنجام بدرێ، چونکە ئەمە دۆخی ناوچەکە بە تەواوی دەخاتە بەردەم مەترسی گەورە کە کاریگەری گەورەی لەسەر ئاسایشی جیهان و ئاسایشی وزەی جیهان دەبێ کە ئەمەش نە ئەمریکا دەیەوێ بیکات و نە ئێران و نە هیچ وڵاتێکی دیکە. دووەم: کوشتنی  قاسم سولەیمانی پەرەسەندنێکی مەترسیدار بوو، شکاندنی شکۆی ئێران بوو لەو ناوچەیە. بەڵام بۆ ئێران هەندێ قازانجی کاتی و لاوەکی تێدایە. ئەو دەرفەتە کرایە بۆنەیەکی مەزهەبی نیشتیمانی گەورە بۆ کۆکردنەوەی شیعەکان و مەراسیمی ناشتنی بە جۆرێک پیرۆزە و گەورە کرا کە بۆ هیچ کام لە ئیمامەکانی عەلی و حوسەین و فاتیمەش ( رەزایان لەسەر بێ) مەراسیمی ناشتنی ئاوا نەکراوە. سەرنجی خەڵکی ئێرانی لەسەر کێشە ناوخۆییەکان بە لایەنی کەم زۆرینەیەکی دیار لابرا و خرایە سەر دوژمنێکی دەرەکی. سێیەم: ئەو هێرشەی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر هە...

گەندەڵی لە عێراق: زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دۆلار دزراوە

Image
بە گوێرەی راپۆرتەکانی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق ساڵانە بە یەکێک لە گەندەڵترین وڵاتانی دونیا پۆلێن دەکرێ. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تا ساڵی ٢٠١٤ عێراق بایی ٧٠٠ ملیار دۆلار لە ٢٠٠٣ ەوە نەوتی فرۆشتەوە و لەو بڕە زیاتر لە ٣٠٠ ملیاری لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتە دزراوە.. راپۆرتی کەناڵی کوردستان ٢٤ لەمبارەیەوە لەم لینکەدا هەیە کە بەندەش بەشداری تێدا کردووە: کوردستان ٢٤