Wednesday 29 May 2013

ئەمڕۆ دەست پێ دەکەن...
هێمن میرانی


رۆژنامەکەیان زۆر باشە، هەرچەندە هێشتا تۆزێک لاگیری پێوە دیارە ئەمەش لە بارودۆخی کوردستان کارێکی چاوەڕوان کراوە, رەنگە لەمە زیاتر داوا کردن کارێکی نەکردە بێ.
بە بەراورد بەو گۆڤار و رۆژنامانەی لە سەرەوە خۆیان بێ لایەن پیشان دەدەن و لە ژێرەوەش لەم و لەو دەخۆن، ئەو رۆژانامەی ئەوان زۆر سەرکەوتوو و پرۆفیشناڵە.
ئێستا کە فراوان بوون و بونەتە تەلەفزیۆن و رۆژنامە و سایت و رادیۆ، ئەرکیان زەحمەتترە. من هەندێ لە رۆژنامەوانە بەراییەکانی ئەو دەزگایەم خۆش دەوێ و بە دۆست و ئازیزی خۆمیان دەزانم. ئەمڕۆش کە دەست پێ دەکەن پاش چاوەڕوانی و شەڕێکی زۆر کە لە سەرەتاوە بەر دەرگای گرتوون، ئەرکیان زۆر زەحمەتە.
لەسەر سەرچاوەی داراییان تەقەیەکی گەورەیان لەسەر کرا، ئێستاش بۆ بچووک کردنەوەیان پێشگر و پاشگری سەیریان بۆ دروست کردوون. ئەمانە دەکرێ ببنە مایەی هێز بۆ ئەوان...
لەو دۆخەدا راگرتنی هاوسەنگی و بوون بە دەزگا و مینبەرێک کە هەموو دەنگەکان و هەموو دیوەکانی ئەو شتانە روودەدەن لە خۆ بگری کارێکێ نوێیە بەڵام ئاسان نیە...
وا چاوەڕێ دەکەم ئەوان ببنە هۆکاری لە خۆگرتن و گواستنەوەی ئەو جیاوازیانە و لە مەودایەکی یەکسان بەرامبەر بە هەموان بوەستن..
پیرۆزباییان لێ دەکەم و هیوادارم لە ئاستی چاوەڕوانی ئێمە بن



No comments:

Post a Comment

دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن&...