Posts

بۆ خەڵک هاوار بۆ بەغدا دەبات؟

هێمن میرانی نە ئەنفال، نە کیمیاباران، نە مالیکی و نە داعش نەیانتوانی وا لە خەڵک بکەن کە بەغدا بە چارەسەر بزانێ بۆ کێشەکانی، تەنیا نوخبەیەکی نەوتفرۆشی بێ باک لە ژێر چادری ئەزموونی خۆماڵیدا و لە پەنای بە خۆماڵیکردنی نەوت و سەربەخۆیی ئابوریدا، ئەوەندە خەڵکیان برسی کرد، ئەوەندە خەڵکیان بێ بەها کرد، خەڵک ناچار بێ داوای هاوکاری لە بەغدا بکات. ئێ کاکە فەشەلتان هێناوە و واز بێنن!!!! فەشەل عەیب نیە چونکە بەرهەمی کۆمەڵێک هۆکاری خودی و بابەتیە، بەڵام ئەو بێ باکییەی ئێوە و سەیریکردنی ژیانی خەڵک و گیرفانی بەتاڵی خەڵک بە چاویلکەی سیاسی شەرمێکە سنووری نیە. کاکە تێ بگەن خەڵک برسیەتی، کوردایەتی بە سکی برسی ئەو کاتە دەکرا کە خەڵک متمانەی بە ئێوەی دەسەڵاتدار هەبوو، ئێستا ئێوە بەلای خەڵک گروپیکی مافیایی نەوتفرۆشن و خوێنی خەڵک دەمژن. پێت خۆشە یان نا، ئەمە واقیعەکەیە

چەند عەیارە ئەو نەوتە!!

Image
هێمن میرانی سەیربکەن نەوت چ بەکارە لە کایەی سیاسی کوردستاندا ... پارتی و یەکێتی پێکهێنا، تا چەند ساڵ پێکەوە وەکو برا داهاتەکەیان بەشکرد، تا لە پڕێکا کێشە لەسەر بەش دروست دەبێ. نەوت بودجەی لەسەر خەڵکی کوردستان، لە سەر دەسەڵاتداران نا، بڕی. نەوت فرۆشرا بە سەربەخۆیی، بەڵام کوردستانی خستە ژێر قەرزەوە، وەکو ئەوەی کڕدرابێ، نەوت، حکومەتی کوردستان ( لایەنی کەم بەشی پارتی ) و تورکیای کردە برای شیری. نەوت هێرۆ خان و کاک نەوشیروانی پێکهێنا، دوای ئەوەی کاکە نەوە خەڵکی فێرکرد هەرچی قسەی سووکە بە ماڵی مام و یەکێتی بڵێن، لایەنی کەم لە نێو ماڵی خۆیان لە سنووری سەوز. نەوت ئەمجارە هێرۆخان و ماڵی بارزانی کردەوە نەیار، پاش چەندین ساڵ شەریکە بەشی، نەوت ئەمجارە کاک کۆسرەت و سەنگاوی لە بێ بەشیان زویر کرد نەوت لە نێو پارتیش، بە هۆی کەمبەشی هەندێ خەڵک و لایەن، جار جارە لە سایت و پەیجی سێبەردا پێکدادان لە نێو پارتیەکان دروست دەکات. نەوت چەندین رۆژنامەنووسی کڕی، چەندین سەنگەری بە خەڵک گواستەوە. نەوت موچەی لە سەر مامۆستایانی زانکۆ بڕی و دوای دوو دەیە لە بێدەنگی، ناچاری کردن هەڵوێست وەرگرن، لا...

بەیاننامەکەی ناوەندی بڕیاری یەکێتی چیمان پێ دەڵێ؟ کۆمەڵێک پرسیار و سەرنج بۆ ئێمە و ئەوان!

Image
هێمن میرانی دوێنێ شەو سەعات یەک بەیاننامەکەم خوێندەوە، پاش ئەوەی لە ئیش هاتمەوە. چەند جارێکم خوێندەوە چونکە تۆزێک زیرەکانە نوسراوە، سەرەتاکەی زۆر توند و لە کۆتاییەکەش بە زمانێکی دیکە نوسراوە. قسەم لەسەر ئەو بڕگانە نیە کە پەیوەندی بە ناوخۆیی یەکێتیەوە هەیە، ئەمە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە، بەڵام بەشێکی زۆری رستەکان کە من لێرە هەندێکیان دەنووسم پەیوەندیان بە ژیانی هەموومانەوە هەیە، بە ژیانی من و منداڵەکانم، دایکم و باوکم و کەسو کارم و ئایندەی وڵاتەکەم. بۆیە بە مافی خۆمی دەزانم لە دوای خستنە رووی رستەکان، پرسیار لە بەڕێزەکانی ناوەندی بڕیار و باڵی هێرۆخان و خەڵک و حکومەت و پارتی بکەم و سەرنجەکانی خۆم بنووسم. سەرنج بدەنە ئەم رستانە: - و برسیكردن و - بۆ تاڵانی نەوت و هەڵوشینی سەروەت و سامانی خەڵك و برسیكردنیان - لەكۆمەڵێ سیاسەتی چەوت، بۆ بەتاڵانبردنی سامانی گشتی و بڕینی مووچەی فەرانبەران و هێزی پێشمەرگەی كوردستان - بەشداربووی تاڵانی سامانی وڵات وبڕینی مووچەو نانی خەڵك - ڕێگرتن لە بەتاڵانبردنی سامانی وڵات - ڕەچاوكردنی شەفافیەتی ڕاستەقینە لەبواری داهات و خەرجیدا، بەتایبەت...

بەغدا و سەربەخۆیی...سەرنجی خێرا بۆ وردبوونەوە و گفتوگۆ

Image
هێمن میرانی *دەبێ بچینەوە بەغدا بەڵآم نەک بۆ برایەتی کورد و عەرەب و عێراقێکی دیکە، بەڵکو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی ببینە دوو دراوسێی چاک. چوونەوە بەغدا عەیب نیە تا ئەو کاتەی دیار دەبێ بابەتی چوونەکە چیە! *بۆ سەربەخۆیی نابێ پرس بە بەغدا و کەسی دیکە بکرێ چونکە ئەوە مافی گەلانی کوردستانە و زیاتر لە ١٠٠ ساڵە تێکۆشان لەم پێناوە دەکرێ. ئەگەر تا ئەمڕۆ ئێمە دەوڵەت نین، لە بەر ئەوەی دۆخی ناوچەکە و سنوورە سەپێنراوەکانی دوای سایکس بیکۆ رێگر بوون، ئیدی سنوورەکان وەکو جاران نەما، بە دەستی ئێمەش نا بە دەستی خۆیان. ئیدی بۆ پێویست بێ دوای روخانی دەوڵەتەکەی داعش دووبارە سنوورەکان وەکو خۆیان لێ بێتەوە؟ * ئەگەر بوینە دەوڵەت چیمان بەسەر دێ؟ دەمرین لە برسان؟ ئێ دۆخەکە لەم دوو ساڵە خراپتر نابێ کە بەسەر کوردستان و خەڵکدا هاتووە. بۆیە خەڵک قوربانی داوە و ئامادەشە پشتگیری لە وەها پرۆسەیەک بکات. * ئایا ئێران و تورکیا و عێراق هێزی سەربازی دێنن و هێرش دەکەنە سەر کوردستان و ئەزموونەکە لە بار دەبەن؟ ئەمە ناچێتە عەقڵ، خۆ ئەگەر بڕیا نەبوایە ئێمە بپارێزرێن، ئەوە رێگە دەدرا داعش بمانکاتە بەشێک لە دەوڵەتەک...

سەربەخۆیی کوردستان لە راپرسیەکی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان – دهۆک

Image
هێمن میرانی سەنتەری ئاشتی و ئاسایشی مرۆیی لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان و پەیمانگەی راگەیاندن و توێژینەوەی سیاسی راپرسیەکەی گرنگیان ئەنجامداوە کە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ سەرپەرشتی پرۆژەکەیان کردووە. راپرسیەکە یەکجار گرنگە و لە کاتێکی هەستیاردا ئەنجامدراوە کە کوردستان و ناوچەکە بە گۆڕانکاری گەورە تێپەڕ دەبن و خەڵکی کوردستان لە لایەک لە شەڕێکی گەورەدایە لە گەڵ داعش و لە ناوخۆش گیرۆدەی قەیرانی ئابوری و کێشەی ناوخۆیی سیاسی لە نێو حزبەکان و دامەزراوە نیشتیمانیەکانە و لە لایەکی دیکەش چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیە. گرنگی ئەم راپرسیە لەوەدایە کە پرسی سەربەخۆیی کوردستان و ئەگەری ریفراندۆم دەخاتە بەردەم رای خەڵک لە ئانوساتێک کە حزبە سیاسییەکان هەر یەکەو بە گوێرەی بەرژەوەندی سیاسی و حزبی خۆیەوە ئەو پرسە شەن و کەو دەکات. لە راپرسیەکە بە گشتی زۆرینەیەکی زۆر چاکی خەڵکی کوردستان ئامادەن بەشداری هەر جۆرە ریفراندۆمێک بکەن کە لە ئایندە بۆ پرسی سەربەخۆیی بکرێ وەکو لە خوارەوە دیارە. ئەو ژمارەی بەشداری دەکەن، زۆرینەیەکی زۆر چاکیان ئامادەن دەنگ بە سەربەخۆیی بدەن و لە نێو ئەو زۆرینەیە، هێش...

چاکسازی

هێمن میرانی ئەگەر خاوەنی ئەو هەموو خەڵکە چاکەکار و چاکسازیخوازە بوینایە بۆ بە ئەمڕۆ دەگەیشتین. ئەگەر دامودەزگاکانی چاودێری کارا نەکرێن، دەنگۆکانی چاکسازی تەنیا وەکو ئامرازی گۆڕینی دەرفەت و کاراکتەرەکانی گەندەڵین لە ئەلفەوە بۆ با دەمێننەوە. بە مانایەکی دیکە عەلی تا ئەمڕۆ گەندەڵ بووە، لەمەولا دەرگا بۆ وەلیش دەکەنەوە بێتە بازاڕەوە. دەیان ئەزموونی لەم جۆرە لە دونیادا هەن و دۆخی خۆشمان لە دوای پرۆژەکانی چاکسازی لە ٢٠١١ ئەو راستیەمان پێ دەڵێن. بۆیە لە جیاتی لێژنە و لێژنە کاری، پارلەمان کاراب کەنەوە و دەرفەت بدەن دەزگای نەزاهە و دیوانی چاودێری دارایی و لێژنەکانی پارلەمان و دادگاکان گەندەڵەکان پۆڵێن بکەن و سنوورێک بۆ ئەو دۆخە دابنێن. سەرۆک و سەرۆک حزبەکان و مەکتەب سیاسییەکانیان تەنیا دەتوانن پاڵپشتی ئەو پرۆسەیە بکەن، هەڵبەت تا ئەمڕۆ ئەوان گەورەترین رێگری بەردەم چاکسازی بوونە لە کوردستان، بە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ. درەنگ نیە کوردستان بخرێتەوە سەر رێگەیەکی دروست..

داهێنان لە خانەنشینیدا

هێمن میرانی لە گەڵ سەرپەرشتیارەکەم باسی قەیرانی دارایی کوردستانمان دەکرد، زۆر پێی سەیر بوو کە چۆن دەکرێ وەزیر و پارلەمانتار و بەڕێوەبەری گشتی و وەکیل وەزیر پێش گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی بە موچەیەکی قەبەوە خانەنشین بکرێن. تەنانەت حزبەکان فێر ببوون حیلەی شەرعیان دەکرد و لە دوو ساڵی تەمەنی پارلەماندا ژمارەیەک پارلەمانتار دەستیان لە کار دەکێشایەوە و خانەنشین دەکران و ژمارەیەکی نوێ دەچوونە شوێنیان بۆ ئەوەی ئەوانیش خانەنشین ببن. سەرکردایەتی حزبەکان لە نێو خۆیان دەیانکرد ە شەر بۆ ئەوەی کێ لە پشکی حزبەکەی ببێتە وەزیر یان پارلەمانتار بۆ ئەوەی ژیانی تا هەتا هەتایە تەئمین بێ!! ئەمە تەنیا گاڵتە جاڕییە تەمەنت سی ساڵ بێ خانەنشین بکرێی!!!! ئەو بەڕێزانە دوای ئەزموونیان دەبنە کەسایەتی و دەتوانن لە رێگەی دیکەوە خۆیان بژیەنن نەک لەسەر حسابی داهاتی گشتی. فەرموون سەیر بکەن کەسانی وەکو تۆنی بلێر و کۆفی ئەنان و جیمی کارتەر و چەندینی دیکە ئەمڕۆ لە دونیادا وەکو کەسایەتی لە چەندین بواردا رۆڵ دەگێڕن و داهاتی باش کۆ دەکەنەوە، کەسیشیان لەسەر داهاتی گشتی وڵاتەکەیان تەمبەڵ تەمبەڵ دانەنیشتوون.. ئەو بەڕێزانەی لا...