Posts

"هەژارێکی چەک بە دەست و خۆسەپێنێکی رووتکراو"

Image
بە نێوەندگیری سەرۆکی گێنیا و مۆریتانیا، لە کۆتاییدا یەحیا جامیع وازی لە دەسەڵات هێنا و ئەمڕۆ گامبیای بەجێهێشت بۆ ئەوەی لە مەنفای سیاسی Political exile بژی لە گێنیا. مەنفا Exile پێناسە کراوە بەو دۆخەی کە مرۆڤێک ناچار دەکرێ لە وڵاتێکی بێگانە ژیان بەسەر ببات بە تایبەت چونکە بە هۆکاری سیاسی ژیانی لە وڵاتی خۆی لێ قەدەغە کراوە . سەرۆکی دۆڕاوی گامبیا، یەحیا عەبدولعەزیز جامیع تەمەن ٥١ ساڵە و بیست و سێ ساڵە سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە دەکات دوای ئەوەی بە کودەتایەکی سەربازی لە ساڵی ١٩٩٤ وەکو ئەفسەرێکی گەنج سەرۆکایەتی وڵاتی گرتە دەست. جامیع لە دیسمبەری ٢٠١٦ هەڵبژاردنی دۆڕاندە رکابەرە سیاسییەکەی ئادەما بارۆ کە ئەویش تەمەنی ٥١ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە بۆتە سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراسی. سەرۆکی هەڵبژێردراو بە ناچاری لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە سەنیگال سوێندی یاسایی خوارد پاش ئەوەی سەرۆکی دۆڕاو ئامادە نەبوو کورسییەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە دوای هەڵبژاردن دەستاو دەست بکات. بەڵام بە هۆی نەبوونی پاڵپشتی ناوخۆیی، بە تایبەت کە سوپا بێلایەنی خۆی راگەیاند و ئامادە نەبوو دەست لە کاروباری سیاسی وەر...

دەربارەی پرسی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

Image
هێمن میرانی گەندەڵی لە کوردستان بۆتە هەڕەشەیەکی جددی و پێویستی بەوە نیە چیتر قسە لە سەر بوون و نەبوونی بکرێ. گەندەڵی بۆتە تۆڕ و سەدان پلەدار و باڵا دەست بەرژەوەندییان لە گەڵ تۆڕەکانی گەندەڵی تێکەڵ کردووە. لە بەر ئەوە شەڕی گەندەڵی ئاسان نیە ئەگەر ئیرادەیەکی سیاسی راستەقینە پشتگیری نەکات. ئەو کۆبوونەوەیەی چەند رۆژی رابردووی بەشێک لە ناوەندەکانی بڕیار و دەزگاکانی چاودێری کوردستان کە سەرۆکی هەرێم و حکومەت و دەستەی نەزاهە و هەندێ پارلەمانتار و دەزگاکانی چاودێری بۆ پرسی چاکسازی کرا کارێکی باشە بۆ ئامانجی سەرەتایی. بەڵآم بۆ ئەوەی شەڕی گەندەڵی و پرۆسەی چاکسازی وەکو کارتی سیاسی لە دژی یەکتری و بۆ ئەوەش کە نەکرێنە ئامرازی لابردنی سەرنجی خەڵک لە سەر نان و کێشە بنەڕەتییەکان، بەندە ئەم پێشنیارانەی خوارەوە، وەکو کەسێکی ئەکادیمی کە چەند ساڵە لەم بوارە توێژینەوە دەکەم، دەخەمە بەردەست بەڕێزتان و ئەوانەی خەمی ئەم پرۆسەیانە: 1-   تا ئێستا چاکسازی و شەڕی گەندەڵی وەکو کارتی سیاسی بەکارهێنراوە نەک وەکو پرۆسەیەکی دامودەزگایی نیشتیمانی بۆ بونیادنانی حکومەتێکی وەڵامدەرەوە و چالاک Responsive ...

قوباد تاڵەبانی لە هارد تۆک, ستیڤن لە جیاتی هەموومان پرسیارەکانی کرد

Image
بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ٧ ی دوانزە بەشداری بەرنامەیەکی زۆر گرنگی کەناڵی بی بی سی کرد کە ناوی هارد تۆک HardTalk ە و یەکێک لە پێشکەشکار و رۆژنامەنووسە بەناوبانگەکانی بەریتانیا، ستیڤن ساکەر Stephen Sackur، پێشکەشی دەکات. لە خوارەوە لینکی بەرنامەکە بە تەنیا دەنگ بۆ ئەوەی لە دەرەوەی بەریتانیان و دەنگ و رەنگیش بۆ ئەوانەی لە بەریتانیا دەژین هەیە چونکە بەرنامە تەلەفزیۆنیەکە تەنیا لە بەریتانیا دەکرێتەوە. بەرنامەکە یەکجار گرنگ بوو، ئەمانەی خوارەوە سەرنجی بەندەن: یەکەم: لەو بەرنامەوە دەسەڵاتدارانی کوردستان و خەڵک دەبێ بزانن کە ئێمە لە دوورگەیەکی داخراو ناژین کە خەڵک ئاگای لێ نەبێ چی دەکەین و چ روودەدات، ئەو پرسیارانەی ستیڤن لە کاک قوباد ی کرد پرسیاری خەڵکی کوردستان و خوێندەوار و نەخوێندەواری کوردن و ستیڤن وەکو کوردێکی یەکجار شارەزا لە دۆخی ناوخۆیی و هەرێمی هاتە بەرچاو، بەڵام وەکو کەسێکی ئازا کە میوانەکەی بخاتە کونجی زۆر تەسکەوە کە ناچاری بکات شت بڵێ، رەنگی تێک بچێ و زمانی جەستەی بگۆڕێ. واتە هۆشیار بن چیتر ناتوانن وەکو نەعامە سەرتا...

بەرەو کوێ دەڕۆین؟

خراپە خەریکی نائومێدکردنی خەڵک بی، بەڵام لەوەش خراپتر ئەوەیە کە فێریان بکەی ئومێد لەسەر درۆ دروست بکەن، وەکو مانگە شەو بزانن کە درۆیە، کەچی ئومێدیان هەبێ کە ئیدی بەڵکو، ئێ ئەوە خوایە ئەو خەیاڵە ببێتە راستی. من ناتوانم ئومێدی درۆ لە لای خەڵک دروست بکەم بەڵکو بە شینە درۆی گەورە بچنە خەوی خۆشەوە. ئەو دەسەڵاتەی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە، فەشەلی هێناوە لە هێنانە کایەوەی حوکمڕانیەتێک کە بتوانێ خزمەتی خەڵک بکات، داهات و خەرجی رێک بخات، سەقامگیری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە وڵاتدا بەرق ... ەرار بکات، متمانەی میللەتەکەی بپارێزێ تا باوەڕ بە روونکردنەوە و سیاسەتەکانی بکەن... ئەوەتا ئەوەندە بێ کەڵک بووە توانای نەماوە هێلی هاتوچۆی سەرجادەکان رەنگ بکاتەوە!!! داننان بەو راستیە، کە تا ئێستا لە لایەن نوخبەی حاکمی نێو هەر دوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستان، پارتی و یەکێتی، هێلی سوورە، دەمانخاتە سەر رێگەی دۆزینەوەی چارەسەر. ئەو بەڕێزانەی لە دەسەڵاتن یان لە سێبەرەوە دەسەڵات ئاراستە دەکەن، دەست لە کاروباری گشتی وەردەدەن و یاری بە سامانی گشتی دەکەن، دەبێ وریابن کە توڕەیی خەڵک وەکو شەپۆڵ گەورە دەبێ، د...

بۆ خەڵک هاوار بۆ بەغدا دەبات؟

هێمن میرانی نە ئەنفال، نە کیمیاباران، نە مالیکی و نە داعش نەیانتوانی وا لە خەڵک بکەن کە بەغدا بە چارەسەر بزانێ بۆ کێشەکانی، تەنیا نوخبەیەکی نەوتفرۆشی بێ باک لە ژێر چادری ئەزموونی خۆماڵیدا و لە پەنای بە خۆماڵیکردنی نەوت و سەربەخۆیی ئابوریدا، ئەوەندە خەڵکیان برسی کرد، ئەوەندە خەڵکیان بێ بەها کرد، خەڵک ناچار بێ داوای هاوکاری لە بەغدا بکات. ئێ کاکە فەشەلتان هێناوە و واز بێنن!!!! فەشەل عەیب نیە چونکە بەرهەمی کۆمەڵێک هۆکاری خودی و بابەتیە، بەڵام ئەو بێ باکییەی ئێوە و سەیریکردنی ژیانی خەڵک و گیرفانی بەتاڵی خەڵک بە چاویلکەی سیاسی شەرمێکە سنووری نیە. کاکە تێ بگەن خەڵک برسیەتی، کوردایەتی بە سکی برسی ئەو کاتە دەکرا کە خەڵک متمانەی بە ئێوەی دەسەڵاتدار هەبوو، ئێستا ئێوە بەلای خەڵک گروپیکی مافیایی نەوتفرۆشن و خوێنی خەڵک دەمژن. پێت خۆشە یان نا، ئەمە واقیعەکەیە

چەند عەیارە ئەو نەوتە!!

Image
هێمن میرانی سەیربکەن نەوت چ بەکارە لە کایەی سیاسی کوردستاندا ... پارتی و یەکێتی پێکهێنا، تا چەند ساڵ پێکەوە وەکو برا داهاتەکەیان بەشکرد، تا لە پڕێکا کێشە لەسەر بەش دروست دەبێ. نەوت بودجەی لەسەر خەڵکی کوردستان، لە سەر دەسەڵاتداران نا، بڕی. نەوت فرۆشرا بە سەربەخۆیی، بەڵام کوردستانی خستە ژێر قەرزەوە، وەکو ئەوەی کڕدرابێ، نەوت، حکومەتی کوردستان ( لایەنی کەم بەشی پارتی ) و تورکیای کردە برای شیری. نەوت هێرۆ خان و کاک نەوشیروانی پێکهێنا، دوای ئەوەی کاکە نەوە خەڵکی فێرکرد هەرچی قسەی سووکە بە ماڵی مام و یەکێتی بڵێن، لایەنی کەم لە نێو ماڵی خۆیان لە سنووری سەوز. نەوت ئەمجارە هێرۆخان و ماڵی بارزانی کردەوە نەیار، پاش چەندین ساڵ شەریکە بەشی، نەوت ئەمجارە کاک کۆسرەت و سەنگاوی لە بێ بەشیان زویر کرد نەوت لە نێو پارتیش، بە هۆی کەمبەشی هەندێ خەڵک و لایەن، جار جارە لە سایت و پەیجی سێبەردا پێکدادان لە نێو پارتیەکان دروست دەکات. نەوت چەندین رۆژنامەنووسی کڕی، چەندین سەنگەری بە خەڵک گواستەوە. نەوت موچەی لە سەر مامۆستایانی زانکۆ بڕی و دوای دوو دەیە لە بێدەنگی، ناچاری کردن هەڵوێست وەرگرن، لا...

بەیاننامەکەی ناوەندی بڕیاری یەکێتی چیمان پێ دەڵێ؟ کۆمەڵێک پرسیار و سەرنج بۆ ئێمە و ئەوان!

Image
هێمن میرانی دوێنێ شەو سەعات یەک بەیاننامەکەم خوێندەوە، پاش ئەوەی لە ئیش هاتمەوە. چەند جارێکم خوێندەوە چونکە تۆزێک زیرەکانە نوسراوە، سەرەتاکەی زۆر توند و لە کۆتاییەکەش بە زمانێکی دیکە نوسراوە. قسەم لەسەر ئەو بڕگانە نیە کە پەیوەندی بە ناوخۆیی یەکێتیەوە هەیە، ئەمە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە، بەڵام بەشێکی زۆری رستەکان کە من لێرە هەندێکیان دەنووسم پەیوەندیان بە ژیانی هەموومانەوە هەیە، بە ژیانی من و منداڵەکانم، دایکم و باوکم و کەسو کارم و ئایندەی وڵاتەکەم. بۆیە بە مافی خۆمی دەزانم لە دوای خستنە رووی رستەکان، پرسیار لە بەڕێزەکانی ناوەندی بڕیار و باڵی هێرۆخان و خەڵک و حکومەت و پارتی بکەم و سەرنجەکانی خۆم بنووسم. سەرنج بدەنە ئەم رستانە: - و برسیكردن و - بۆ تاڵانی نەوت و هەڵوشینی سەروەت و سامانی خەڵك و برسیكردنیان - لەكۆمەڵێ سیاسەتی چەوت، بۆ بەتاڵانبردنی سامانی گشتی و بڕینی مووچەی فەرانبەران و هێزی پێشمەرگەی كوردستان - بەشداربووی تاڵانی سامانی وڵات وبڕینی مووچەو نانی خەڵك - ڕێگرتن لە بەتاڵانبردنی سامانی وڵات - ڕەچاوكردنی شەفافیەتی ڕاستەقینە لەبواری داهات و خەرجیدا، بەتایبەت...