.jpg)
گه‌نده‌ڵى و سزادانى گه‌نده‌ڵه‌كان.. پرۆفیسیۆرێكى بوارى گه‌نده‌ڵى كه به ره‌گه‌ز خه‌ڵكى كینیایه و ئێستا بۆ تراسنپهرێنسى ئینته‌رناشناڵ كار ده‌كات، له‌م رۆژانه سیمینارێكى له له‌نده‌ن هه‌بوو.. ئه‌و به‌رێزه ده‌یگوت سه‌ره‌تا له كینیا ئه‌گه‌ر كه‌سیك مانگایه‌كى بدزیبوایه یه‌كسه‌ر حكومه‌ت ده‌یگرت و ده‌یخسته به‌ندینخانه و سزا ده‌درا، به‌ڵام به سه‌دان كه‌س پاره‌ى میلله‌ت و حكومه‌تیان ده‌دزى كه‌س به خهیاڵیشتى دانه‌ده‌هات و كه‌سیش ده‌ستگیر نه‌ده‌كرا. له بنهرِهتدا كینییه‌كان هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌كیان نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى ناو له‌م دیارده‌یه بنێن كه Corruption ه ( ئێمه‌ش پێى ده‌ڵێین گه‌نده‌ڵى)... له كوردستانیش هێلكه‌یه‌ك بدزى ئه‌گه‌ر فه‌قیر بى قورِت به‌سه‌رى دهبى، به‌ڵام دزىگهوره گه‌وره هه‌ن و " پاره‌ى میلله‌تیش ده‌خۆن و ژه‌هراویش نابن"! ئهرىَ ئه‌گه‌ر هه‌ر لۆ خۆشیش بىََ، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ههندىَ له‌و كه‌سانه لا نابات و نایانداته دادگا... خۆ سه‌رده‌مێك ئه‌و ده‌نگوباسانه زۆر خۆش بوون، ده‌یانگوت ئه‌ها فڵان له فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر گێرِدرایهوه و نه‌یانهێش...