
چی له‌و رووداوه‌ی هه‌ولێر فێر ده‌بین هێمن میرانی رووداوی ده‌ست درێژی کردنه سه‌ر کچێکی تازه گه‌نج ( نه‌گه‌یشتۆته ته‌مه‌نی قانونی پێگه‌یشتن) به‌و جۆره دڕنده‌ییه، ده‌بێ زه‌نگێکی ئاگادارکه‌ره‌وه‌بێ بۆ هه‌موومان که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هه‌ندێ کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بونیادی هه‌یه، ده‌نا چ له‌زه‌تێکه سێ برا به‌یه‌که‌وه، سێ هاوڕێی دیکه‌شیان ده‌ست درێژی بکه‌نه سه‌ر کچێکی هه‌رزه‌کار، چ وه‌حشیه‌تێکه به‌و ئاسته مرۆڤ برسی سێکس بێ به تایبه‌ت که یه‌کێکیان دوو ژنیشی هه‌یه. ته‌نیا راپۆرت بڵاو کردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه به‌س نیه، ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وڵاتی ئێمه ده‌بێ به جددی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه و هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌ست درێژی هاوشێوه بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت له دونیای ده‌ره‌وه‌ش کێشه‌ی ده‌ست درێژی سێکسی به ئاستی جیاواز هه‌یه، لێره له به‌ریتانیا به‌و ئازادیه‌ش که له بواری په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و سێکسیدا هه‌یه هێشتا کێشه‌ی سه‌یر سه‌یری بواری ده‌ست درێژی هه‌ر هه‌یه و به‌رده‌وام توێژینه‌وه ده‌کرێ بۆ ده‌ست نیشان کردنی هۆکار و پاڵنه‌ره‌کان. یه‌کێک له ر...