یاده‌وه‌رییه‌کانی هه‌نده‌ران.. کێشه داراییه‌کان

هێمن میرانی - لێسته‌ر شه‌وی یه‌ک شه‌مه 16 ی نۆڤه‌مبه‌ر کات 3:47 ی به‌یانی که بۆ ئه‌وه دانیشتووم توێژینه‌وه‌یه‌ک ته‌واو بکه‌م له‌وه‌ته‌ی حکومه‌تی عێراق بودجه و موچه‌ی کوردستانی به هۆی کێشه‌ی نه‌وته‌وه بڕیووه، قه‌یرانی ئابوری گه‌وره رووی له وڵاته‌که‌مان کردووه، من لێره نامه‌وێ باس له‌وه بکه‌م کێ مافی کێ ده‌خوات و کێ ده‌بێ چی بکات. ئه‌وه‌ی لێره ده‌ینووسم ته‌نیا یاده‌وه‌ری رۆژانه‌یه که پاش چه‌ند ساڵێکی دیکه ده‌بێته یادگاری، جارێ نازانم یادگاری خۆش ده‌بێ یان ناخۆش، چونکه نازانین ئاینده‌ی خۆمان و وڵاته‌که‌مان چی ده‌بێ. ئێمه، کاندیدانی تواناسازی، که بۆ ماسته‌ر و دکتۆرا ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه کراوین، خۆمان له بنه‌ڕه‌تدا کێشه‌ی داراییمان هه‌یه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خێزاندارن و منداڵیان هه‌یه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرین بایی ئه‌وه ناکا ژیانێک بگوزه‌رێنی که که‌ڵکی ئه‌وه‌ی هه‌بێ به ئاسووده‌یی بیرکردنه‌وه‌ی خۆت بۆ خوێندن ته‌رخان بکه‌ی. بۆیه ناچارین له خانووی بچووک بژین، ناچارین پشووی که‌م وه‌ربگرین و سه‌فه‌ری که‌م بکه‌ین، ناچارین منداڵه‌کانمان ...