
سكۆتله‌ندا برِیار ده‌دا...سبه‌ى رۆژێكى نوێیه وڵاتێكى نوێ له دایك ده‌بێ یان به ده‌سه‌ڵاتى فراوانتره‌وه له چوارچێوه‌ى شانشینى یه‌كگرتوودا ده‌مێنێته‌وه؟ هێمن میرانى مێژوو ئه‌مرِۆ ملیۆنان سكۆتله‌ندى برِیار له چاره‌نووسى وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن و یه‌كێتیه‌كى 300 ساڵى ده‌خه‌نه ژێر تاقی كردنه‌وه‌ى سندووقه‌كانى ریفراندۆم. له ساڵى 1707، ئینگلته‌را و سكۆتله‌ندا یه‌كێتیه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان راگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ى سكۆتله‌ندا كێشه‌ى زۆرى ئابورى هه‌بوو. ئه‌م یه‌كێتیه بووه هۆى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ له‌نده‌ن كه ئه‌مه‌ش بۆ ژماره‌یه‌كى زۆرى سكۆتله‌ندییه‌كان كارێكى دڵخۆشكار نه‌بوو. له 1900 ه‌كانه‌وه ده‌نگى گێرِانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ سكۆتله‌ندا به‌ره‌و هه‌ڵكشان بوو تا ساڵى 1999 دووباره پارله‌مانى سكۆتله‌ندا دامه‌زرایه‌وه. به‌هۆى سه‌ركه‌وتنى پارتى نیشتیمانى سكۆتله‌ندا به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌لێكس سه‌لموند، له 15 ى ئۆكتۆبه‌رى 2012 رێكه‌وتننامه‌ى ئه‌دێنبرا له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌یڤید كامیرن و وه‌زیرى یه‌كه‌مى سكۆتله‌ندا ئه‌لێكس سه‌لموند ( كه وه‌كوسه‌رۆ...