
پارتی و یه‌کێتی و کێی دیکه‌ش تیرۆریستن؟ به‌دواداچونێک ده‌رباره‌ی قانونی کۆچبه‌ران له ئه‌مریکا و گروپه تیرۆریستیه‌کان و چالاکیه‌کانیان له روانگه‌ی ئه‌مریکاوه هێمن میرانی ده‌نگوباسی به تیرۆریست ناساندنی هه‌ر دوو پارته دیاره‌که‌ی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بووه رۆژه‌ڤی سیاسی له کوردستان له دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌مریکا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. هۆکاره‌کانی دواخستنی سه‌ردانه‌که به جۆراوجۆر باسکرا که جێی بایه‌خی ئه‌و به‌دواداچوونه نیه. ئه‌م وتاره له‌و هه‌واڵه ده‌کۆڵێته‌وه که له دوای ئه‌و بابه‌ته هاته ئاراوه که تا راده‌یه‌کی زۆر بۆ خه‌ڵک مایه‌ی شۆک بوو، ئه‌گه‌رچی له ساڵی 2010ش له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ ئه‌مریکا، هه‌ندێ میدیاکاری ئه‌مریکی ئه‌و بابه‌ته‌یان زیندوو کرده‌وه، به‌ڵام دیاره وه‌کو پێویست خه‌ڵک یان ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نه‌بوون یان له بیریان کردووه. لێره و له‌وێ پرسیار ده‌کرێ، ئه‌رێ به راست ئه‌مریکا پارتی و یه‌کێتی به دوو حزبی ...