
سه‌راوژێر هێمن میرانی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه له‌سه‌ر ئازادی ده‌ربڕین، گوزارشت کردن له رای خۆت سزا بدرێ، له کاتێک ئازادی ده‌بڕین به لای که‌م ئه‌م قازانجانه‌ی هه‌یه: 1. ده‌بێته هۆی به‌تاڵبوونه‌وه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵک که ره‌نگه به جۆرێکی دیکه گوزارشتی لێ بکرێ ئه‌گه‌ر رێگه‌ی ده‌ربڕینی پێ نه‌درێ. 2. ده‌بێته هۆی چالاکبوونی کۆمه‌ڵگه به گشتی و دامه‌زراوه نیشتیمانیه‌کان به تایبه‌ت، چونکه هه‌ست به جۆرێک له چاودێری ده‌که‌ن. 3. حزبه سیاسیه‌کان ده‌خاته جوله‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاری باش بکه‌ن و خۆیان له کاری خراپ بگرن، نه‌باده باس ده‌کرێن و کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ناوبانگیان و ده‌نگه‌کانیان له هه‌ڵبژاردن به‌جێ دێڵێ. 4. ئازادی ده‌ربڕین هاوڵآتی ئازا و نه‌ترس دروست ده‌کا، که بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراس گرنگن و رێگرن له ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵات و دروستبوونی نوخبه‌یه‌کی مشه‌خۆری خۆ سه‌پێن . له به‌رامبه‌ردا، له سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئاشکرا، دزینی سامانی گشتی، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زه‌وی کشتوکاڵی و موڵکی گشتی، خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات.... که‌س، به‌ڵێ که‌س که‌س، به تایبه‌ت گه‌وره‌ک...