
دەست بە کارەباوە بگرن بەڵام نەتانگرێ! هێمن میرانی هاوڕێی دێرینم کاک رەحیم رەزگەیی ئەم پێشنیارە جوانەی بۆ کردووم. من بە تەواوی پشتگیری ئەمە دەکەم و لەوەتەی لە بەریتانیاش دەژیم باشتر تێ گەیشتووم کە ئێمە لە کوردستان نازانین نە ئاو نە کارەبا بەکار بێنین. زۆر نامەسئولانە رەفتاری پێوە دەکەین و بە فیڕۆی دەدەین. بەڵام ئایا ئەمە بە تەنیا خەتای خەڵکە، نەخێر! بۆچی: ١. چونکە سیستمێکی دیاریکراو و گونجاو بۆ خەرج کردنی کارەبا و پارەوەرگرتن بە گوێرەی خەرجی دانەندراوە. واتە تا ئەم دواییەش ئەوەی تەنیا دوو ژوور و هەیوانێک و سێ گڵۆپی و سەلاجەیەکی مۆدێل کۆنی هەبوو لە گەڵ ئەوەی هەژدە سپلیت و سێ بۆیلەر و بە سەدان گلۆپی جۆراوجۆری لە ڤێلا و خانوەکەی هەبوو وەکو یەک حسابیان بۆ دەکرا. ٢. ئەوانەی کارەبای زیاد خەرج دەکەن و پارە نادەنە دەوڵەت خەڵکی سادە نین، چونکە ئەو حکومەتە خۆماڵیە بۆ خەڵک زۆر دەست درێژ و ئازایە. ئەوانەی مەزرەعە و ڤێلا و کۆمپانیای جۆراجۆر و فیدەری تایبەتی کارەبایان بەشی چەند گەرەک بۆ چووە هاوڵاتی سادە نین! ٣. ئەوانەی کارەبای فولیان بۆ راکێشراوە خەڵکی سادە نین، ئەو هەموو بارەگا و...