
چ ده‌بێ له‌م رووداوانه فێر بین. هێمن میرانی سوپاس بۆ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه و خۆڕاگری خه‌ڵک، سوپاس بۆ دۆستانمان که پیشانیاندا چیتر چیاکان ته‌نیا دۆستی ئێمه نین. ئه‌م سه‌رنجانه‌م له لا هه‌یه: یه‌که‌م: ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕکردن نیه له گه‌ڵ گ روپێکی ئاسایی، بۆیه با زیاتر و گه‌وره‌تر له توانای خۆمان سه‌یری خۆمان نه‌که‌ین، پێشمه‌رگه ناتوانێ به بێ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی له مه‌ودای دووردا ئه‌م شه‌ڕه بباته‌وه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانمان ئه‌و په‌ڕی ئازایه‌تی و دڵسۆزیان پیشانداوه، بۆیه سوپاس بۆ هاوکاری هاوپه‌یمانه‌کانمان. دووه‌م: پاش ته‌واوبوونی ئه‌م دۆخه، که سوپاس بۆ خوا ئاماژه‌کانی سه‌رکه‌وتنمان نزیکن، خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ ده‌رسێک بداته ئه‌وانه‌ی حزبایه‌تی ده‌که‌ن، زۆر شوره‌ییه که ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی ئێمه له چیاکان گیریان خواردووه و رۆژانه ده‌مرن، که‌چی میدیاکانی یه‌کێتی و په‌که‌که له لایه‌ک و میدیاکانی پارتی له لایه‌کی دیکه خه‌ریکن کوردایه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵکی برسی ده‌فرۆشن. زۆر شه‌رمه ئه‌وانه هێشتا خه‌ریکی ده‌ستکه‌وتی حزبی...