
ئۆپۆزیسیۆن بوون و خانه‌نشینى پله به‌رز... هێمن میرانى یه‌كێك له‌و گه‌نده‌ڵییه زه‌قانه‌ى دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ى كوردستان له دواى راپه‌رێنه‌وه كردوویانه بریتیه له خانه‌نشین كردنى سه‌دان كادرى باڵاى خۆیان به پله‌ى وه‌زیر، وه‌كیل وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى به بىَ ئه‌وه‌ى بۆ یه‌ك چركه له پله‌یه‌كى وه‌زیفى وادا كاریان كردبىَ. من دژى ئه‌وه نیم هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كى كۆن رێزى لىَ بنرىَ و ژیانى خۆش بكرىَ، به‌ڵام چونكه خۆشیان ده‌زانن كاره‌كه هه‌ڵه‌یه و گه‌نده‌ڵییه‌كى زه‌قه، به نوسراوى نهێنى ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن. ئێستاش قسه هاتۆته سه‌ر هه‌ندىَ كه‌سى دیكه كه وه‌كو رۆشنبیرى بىَ لایه‌ن یان نزیك له هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان كه ئه‌مانیش به پله‌ى سه‌ربازى باڵا خانه‌نشین كراون، كاك رێبین هه‌ردى یه‌كێكه له‌و به‌رێزانه و خۆشى له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مه‌ى نه‌شاردۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ئه‌گه‌ر به لیستى ئۆپۆزیسیۆن كرابىَ، واته ئه‌گه‌ر هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان ئه‌و ناوانه‌یان خستبێته لیسته‌وه و به نوسراوى نهێنى بۆ حكومه‌تیان ره‌وانه كردبىَ و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش به ن‌و...