
با هەڵوێست لەسەر تەقە کردن وەربگرین هێمن میرانی چونکە حکومەت لە وڵآتی ئێمە سیاسەتی رۆژ دەکا و زۆر زوو بەڵێنەکانی خۆی لە بیر دەچێتەوە، ئەولەویەتی نیە، کارێک دەست پێ دەکا و بە نیوەچڵی بەجێی دەهێڵێ، هەمیشە ئێمە دەبێ دەستمان لەسەر دڵمان بێ و چاوەڕێی شتی ناخۆش بکەین. لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٩ دیسان لایەنگرانی پارتی و یەکێتی دەستیان بە تەقەکردن کرد. ئەو کات وتارێکی زۆر توندم نوسی و رۆژنامەی ئاسۆ لە بەشی خوارەوەی لاپەڕەکانی رۆژنامەکە بڵاویان کردەوە.ماڵیان ئاوا چاک بوو هەر بڵاویان کردەوە! لەوێش داوام کرد کە ئەو بابەتە دەبێ هەر ئێستا هەڵوەستەی لەسەر بکرێ بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو بەرەڵڵایە دابندرێ. کەس نەیکردە خەم، ئەوە دیسان دەیان کەس بریندار بوون، هەزاران گوللەی وێڵ نرانە ئاسمان و کەوتنەوە ماڵی خەڵک و شەقامەکان. ئەوە خەتای کێیە؟ کە خەڵك هەمووی چەکدارە و ئەو بابەتە سنووردار نەکراوە خەتای حکومەت و پارتی و یەکێتیە، چونکە ئەوە بەشێکی چەکداری لایەنگری ئەو دوو حزبەن رێز بۆ قانون و ژیانی خەڵک دانانێن، ئەوە حکومەتی هەرێمە کە ئەو دوو حزبە پێکهێنەرینە دۆش داماوە و باکی بە ژیانی خ...