
سه‌رکرده و میلله‌تی نه‌زۆک پارتی له دوا کۆنگره‌یدا بێ رکابه‌ر به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی کرده‌وه سه‌رۆکی حزب ( له 1979 - ) ه‌وه له‌و پۆسته‌یه. له 2013 ه‌ش وێڕای ته‌واو بوونی دوو خولی سه‌رۆکایه‌تی، له پێشهاتێکی سه‌یردا له گه‌ڵ یه‌کێتی هاوپه‌یمانی دوو ساڵی دیکه سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیان بۆ بارزانی به قانونی ژماره 19 له نێو پارله‌مان درێژ کرده‌وه ( له کاتێک خۆی له ناو خه‌ڵک هه‌ڵبژێردرابوو)، له هۆیه پێویستیه‌کانی ئه‌م قانونه نوسراوه " له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سازان له‌سه‌ر هه‌موارکردنی ده‌ستوور ئه‌م قانونه داندراوه". له ساده‌ترین وه‌ڵامیش هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی پارتی گوتیان که‌س له به‌ڕێز بارزانی باشتر نیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه سه‌رۆکی هه‌رێم بێ. یه‌کێتی: بڕیاریداوه له‌م مانگه کۆنگره بکا، ساڵێکه سکرتێره گشتیه‌که‌ی، به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی ( له 1976 - ) ه‌وه له هه‌مان پۆسته، له نه‌خۆشخانه‌یه و هه‌م یه‌کێتی بێ سکرتێر و هه‌م عێراقی بێ سه‌رۆک کردووه. سه‌یره‌که ئه‌وه‌یه هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی یه‌کێتی زۆر به باوه‌ڕه‌وه ده‌ڵێن کۆنگره باسی پۆستی ...