
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلستان غه‌رامه به سوپاسه‌وه هێمن میرانى له‌م به‌ریتانیایه یه‌كێك له دیارده هه‌ره به‌رچاوه‌كان كه خه‌ڵكى غه‌ریبه زوو دركى پێ ده‌كا سزاى داراییه Fine . ئه‌مه له پاڵ گه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵگه بۆته یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره گرنگه‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى تاوان و سه‌رپێچى و به‌رێوه‌چوونى ژیان به ئارامى. له‌م گۆشه‌یه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر هه‌ندێ سزاى دارایى و جۆره‌كه‌ى ده‌كه‌م كه دانیشتوان ناچار ده‌كا خۆپارێزى بكه‌ن. خانمە پۆلیسێک سزا بۆ شوفێرێک دەنوسێ کە ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی قەدەغە راگرتووە له هه‌ندێ باردا غه‌رامه سروشتێكى تایبه‌تى هاندانى تیایه، كه‌سى سه‌رپێچیكار ناچار ده‌كا كه په‌له بكا له‌وه‌ى پاره‌كه بدات. له هه‌ندێ كه‌یسى به‌رچاودا مۆڵه‌تێكى چه‌ند رۆژى ده‌درێ به كه‌سى سه‌رپێچى كار كه ئه‌گه‌ر سزا داراییه‌كه له‌و ماوه‌یه بدا نیوه‌ى پاره‌كه ده‌دا به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته دوو قات. بۆ نمونه دۆستێك میوانى ئێمه بوو، له به‌رده‌م ماڵى ئێمه ئۆتۆمبێله‌مه‌ى ( له خه‌بات به هه‌ڵه نوسراوه شوفێره‌كه‌ى - ببه‌خشن) راگرت، چونكه مۆڵه‌ت...