نه‌وت

وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کانی کوردستان له فۆرومی مێری له هه‌ولێر: "پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشتوومانه پێماندراوه، پاره‌ی 10 ته‌نکه‌ری دیکه‌شمان وه‌رگرتووه که هێشتا له به‌نده‌ری جه‌یهان پڕ نه‌کراون" واته ده ته‌نکه‌ر پێشه‌کی پاره‌که‌یان دراوه.. ئه‌مه هه‌واڵێکی خۆشه که فرۆشتنی نه‌وتی کوردستان له بازاڕه‌کانی دونیا کێشه‌ی ئه‌وتۆی نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه که: 1- هیوا بخواز ین بتوانرێ هه‌نارده‌ی نه‌وت له ساڵی نوێ‌دا به‌رز بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ پێداویستیه‌کانی کوردستان دابین بکا. 2- چاودێری توندی پارله‌مانی بخرێته سه‌ر که‌رتی نه‌وت، چونکه ئه‌مه سه‌ره‌تایه ئه‌گه‌ر به شه‌فافی مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ نه‌کرێ، نه‌وت ده‌بێته قوڕێکی گه‌وره و سه‌ری هه‌موو خه‌ڵک و ئاینده‌ی کوردستانیشی تێ ده‌چه‌قێت. ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ کوردستان به رێگه‌ی نه‌رویجدا بڕوات نه‌ک وڵاتانی که‌نداو و نایجیریا. نه‌وت یان نیعمه‌تێکی گه‌وره‌یه، یان قوڕێکی خه‌سته