
خۆت پێ قه‌پاته و کوردیه‌که‌شت ته‌واو نیه! ( به خه‌یاڵی دایه‌لۆگ ) هێمن میرانی + ئه‌رێ ئینگلیزیه‌که‌ت چۆنه؟ - فوله! + یه‌عنی چۆن فوله؟ - یه‌عنی زۆر زۆر باشم! + ئه‌دی کوردیه‌که‌ت چۆنه؟ - عه‌یبه کاکه راده‌بوێرێ، لۆ خۆ به‌نگلادیشی نیمه! + نا، نا هه‌ر به راست، ئه‌گه‌ر ئینگلیزیه‌که‌ت فوله، ئه‌دی کوردیه‌که‌ت چۆنه؟ - راده‌بوێری؟ + نا وه‌ڵآ، یه‌ک پرسیارت لێ ده‌که‌م، ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به کوردی ده‌ری ده‌که‌ن، تێ‌یان ده‌گه‌ی؟ - یه‌عنی چۆن؟ + کاکه من کوردیه‌که‌م ته‌واو نیه، چۆن ئینگلیزیم فول ده‌بی. ئاخر ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته هه‌ر رێنماییه‌ک بڵاو ده‌که‌نه‌وه، پاشان ده‌بێ روونکردنه‌وه‌یه‌ک یان زیاتر بڵاو بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک تێ بگا که مه‌به‌ستیان چیه! - کوره کاکه ئه‌وانه کوردیان خراپه و خۆشیان له رێنماییه‌کانیان ناگه‌ن، ده‌نا مه‌عقوله ئه‌من کورد بم و له رێنماییه‌ک نه‌گه‌م به کوردی ده‌رچووبێ؟ + ده‌نا ئه‌وان به‌رده‌وام له روونکردنه‌وه‌کانی دوای رێنماییه‌کانیان ده‌ڵێن خه‌ڵکه‌که...